1

بابه‌ت: چەند رێگایەك بۆ دڵخۆشی

دەرونناسەكان دەلێن گەر پێت خۆشە پێكەنین لێوەكانت بە جێنەهێڵێت ئەم چەند رێگایە لە یاد مەكە...


- تەمەن و باڵا و كێشتان بە خۆیانەوە خەریكتان نەكەن، ئەوە كاری پزیشكەكانە.
- تەنیا هاوڕێیەتی ئەو كەسانە بكەن كە پێكەنین دەبەخشنە لێوەكانتان، هاوڕێی بێتاقەت و مۆن لە ژیان بێزارتان دەكەن . ( بەراستی ئێوە لە كام بابەتەیانن؟)
- بەردەوام هەوڵی فێربوون بدەن، هەوڵدەن شتی نوێ فێر ببن و كاری دەسی وباخەوانی بكەن، هەرگیز ئیسراحەت بە مێشكتان مەدەن .
- شتە رۆز ئاسایی و ساكارەكانیش دەتوانن خۆشحاڵتان بكات و چێژی لێوەربگرن.هەمیشە شتی گران و جوان و دوور نابێت هۆشمان بەرێت، زۆر شتی هەرزان و ساكار و نزیك هەن كە دەتوانن خۆشحاڵمان بكەن.
- هەوڵ بدەن كە پێبكەنن. لە دڵەوە پێبكەنن و تا دەتوانن پێبكەنن، ئەوەندە كە بكەونە كۆكە كردن و ئەگەر هاوڕێیەكتان هەیە كە دەتانخاتە پێكەنین قەدری بزانن.
- ئەگەر دڵتان پڕ بوو و حەزتان لە گریان كرد، پڕ بەدڵ بگرین. دواتر فرمێسكەكانتان بسڕنەوە و درێژە بە ژیان بدەن، تەنیا كەسێك كە هەمیشە لەگەڵتانە خۆتانە، كەواتە نرخی خۆتان بزانن.
- دەورو بەرتان پڕ كەن لەو شتانەی كە خۆشتان دەوێت. چ هاوڕێ، چ گیاندار ، چ گوڵ و گیا ، وێنە و یاری یا هەرشتێك كە چێژی لێوەردەگرن، ماڵەكەتان ئاخرین پەناگایە كە هی خۆتانە.
- ئاگاتان لە خۆتان بێت. ئەگەر باشن بە باشی بمێننەوە، ئەگەر هەست دەكەی باش نیت هەوڵبدە باش بیت.ئەگەر خراپی، زۆر بە ساكاری داوای یارمەتی بكەن، هەموو مرۆڤەكان هەمیشە باش نیین.
- مەڕۆن بۆ شوێنێك كە لەوێ هەستێكی باشتان نییە.دوری لە كێشە و بیرەوەرییە تاڵەكانی رابردوو یا ئەو شتانەی كە هەمیشە پڕن لە خەم و ناخۆشی زۆر باشە.:)

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]

2

وه‌ڵام: چەند رێگایەك بۆ دڵخۆشی

دەست خۆش .بەراستی ئەگەر هەریەک لەئیمە ئەو خالانە لەخۆماندا جی بەجی بکەین بەدلنیاییەوە هەمیشە خەندە لەسەر لیوەکانمان ئەبیت.

3

وه‌ڵام: چەند رێگایەك بۆ دڵخۆشی

[size=24]من نةك ئةو خالانة بةلكوو 500خاليكي كةش جيبةجي بكةم بۆيةك ساتيش دلخۆش نابم
هةربزيت[/size]

4

وه‌ڵام: چەند رێگایەك بۆ دڵخۆشی

بەریز  fc بە دلنییاییەوە ئە گەر ئەو خالانه ‌و چە ند خالیکی ئیجابی تر کەبەخۆتی بلییت وەرۆزانە دوبارەی بکەیتەوە وە لەگەل خوای گەورەیا بزی بەدلنیاییەوە ئەبیتە بەختەوەرترین مرۆڤ چونکە بەختەوەری و  دلخۆشی تۆویکە ئەبیت خۆت لەناخی خۆتا بیروینی.

5

وه‌ڵام: چەند رێگایەك بۆ دڵخۆشی

[size=24]سوباس بۆوتةكانت بةلام ئةوةي بةريزت ئةي لييت منيش ئةيزانم  بةلام تۆنازانيت من ج خةميكم هةلكرتووة
سوباس[/size]

6 (دەستکاری کراوە: linda 2011-07-13 4:45:54 AM)

وه‌ڵام: چەند رێگایەك بۆ دڵخۆشی

هة[size=16]ر يةك لة ئيمة خةمى هةية كةس نية لة زيان بى خةم بيت ئةكةر تو لة هيجت كةم نةبيت و لة بةختةوةرترين زيان دا بزى بى كومان خةمى كةسيكى نزيكت وات ليدةكات خةمى بو بخوى كةواتة كةس بى خةم نازيت بوية بيويستة خومان ببين بة دكتورى خومان و دةردة دل لةلاى خومان بكةين واتة دةتوانين لةكةل كةسى ناو خودى خوت ببيتة دكتورو نةخوش بو نموونة ئةكةر دل تةنك بوييت ئةوا بروو جيكايةك جول بيت كةسى لى نةبيت وة دةست بكة بة قسةكردن لةكةل خوت لةوانةية بيتان سةير بيت جون قسة لةكةل خومان بكةين ؟؟؟ بيكومان دةتوانن جونكة ميشكى مرۆف بيك هاتووة لة دوو بةش بةشى لاى راست هانمان ئةدات بو كارى جوان و باش ,,بةلام لاى جةب بة بيجةوانةوة هانمان ئةدات بو كارى خراب و نا بةجى بوية بيويستة كاتى هةستت كرد زۆر تورةى يان بى هيزى و خةم بةروكت بةرنادا ئةوا دةست بكة بة جارةسى خوت بو نموونة بنوسة ئةمرو لةجى توورة بوى بوجى   خةمبارى بنوسة جةند هةلةت كردووة يان جةند كارى باشت كردووة جى شتيك وات ليدةكات بيزار بيت ئةم نوسينة وات ليدةكات كة ئةو خةمةى هةتبوو لة ناو ناختدا بيتة دةرةوة ئةمةش يارمةتى دةريكى باشة بو تو دواى ئةو  شتانةى كة نووسيت لة كاتى توورة بوون هةلى كرة بو كاتيك كة زور هيمن و دل خوشيت ئةو كات نامةكةت بير بكةويتةوة بيهينةو دةست بكة بة خويندنةوةى بزانة دواى تةواو بونى نامةكة  هةستت جةند دةكوريت باوةر ناكةى  ئةم كارانةى كة نوسيتت كردووتة   ئةو كات بير ئةكةيتةوة زور راستة ئيمة دوو كةسين لة ناو يةك جةستة هةريةك برياريك ئةدات وة ئةكةر لايةنة راستةكة بةسةر لايةنة خرابةكة زال نةبيت ئةوا زيانمان بةرةو نةمان ئةبات بوية بيويست ناكات خةم بةهيزتر بيت لة تو خوت بة خوت بلى (ئةتوانم هةموو كاريك بكةم تا دل خوش بم  و هيج شتيك نية مستحيل بيت و نةكووريت ) ئةكةر جةند جاريك هةناسة هةلكيشيت بة لووت و دواييى فريدةوة بة دةم لةو كاتةدا ئةم رستةية جةند جاريك دوو بارة كةوة (ئةتوانم هةموو كاريك بكةم تا دل خوش بم  و هيج شتيك نية مستحيل بيت و نةكووريت ) جونكة هةناسة وةركرتن بة لووت يةك سةر ئةجيتة ناو ميشك و ئۆكسجينى باك ئةدات بة ميشك و لةم كاتةدا هةست بة سينك فراوانى و دل خوشى ئةكةن ئةكةر هةر جةندة خةميشتان هةبيت جا لة كوتاييدا هيوادارم توانيبتم توزى خةمتان سوك كةم بروا بكةن ئةكةر لة كةل كةسى نا خوتان تعارف بكةن و يةكتر باش بناسن ئةوووا زور بة ئاسانى بةسةر هةموو كيشةو خةموو ناخوشييةكان دا زال ئةبن و بكرة يارمةتى هاوريكانيشتان ئةدةن تاكوو ريكاى ئيوة تاقى بكاتةوة ,,,[/size]

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .

7

وه‌ڵام: چەند رێگایەك بۆ دڵخۆشی

لیندا خان دەست خۆش وتەکانت زۆر جوانە ..هیوادارم بەریز fc هەول بەیت کە خەمەکەت بۆ کەسیکی نزیکی خۆت باس بکەیت تا یارمەتیت بات و هاوکاریت بکات چونکە بەدلنییاییەوە گفتوگۆو راگۆرینەوەهۆکاریکە بۆ کەم کردنەوەی خەمو‌ ئازارەکان .وەبەپیی کاتیش کیشەکان خۆیان چارەسەر ئەبن و خەمەکان کەم ئەبنەوە .وە هەرگیز ئەوە لەیاد مەکە کەتۆ زۆر لەوە گەورە تری کەروداویک یاخود شکستیک کەلەژیانتدا روی دابیت بتروخینی وات لی بکات دلخۆش نەبی..وەپیویستە کەزۆر ئازایانە روبەروی پیشهات و روداوەکان بینەوە گەرنا هەمو ساتیکمان مردن وهەمو کاتیک خەمو خەفەت و دلە راوکییە  وە بەختەوەریش:ئەستیرەیەکە تەنها لەئاسمانی ئازاو دەمبەخەندەکاندا هەلدیت .

8

وه‌ڵام: چەند رێگایەك بۆ دڵخۆشی

ده سخۆش

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته