بابهت: چەند رێگایەك بۆ دڵخۆشی
دەرونناسەكان دەلێن گەر پێت خۆشە پێكەنین لێوەكانت بە جێنەهێڵێت ئەم چەند رێگایە لە یاد مەكە...
- تەمەن و باڵا و كێشتان بە خۆیانەوە خەریكتان نەكەن، ئەوە كاری پزیشكەكانە.
- تەنیا هاوڕێیەتی ئەو كەسانە بكەن كە پێكەنین دەبەخشنە لێوەكانتان، هاوڕێی بێتاقەت و مۆن لە ژیان بێزارتان دەكەن . ( بەراستی ئێوە لە كام بابەتەیانن؟)
- بەردەوام هەوڵی فێربوون بدەن، هەوڵدەن شتی نوێ فێر ببن و كاری دەسی وباخەوانی بكەن، هەرگیز ئیسراحەت بە مێشكتان مەدەن .
- شتە رۆز ئاسایی و ساكارەكانیش دەتوانن خۆشحاڵتان بكات و چێژی لێوەربگرن.هەمیشە شتی گران و جوان و دوور نابێت هۆشمان بەرێت، زۆر شتی هەرزان و ساكار و نزیك هەن كە دەتوانن خۆشحاڵمان بكەن.
- هەوڵ بدەن كە پێبكەنن. لە دڵەوە پێبكەنن و تا دەتوانن پێبكەنن، ئەوەندە كە بكەونە كۆكە كردن و ئەگەر هاوڕێیەكتان هەیە كە دەتانخاتە پێكەنین قەدری بزانن.
- ئەگەر دڵتان پڕ بوو و حەزتان لە گریان كرد، پڕ بەدڵ بگرین. دواتر فرمێسكەكانتان بسڕنەوە و درێژە بە ژیان بدەن، تەنیا كەسێك كە هەمیشە لەگەڵتانە خۆتانە، كەواتە نرخی خۆتان بزانن.
- دەورو بەرتان پڕ كەن لەو شتانەی كە خۆشتان دەوێت. چ هاوڕێ، چ گیاندار ، چ گوڵ و گیا ، وێنە و یاری یا هەرشتێك كە چێژی لێوەردەگرن، ماڵەكەتان ئاخرین پەناگایە كە هی خۆتانە.
- ئاگاتان لە خۆتان بێت. ئەگەر باشن بە باشی بمێننەوە، ئەگەر هەست دەكەی باش نیت هەوڵبدە باش بیت.ئەگەر خراپی، زۆر بە ساكاری داوای یارمەتی بكەن، هەموو مرۆڤەكان هەمیشە باش نیین.
- مەڕۆن بۆ شوێنێك كە لەوێ هەستێكی باشتان نییە.دوری لە كێشە و بیرەوەرییە تاڵەكانی رابردوو یا ئەو شتانەی كە هەمیشە پڕن لە خەم و ناخۆشی زۆر باشە.:)