1

بابه‌ت: زەوڕا(5)-(4)هەولێر : لەژێر کاریگەری لێزەر و لەناوجەرگەی بەغداد ، قەڵغانی عێڕاقی بەرگە عه

یانەی زەوڕا تووانی ببێتە پاڵەوانی خوولی عێڕاقی دووای بردنەوەی بەلێدانی یەکلاکەرەوەی سزا لە یانەی هەولێر و دوای چوار ساڵ جامی خوولەکەی لە باوەشی هەرێمی کوردستان دەر هێنا ،

لەسەر یاریگای بەناو نێودەوڵەتی گەڵ (شعب) و بەئامادەبوونی زیاتر لە 35 هەزار هاندەری زەوڕا و کەمترین ڕێژەش لە هاندەرانی یانەی وەرزشی هەولێر هەردوو یانەی پاڵەوانی کۆمەڵەی باشوور کە یانەی زەوڕایە و یانەی پاڵەوانی کۆمەڵەی باکوور کە  هەولێر نووێنەری کوردستان بوو بەیەک گەیشتن و یانەی زەوڕا قەڵغانی خوولی عێڕاقی بەرز کردەوە ،

لەسەرەتای گیمی یەکەمەوە هەردوولا بە هەستیاری یارییان دەکرد و ترسیان پێوە دیار بوو بەڵام لەگەڵ بەسەر چونی کات یاریزانان ڕاهاتن لەسەر کەش و هەوای یاریەکە و دەستپێکی مەترسیەکان لەلایەن  یانەی هەولێرەوە بوو کاتێک یاریزان مەهدی کەریم هەلێکی زێڕینی لەدەست و تۆپەکەی لەبەرامبەر گۆڵپارێزی زەوڕا عەمار عەلی فڕیدایە دەرەوەی یاریگا ، پاش ئەم هێرشە یانەی نەوارس تووانیان بگەڕێنەوە ئاستی خۆیان و ئەمایش هەلێكی گۆڵتۆمار کردنیان بە فیرۆ دا لەلایەن سامر سەعیدەوە ، قەڵای زەرد تووانی جڵەوی یاریەکە بگرێتەوە دەست بەڵام بە هاوکاری نابژیوان کازم عۆدە یانەی زەوڕا لەچەند بۆنەیەک ـدا سوودمەندی یەکەم بوون و جارێکی دیکە کووڕانی قەڵاومنارە گۆڵێکی دیکەیان لەڕێگای لووئەی سەڵاحەوە لەدەست ـدا ، سامر سەعید کە خراپترین ئاستی هەبوو لە گێمی یەکەم دووەم گۆڵی بە فیرۆ ـدا کاتێک جاڵجاڵۆکەی هەولێر (سەرهەنگ موحسین ) سەرکەوتووانە تۆپەکەی دور خستەوە و ئەوەی باس کرا کوورتکراوەی گێمی یەکەم بوو لە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات ،

بەڵام ئەوەی تیبینی دەکرا خووڕەوشتە ناوەرزشیەکانی هاندەرانی یانەی زەوڕا بوو کە پێش یاریەکە بە دار و بەرد و لەناو یاریەکەش بە لایزەر هێرشیان دەکردە سەر کووڕانی قەلای زەرد .

