1

بابه‌ت: هەڵسوكەوت وبەڵگەی کەسایەتیت

مشت كردنی دەستەكان لە كاتی قسە كردن :

            جوڵەیەكە مانای ویستێكی بە هێزە بۆ بەرگریكردن لە خۆو خۆ پاراستن لە كاردانەوەیەك كە لایەنی بەرامبەر بێزاردەكات . هەروەها ئەو جۆڵه ‌یە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە قسەكەر زۆر شەر‌من و بێتوانایە لەسەر خۆكۆنتڕۆڵكردن لە كاتی قسەكردنی لەگەڵ كەسانی دیكە .

دەست خستنە گیرفان لە كاتی قسەكردن:

جوڵەیەكە بەڵگەیە لەسەر هەڵوێستێكی دیاریكراو دژی لایەنی بەرامبەر ویستێكی بەهێزە لەرووبەڕوبونەوەی ، زۆر لێكردن و خۆبەزۆر زانی و بەرگری تێدایە ، وەك ئەوەی كە بەو جوڵەیە دەمانەوێ بڵێین : چیت دەوێ بیكە ، هیچ گرنگی بەكارەكەت نادەم .

جوڵاندنی ئەنگوستیلە:

            ئەوكاتەی ئەنگوستیلە دەجوڵێنێن ، ئەوە گوزارشت لە دڵەراوكێ و ڕاڕایمانە لەو قسانەی دەبیستین ، وەك ئەوەی كە خۆمان لە ز‌بری قسەكان دووربگرین یان ویستێكی بە هێزمان هەیە لەوەی گوێی لێنەگرین.

لێوگەزین:

            گەزینی لێو، جۆڵەیەكە مانای ئەوەیە كە هەوڵدەدەین زۆری لە خۆمان بكەین كە خۆ دوور بگرین لە لەكردارێك یان  قسەیێكی خراپ یان شتێك . یان قسەكەمان قوت بدەینەوە.

ئەگەر ئەو جوڵەیە بووبە نەریتێكی بەردەوام . ئەوە بەڵگەیە لەسەر بەرگریكردن لە هەڵچوونە دەرونیەكان.


یاریكرن بەپرچ:

            بەرزكردنەوەی دەست بۆ ئاستی سەر ، مانای پەیوەندیكردنە لەگەڵ بیركردنەوە ناو خۆییەكان و ئامادەكردنی هەر و‌ردە بەشێكی ئەو بیركردنەوانەیە . ئەو جوڵەیە قوڵبونەوەیە لە خود داو هەوڵدانە بۆ خەڵوەتكردن بە دەرون و دەرون خستنە خەلوەتەوە . ئەگەر ئەو جو‌ڵەیە بووبە نەریتێكی بەردەوام " ئەوە به ڵگەیە لەسەر دڵەراوكی و ناجێگری .

شكاندنەوەی پەنجەكان :

            گوازرشت لەسەر توڕەبوون نییە ، وەك هەندێك كەس بۆی دەچن " ئەوەندەی كە كاردانەوەیەكی سر ‌وشتی خێرایە بەوەی لەدەوروبەرمان روودەدات ، چ ئەوشتە نوێیە بێت یان رووداوێك بێت .

هەلێكە بۆ گوزارشت لەویستمان بۆ كۆتایی پهێنان بەو بارودۆخە  یان پەلەكردن لێی و یان بە پێچەوانە وە هەوڵدانە بۆ هێوركردنەوەی ...



لە ماڵپەری ڕەنگارەوه

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]

2

وه‌ڵام: هەڵسوكەوت وبەڵگەی کەسایەتیت

وایە دەست خۆش

اللهم أحينني ما كنت حياة خيرا لي
و توفيتني اذا كنت وفاة خيرا لي

                                                 خوایه‌ وڵاتم له‌(درۆ و بێ بارانی و نه‌خۆشی)بپارێزه‌..

3

وه‌ڵام: هەڵسوكەوت وبەڵگەی کەسایەتیت

راست دەکەی دەست خۆش

4

وه‌ڵام: هەڵسوكەوت وبەڵگەی کەسایەتیت

dast xosh

5

وه‌ڵام: هەڵسوكەوت وبەڵگەی کەسایەتیت

راسته هه ر كه س له ئيمه  يه ك له و  سيفه تانه ى هه يه



ده ست خوش

6

وه‌ڵام: هەڵسوكەوت وبەڵگەی کەسایەتیت

وایە دەست خۆش

[size=16]پیشه‌ی بۆگه‌نجان[/size]
                                               ‌
   http://webchinupload.com/files/zhyan-b92ba3cd5d.gif
[email protected]

7

وه‌ڵام: هەڵسوكەوت وبەڵگەی کەسایەتیت

سەرکەوتووبیت، بەردەوام بە...

http://d.imagehost.org/0590/Kurdistan_Flag.gif
هەموومان بۆ کوردستان، کوردستانيش بۆ ئێمە

8

وه‌ڵام: هەڵسوكەوت وبەڵگەی کەسایەتیت

Dastt xosh bet

9

وه‌ڵام: هەڵسوكەوت وبەڵگەی کەسایەتیت

دةست خۆش كاكة سةفين ئوميدم بةردةواميتة

10

وه‌ڵام: هەڵسوكەوت وبەڵگەی کەسایەتیت

ده سخۆش

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته