بابهت: سوودەكانی خورما بۆ رۆژوانان
[size=16]
لێكۆڵینەوەیەك كە لەلایەن سەنتەری لێكۆڵینەوەی قاهیرەوە ئەنجامدراوە، جەختیكردۆتەوە خورما چەندین سوودی هەیە بۆ رۆژوانان.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە سوودەكانی بریتیە لە دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا و پارێزگاری كردن لە ڕەقبوونی بۆریەكانی خوێن، چونكە ماددەی (بەكتین) ی تێدایە. هەروەها خورما ڕێگرە لە كلۆربوونی ددان و بۆنێكی خۆش دەبەخشێت بە ناودەم چونكە ماددەی (فلۆر) ی تێدایە.
لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە خورما نەخۆشی كەمخوێنی چارەسەر دەكات، چونكە ئاسن و مس و ڤیتامین (B) ی تێدایە، و چارەسەریشە بۆ لاوازی ئێسكەكان.
لەسوودەكانی دیكەی خورما ئەوەیە چارەسەرە بۆ خێرا لێدانی دڵ و لاوازی گشتی، چونكە ماددەكانی (مەگنسیۆم و مس) لەخۆدەگرێت. [/size]
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

