بابهت: ترێ چارەسەری كەم خوێنی دەكات
پسپۆرەكانی خۆراك دەڵێن: "ترێ بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كە تووشی ئێسكە نەرمە و تەنگژەی خوێن و كەم خۆێنی و نەخۆشیی سییەكان بوون، لەگەڵ ئەوەی چارەسەری ئەوانەش دەكات كە رۆماتیزمایان هەیە".
جێی باسە پسپۆرەكان ئەوەشیان روونكردەوە كە ترێ یارمەتی لەش دەدات لەخەزنكردنی ماددەی لازۆتین و چەوری بەمەش بەرگری لەش زیاد دەكات و توانای بەرەنگاربوونەوەی زۆر نەخۆشی دەبێت.
دەبێت ئەوەش لەیاد نەكەین كە پسپۆرانی خۆراك جەختێكی زۆر لە شۆردنەوەی ترێ دەكەن پێش خواردنی، بۆ پاككردنەوەی لە ئەو ماددە نوحاسییانەی رشێنراوەتە سەری پێش پێگەیشتنیان.
جێی ئاماژەیە بۆ هەر سەد غرام ترێ لە 95% كێشەكەی ئاوە و 7 گرام كلیكۆز و 1 گرام چەوری و 16 گرام كاربۆهیدرات و نیو گرام پرۆتین و بیست میلیگرام لە ڤیتامین سی پێكهاتووە.
سەرچاوه: ئاژانسی رۆژنامەوانیی عەرەبی
