بابهت: زەوڕا(5)-(4)هەولێر : لەژێر کاریگەری لێزەر و لەناوجەرگەی بەغداد ، قەڵغانی عێڕاقی بەرگە عه
یانەی زەوڕا تووانی ببێتە پاڵەوانی خوولی عێڕاقی دووای بردنەوەی بەلێدانی یەکلاکەرەوەی سزا لە یانەی هەولێر و دوای چوار ساڵ جامی خوولەکەی لە باوەشی هەرێمی کوردستان دەر هێنا ،
لەسەر یاریگای بەناو نێودەوڵەتی گەڵ (شعب) و بەئامادەبوونی زیاتر لە 35 هەزار هاندەری زەوڕا و کەمترین ڕێژەش لە هاندەرانی یانەی وەرزشی هەولێر هەردوو یانەی پاڵەوانی کۆمەڵەی باشوور کە یانەی زەوڕایە و یانەی پاڵەوانی کۆمەڵەی باکوور کە هەولێر نووێنەری کوردستان بوو بەیەک گەیشتن و یانەی زەوڕا قەڵغانی خوولی عێڕاقی بەرز کردەوە ،
لەسەرەتای گیمی یەکەمەوە هەردوولا بە هەستیاری یارییان دەکرد و ترسیان پێوە دیار بوو بەڵام لەگەڵ بەسەر چونی کات یاریزانان ڕاهاتن لەسەر کەش و هەوای یاریەکە و دەستپێکی مەترسیەکان لەلایەن یانەی هەولێرەوە بوو کاتێک یاریزان مەهدی کەریم هەلێکی زێڕینی لەدەست و تۆپەکەی لەبەرامبەر گۆڵپارێزی زەوڕا عەمار عەلی فڕیدایە دەرەوەی یاریگا ، پاش ئەم هێرشە یانەی نەوارس تووانیان بگەڕێنەوە ئاستی خۆیان و ئەمایش هەلێكی گۆڵتۆمار کردنیان بە فیرۆ دا لەلایەن سامر سەعیدەوە ، قەڵای زەرد تووانی جڵەوی یاریەکە بگرێتەوە دەست بەڵام بە هاوکاری نابژیوان کازم عۆدە یانەی زەوڕا لەچەند بۆنەیەک ـدا سوودمەندی یەکەم بوون و جارێکی دیکە کووڕانی قەڵاومنارە گۆڵێکی دیکەیان لەڕێگای لووئەی سەڵاحەوە لەدەست ـدا ، سامر سەعید کە خراپترین ئاستی هەبوو لە گێمی یەکەم دووەم گۆڵی بە فیرۆ ـدا کاتێک جاڵجاڵۆکەی هەولێر (سەرهەنگ موحسین ) سەرکەوتووانە تۆپەکەی دور خستەوە و ئەوەی باس کرا کوورتکراوەی گێمی یەکەم بوو لە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات ،
بەڵام ئەوەی تیبینی دەکرا خووڕەوشتە ناوەرزشیەکانی هاندەرانی یانەی زەوڕا بوو کە پێش یاریەکە بە دار و بەرد و لەناو یاریەکەش بە لایزەر هێرشیان دەکردە سەر کووڕانی قەلای زەرد .
پێنچ خوولەکی سەرەتای نیوەی دووەم یانەی زەوڕا باشتر یاری دەکرد بەڵام جارێکی دیکە هاندەرانی زەوڕا و یاریگای گەل نزمی خووڕەوشتی خۆیان دووپات کردەوە و بەهۆی بڕیارێکی درووستی ناوبژیوان چەندین دەبەو دار بەردیان ئاڕاستەی یاریزانانی هەولێر و ناوبژیوان کرد و یاریەکە بۆ ماوەیەک وەستا ،پاشان دوای دەست پێکردنەوەی یاریەکە یانەی قەڵای زەرد زۆر باشتر بوون و هەلێکی ئەڵماسی لەدەست ـدا کاتێک یاریزان نەبیل سەباح یاری بە دوویاریزانی زەوڕا کرد و تۆپەکەی بە ستوون ـدادا ، یاریەکە ئارام بوووەوە لە ڕوی مەترسیەکانەوە لە دوای ئەو هەلە زێرینە و توندوتیژی لە ڕوی فاوڵەکانەوە باڵی بەسەر یاریەکە ـدا کێشا و تاوەکوو خوولەکی 80 هەردوو بەبێ گۆڵ بەردوامییان بە یاریەکە ـدا ،پاش تێ پەڕبوونی ئەو 10 خوولەکەش یاریەکە هەر بەو ئەنجامە مایەوە و یاریەکە ڕاستەوخۆ بەرەو لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا ڕۆیشت ،
لە گێمی زیاد کراوی یەکەم هەردوولا ئاستێکی خراپیان هەبوو کەئەمەش لە تۆپی پێی عەرەبی و عێڕاقی سروشتیە و تووانای جەستەی یاریزانان هەر ئەوەندە بڕ دەکات و ئەم گێمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات ،
لە نیوەی دووەمی شـدا زۆر باشتر نەبوو لەوەی دیکە و یاریەکە بە بەو ئەنجامە بەردەوامی کێشا ،، بەڵآم لە دوا خوولەکەکان هەردوولا دوو لێدانی جوانیان ئاراستە کرد یەکەمیان سەرهەنگ گەڕاندیەوە و دووەمیان بۆ هەولێر بوو لەلایەن نەبیل سەباحەوە بۆ دەرەوەی یاریگا و بەم ئەنجامەش بەرەو لێدانی یەکلاکەرەوەی سزای هەنگاومان نا ،
ئەنجامی لێدانەکایش بریتیبوون لە :-
مەهدی کەریم گۆڵ
سامر سەعید گۆڵ
محەمەد سەعد گۆڵ
نەبیل سەباح گۆڵ نەبوو
موئەیەد خالد گۆڵ
شوان مامۆ گۆڵ
سەجاد حسێین گۆڵ
یونس شوکر گۆڵ
حەیدەر سەباح گۆڵ و کۆتایی
yarega