پێنچ خوولەکی سەرەتای نیوەی دووەم یانەی زەوڕا باشتر یاری دەکرد بەڵام جارێکی دیکە هاندەرانی زەوڕا و یاریگای گەل نزمی خووڕەوشتی خۆیان دووپات کردەوە و بەهۆی بڕیارێکی درووستی ناوبژیوان چەندین دەبەو دار بەردیان ئاڕاستەی یاریزانانی هەولێر و ناوبژیوان کرد و یاریەکە بۆ ماوەیەک وەستا ،پاشان دوای دەست پێکردنەوەی یاریەکە یانەی قەڵای زەرد زۆر باشتر بوون و هەلێکی ئەڵماسی لەدەست ـدا کاتێک یاریزان نەبیل سەباح یاری بە دوویاریزانی زەوڕا کرد و تۆپەکەی بە ستوون ـدادا ، یاریەکە ئارام بوووەوە لە ڕوی مەترسیەکانەوە لە دوای ئەو هەلە زێرینە و توندوتیژی لە ڕوی فاوڵەکانەوە باڵی بەسەر یاریەکە ـدا کێشا و تاوەکوو خوولەکی 80 هەردوو بەبێ گۆڵ بەردوامییان بە یاریەکە ـدا ،پاش تێ پەڕبوونی ئەو 10 خوولەکەش یاریەکە هەر بەو ئەنجامە مایەوە و یاریەکە ڕاستەوخۆ بەرەو لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا ڕۆیشت ،

لە گێمی زیاد کراوی یەکەم هەردوولا  ئاستێکی خراپیان هەبوو کەئەمەش لە تۆپی پێی عەرەبی و عێڕاقی سروشتیە و تووانای جەستەی یاریزانان هەر ئەوەندە بڕ دەکات و ئەم گێمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات ،

لە نیوەی دووەمی شـدا زۆر باشتر نەبوو لەوەی دیکە و یاریەکە بە بەو ئەنجامە بەردەوامی کێشا ،، بەڵآم لە دوا خوولەکەکان هەردوولا دوو لێدانی جوانیان ئاراستە کرد یەکەمیان سەرهەنگ گەڕاندیەوە و دووەمیان بۆ هەولێر بوو لەلایەن نەبیل سەباحەوە بۆ دەرەوەی یاریگا و بەم ئەنجامەش بەرەو لێدانی یەکلاکەرەوەی سزای هەنگاومان نا ،

ئەنجامی لێدانەکایش بریتیبوون لە :-

مەهدی کەریم گۆڵ

سامر سەعید گۆڵ

محەمەد سەعد گۆ‌ڵ

نەبیل سەباح گۆڵ نەبوو

موئەیەد خالد گۆڵ

شوان مامۆ گۆڵ

سەجاد حسێین گۆڵ

یونس شوکر گۆڵ

حەیدەر سەباح گۆڵ و کۆتایی




yarega

2

وه‌ڵام: زەوڕا(5)-(4)هەولێر : لەژێر کاریگەری لێزەر و لەناوجەرگەی بەغداد ، قەڵغانی عێڕاقی بەرگە عه

دەست خۆش بەرێز بارزان بۆ ئەو هەوالە

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

3

وه‌ڵام: زەوڕا(5)-(4)هەولێر : لەژێر کاریگەری لێزەر و لەناوجەرگەی بەغداد ، قەڵغانی عێڕاقی بەرگە عه

زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت

4

وه‌ڵام: زەوڕا(5)-(4)هەولێر : لەژێر کاریگەری لێزەر و لەناوجەرگەی بەغداد ، قەڵغانی عێڕاقی بەرگە عه

بەداخەوە بۆ ئەم دۆرانە شتێکی زۆر ناشیرن بوو  بەکارهێنانی لێزەر دژی گۆڵچی هیوادارم یەکێتی تۆپی پێ شتێک لەم بارەیەوە بکات

One Beautiful Heart Is Better Than Thousand Beautiful Faces

Contact Info: [email protected]

MFA @ Facebook: Facebook.com

http://www.xeyal.net/forum/mfa/rsm.jpg
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2692300&c=8077213

5

وه‌ڵام: زەوڕا(5)-(4)هەولێر : لەژێر کاریگەری لێزەر و لەناوجەرگەی بەغداد ، قەڵغانی عێڕاقی بەرگە عه

دەست خۆش من یاریەکەم بینی بەراستی ئەوەی هاندەرانی زەورا کردیان تەنها بێ رەوشتی خۆیان دەر خست وە یانەی هەولێریش نابێ لەمە بێ دەنگ بێ