1

بابه‌ت: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

ناوی‌ زانستی‌ داری‌ چا (Camellia sinensis) كە هەر سێ‌ جۆرە سەرەكیەكەی‌ چا (رەش، سەوز، سپی‌)ی‌ لە گەڵاكەی‌ ئامادە دەكرێت، زۆر لە مێژە چینیەكان وەك چارەسەركەر و خواردنەوەیەكی‌ سودبەخش چایان بە كارهێناوە، پەندێكی‌ چینی‌ دەڵێت (سێ‌ رۆژ نان نەخۆیت باشترە لەوە كە یەك رۆژ چا نەخۆیت)، بە پێچەوانەی‌ ئەو بۆچونەشەوە، دەگونجێت چا زیانبەخش بێت.
داری‌ چا لە ناوچە گەرمەكاندا دەڕوێت بە چەند شێوە و قۆناغێك جۆرەكانی‌ چای‌ لێ ئامادە دەكرێت، بۆ نمونە چای‌ سپی‌ لەگەڵای‌ تازە چرۆكردوی‌ دارەكە دروست دەكرێت لە بەهاردا، لەبەر ئەوەی‌ سەوزە پێكهاتەی‌ كلۆروفیلی‌ تێدانیە رەنگی‌ سپی‌ یان خۆڵەمێشی‌ دەبێت، چای‌ سەوز لەگەڵای‌ سەوزی‌ دارەكە ئامادە دەكرێت و هەرچی‌ چای‌ رەشە لە هاڕاوەی‌ گەڵاكە ئامادە دەكرێت پاش ترشاندنی‌.
هەمو جۆرەكانی‌ چا سودی‌ زۆریان بۆ مرۆڤ هەیە، بەڵام لە هەمویان سودبەخشتر چای‌ سەوزە.
سود و زیانەكانی‌ چا:
• چا یارمەتی‌ دەرە بۆ پاراستنی‌ ددانەكان لە كلۆربون، نزیكی‌ 300 جۆری‌ بەكتریا بەشدارە لە كلۆركردنی‌ ددانەكان، خواردنەوەی‌ چا رێگری‌ دەكات لە نوساندنی‌ بەكتریا بە ددانەكانەوە و لاوازكردنی‌ گەشەی‌ بەكتریا بەهۆی‌ بونی‌ رێژەیەكی‌ بەرزی‌ دژە ئۆكسێنەر (polyphenols)ەكان لە چادا.
• بە هۆی‌ بونی‌ پێكهاتە خۆراكی‌ (flavonoid) لە چادا، یارمەتی‌ پتەوكردنی‌ ئێسكەكان دەدات، هەروەها بەهۆی‌ بونی‌ (catechins) سودی‌ زۆری‌ هەیە بۆ هەوكردنی‌ كڕكڕاگەكان.
• چەندین لێكۆلینەوە لە وڵاتانی‌ ئەمەریكا و چین سەلماندویانە كە چا كارگەریەكی‌ ئیجگار گەورەی‌ هەیە بۆ دوركەوتنەوە لە توشبون بە شێرپەنجە، چا بە دژە شێرپەنجە ناودەبرێت بە هۆی‌ بونی‌ (epigallocatechin-3-gallate (EGCG))، كە رێگری‌ دەكات لە گەشە كردنی‌ خانە شێرپەنجەییەكان.
• چا سودی‌ زۆری‌ هەیە بۆ دوركەوتنەوە لە نەخۆشیەكانی‌ دڵ و بۆری‌ خوێن و هەروەها دوركەوتنەوە لە جەڵتە، چا دەبێتە هۆی‌ دابەزاندنی‌ كێشی‌ لەش و كەمكردنەوەی‌ كۆلیسترۆل لە خوێندا، بە هۆی‌ خێراكردنی‌ سوتاندنی‌ چەوری‌.
• چا هاوسەنگی‌ ئاو لەلەشدا رادەگرێت بە رێگرتن لە كردنە دەرەوەی‌ ئاو كە سودی‌ زۆری‌ هەیە بۆ دوركەوتنەوە لە تینوێتی‌.

بە پێچەوانەی‌ ئەم سودانەوە چا بۆ هەندێ‌ مرۆڤ زیانی‌ هەیە وەك:
• رێگرتنی‌ لە مژینی‌ ئاسن لە ریخۆڵەكاندا كە ئەمەش زیانی‌ زۆر گەورە دەگەیەنێت بۆ ئەو كەسانەی‌ كەم خوێنن.
• چا رێگرە لە مژینی‌ پرۆتین و چەندین پێكهاتەی‌ تری‌ خۆراكی‌ لە رێخۆڵەدا، هەروەها بەهۆی‌ بونی‌ (oxlates) لە چادا زیان دەگەیەنێت بە گورچیلەكان بەتایبەتی‌ ئەوانەی‌ نەخۆشی‌ گورچیلەیان هەیە.
• بەهۆی‌ بونی‌ تانین (tannin) لە چادا هۆكارێكە بۆ توشبون بە شێرپەنجەی‌ سورێنچك بەتایبەتی‌ كاتێك كە چای‌ زۆر گەرم بخورێتەوە.
بۆ كەمكردنەوەی‌ ئەم زیانە لاوەكیانە و سودبینین لە خواردنەوەی‌ چا پێویستە رەچاوی‌ ئەم راستیانەی‌ خوارەوە بكەین:
• چا بە رێژەیەكی‌ گونجاو بخۆینەوە واتا لە رۆژێكدا 3-5 كوپ، وە لەم رێژەیە زیاتر رەنگە زیان بگەیەنێت.
• نابێت بە هیچ شێوەیەك راستەوخۆ پاش نان خواردن چا بخۆینەوە، چونكە رێگری‌ دەكات لە مژینی‌ ژمارەیەك پێكهاتەی‌ سودبەخش لە ریخۆڵەكاندا، بە تایبەتی‌ لە كەسانی‌ كەم خوێن و لاوازدا زیانی‌ زۆر دەگەیەنێت، وا باشترە 30-60 خولەك پاش نان خواردن چا بخورێتەوە.
• پێویستە خۆمان بپارێزین لە خواردنەوەی‌ چای‌ خەست (پڕ رەنگ)، هەروەها پێویستە گەرمی‌ ئەو چایەی‌ دەیخۆینەوە ئاسایی‌ بێت نەك داخ بوبێت، چونكە چای‌ زۆرگەرم زیانی‌ زۆری‌ هەیە بۆ تەندروستی‌ وەك كەمكردنەوەی‌ هەستی‌ تام كردن لە زماندا، توشبون بە شێرپەنجەی‌ قورگ و سورێنچك.

