بابهت: هەڵسوكەوت وبەڵگەی کەسایەتیت
مشت كردنی دەستەكان لە كاتی قسە كردن :
جوڵەیەكە مانای ویستێكی بە هێزە بۆ بەرگریكردن لە خۆو خۆ پاراستن لە كاردانەوەیەك كە لایەنی بەرامبەر بێزاردەكات . هەروەها ئەو جۆڵه یە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە قسەكەر زۆر شەرمن و بێتوانایە لەسەر خۆكۆنتڕۆڵكردن لە كاتی قسەكردنی لەگەڵ كەسانی دیكە .
دەست خستنە گیرفان لە كاتی قسەكردن:
جوڵەیەكە بەڵگەیە لەسەر هەڵوێستێكی دیاریكراو دژی لایەنی بەرامبەر ویستێكی بەهێزە لەرووبەڕوبونەوەی ، زۆر لێكردن و خۆبەزۆر زانی و بەرگری تێدایە ، وەك ئەوەی كە بەو جوڵەیە دەمانەوێ بڵێین : چیت دەوێ بیكە ، هیچ گرنگی بەكارەكەت نادەم .
جوڵاندنی ئەنگوستیلە:
ئەوكاتەی ئەنگوستیلە دەجوڵێنێن ، ئەوە گوزارشت لە دڵەراوكێ و ڕاڕایمانە لەو قسانەی دەبیستین ، وەك ئەوەی كە خۆمان لە زبری قسەكان دووربگرین یان ویستێكی بە هێزمان هەیە لەوەی گوێی لێنەگرین.
لێوگەزین:
گەزینی لێو، جۆڵەیەكە مانای ئەوەیە كە هەوڵدەدەین زۆری لە خۆمان بكەین كە خۆ دوور بگرین لە لەكردارێك یان قسەیێكی خراپ یان شتێك . یان قسەكەمان قوت بدەینەوە.
ئەگەر ئەو جوڵەیە بووبە نەریتێكی بەردەوام . ئەوە بەڵگەیە لەسەر بەرگریكردن لە هەڵچوونە دەرونیەكان.
یاریكرن بەپرچ:
بەرزكردنەوەی دەست بۆ ئاستی سەر ، مانای پەیوەندیكردنە لەگەڵ بیركردنەوە ناو خۆییەكان و ئامادەكردنی هەر وردە بەشێكی ئەو بیركردنەوانەیە . ئەو جوڵەیە قوڵبونەوەیە لە خود داو هەوڵدانە بۆ خەڵوەتكردن بە دەرون و دەرون خستنە خەلوەتەوە . ئەگەر ئەو جوڵەیە بووبە نەریتێكی بەردەوام " ئەوە به ڵگەیە لەسەر دڵەراوكی و ناجێگری .
شكاندنەوەی پەنجەكان :
گوازرشت لەسەر توڕەبوون نییە ، وەك هەندێك كەس بۆی دەچن " ئەوەندەی كە كاردانەوەیەكی سر وشتی خێرایە بەوەی لەدەوروبەرمان روودەدات ، چ ئەوشتە نوێیە بێت یان رووداوێك بێت .
هەلێكە بۆ گوزارشت لەویستمان بۆ كۆتایی پهێنان بەو بارودۆخە یان پەلەكردن لێی و یان بە پێچەوانە وە هەوڵدانە بۆ هێوركردنەوەی ...
لە ماڵپەری ڕەنگارەوه