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

2

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

ده ست خو ش من زوور هه ز م له جا يه ..تال و كه ميك ره ش

سیپه وكانی زه رك
ره زێ میرى ده لاله
سه رێ گری و كه لا ئاكرێ
نێرگزێن گه ش پر جوانه

3

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

Mn zor zor 7azm la chaya
dast xosh

4

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

ده ست خو ش من زوور هه ز م له جا يه ..تال و كه ميك ره ش

سپاس بەریز ناسر

Mn zor zor 7azm la chaya
dast xosh

سپاس بەریز مەروان ...
شتیک هەیە زۆر بەد‌یم کردوە کەوا کوران و پیاوان زیارتر چا دەخۆنەوە لە کچان و ئافرەتان ئەو جانازانم وایا یانا !!
خۆزگە ئەندامان ئەوە م وەلام دەنەوە کاوا رۆژانە چەند چا دەخۆن
من بۆ خۆم بەس بەیانیان چا دەخۆم گەر لە دوو قوم زیاتر بخۆم ئەوە یانی هەر زۆر زۆرم خواردوە:)

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

5

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

Qsakat rasta jgalawash zor rqean la cha lenana
..mn rozhy 4 ta 5 kupe gawra cha daxom bas jga la bayanyan

6

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

Qsakat rasta jgalawash zor rqean la cha lenana
..mn rozhy 4 ta 5 kupe gawra cha daxom bas jga la bayanyan

ههههه... حەزی پیدەکان بەلام رقیان لەئامادەکردنیەتی
ئەو 4-5 کوپەشت عافیت بیت بە زۆر خواردنی هەموشتیک خراپە هی وادارم هەوکات تەندروستیت باشبیت:k:

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

7

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

زۆر سوپاس رۆز خان
من خۆم چاناخۆمەوە رقم لە چایەشە
بەلام من خۆم حازری دەکەم رقم لە حازر کردنەکەی نیه
‌ بەلام مالێمان هەمو زۆر زۆر زۆر چا دەخۆن بەتایبەتی دایکم و خوشکم جاری وا هەیە لە 5 کوپ زیاتر دەخۆن بەس له یەک ژەم ها زۆریان حەز لێیە ئەوجا چایەکە دەبێ رەشیش بێت
سوپاس

8

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

ده ست خو ش من زوور هه ز م له جا يه   رۆزی 3کوپ زیاتر دەخۆ م

9

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

Dast xosh mn tanha 4 kup

10

سپاس ژیلا خان ..
تۆش حەزی پێناکەیت ..کەوابی رەنگە ئەوەی وتم وابیت کچان کەم تر حەز بەچادەکەن

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

11

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

ده ست خو ش من زوور هه ز م له جا يه   رۆزی 3کوپ زیاتر دەخۆ م

سپاس کاک بەرزان هەر3کوپەکەت ئافیت بیت ..

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

12

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

Dast xosh mn tanha 4 kup

سپاس کاک مارکۆ
باشە بۆچی ئەوەنە خەز لەچادەکەن:think:

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

13

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

دەست خۆش

من بەس بەیانیان دەیخۆمەوە

http://i49.tinypic.com/ejbk2v.jpg

ئه‌گه‌ر ئاگری قیامه‌ت بمسوتێنێ
                                  ئاوی ده‌ریا بمخنكێنێ
                                                      ناوت له‌ دڵم هه‌ر ده‌مێنێ

                                                            SHETA
[email protected]
[email protected]

14

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

سپاس کاک ئەحمەد ....یەکەم کوریت کەبلیت بەس بەیانیان:D

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

15

وه‌ڵام: سودو زیانەکانی چا بزانن چیە.

rooz نووسی:

زۆر سوپاس رۆز خان
من خۆم چاناخۆمەوە رقم لە چایەشە
بەلام من خۆم حازری دەکەم رقم لە حازر کردنەکەی نیه
‌ بەلام مالێمان هەمو زۆر زۆر زۆر چا دەخۆن بەتایبەتی دایکم و خوشکم جاری وا هەیە لە 5 کوپ زیاتر دەخۆن بەس له یەک ژەم ها زۆریان حەز لێیە ئەوجا چایەکە دەبێ رەشیش بێت
سوپاس

سپاس ژیلا خان ..
تۆش حەزی پێناکەیت ..کەوابی رەنگە ئەوەی وتم وابیت کچان کەم تر حەز بەچادەکەن

نا رۆز خان ئەوە نوسویمە خوشکم زۆر چا دەخوات لەگەل دایکم بۆ من زۆر کچان دەبینم زۆر حەز بە چا دەکەن
سوپاس