فڕین لە خەودا بە شێوازێکی گشتی مانای رەهایی و ئاسوودەبوون دەگەیەنێت.
فڕین لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر واتا کەسی خاوەن خەونەکە سەفەرێکی سەلامەت ئەنجام دەدات. بینینی فڕین لە خەودا واتای گەیاندنی هەواڵی دڵخۆشکەر دەدات.
فڕین لەخەودا واتای گەیشتن بە رەهایی و خۆشی و ڕزگاربوون لە ئاستەنگیەکانی ژیان دەگەیەنێت. هەروەها هەندێک جار واتای گواستنەوەی ماڵ و حالی کەسەکە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر دەگەیەنێت. بەگوێرەی باری دەروونی کەسەکان خەون بینین بە فڕین ئەنجامەکەی ئەگەری بینینی خەونی جیا جیای هەیە.
فڕین لە خەودا مانای چییە؟
فڕین لە خەودا ئاسوودەیی و خۆشییە. بینینی فڕینی خۆت یاخود کەسێکی تر واتای بەدەست هێنانی شوێن و مەوکیبێکی بەرزە لەناو خەڵک بە گوێرەی بەرز بوونەوەی فڕینەکە لەناو خەودا. بینینی کەسێکی تر کە دەفڕێت، مانای حەسوودی دەگەیەنێت. هەروەها ئەم خەونە هەندێک جار بە سەفەر کردنی ماڵی خودا(جل جلاله) لێک دەدرێتەوە.
بینینی فڕین بە تەیارە لە خەودا واتای چی دەگەیەنێت؟
کەسێک لە خەویدا بە تەیارە بفرێت یاخود سەفەر بکات، واتا ڕووداوێکی دڵخۆشکەری بەسەردا دێت.
بەربوونەوە لە خەودا واتای چییە؟
ئەگەر کەسێک لە خەویدا لە شوێنێکی بەرز بەرببێتەوە لەکاتی فڕین، واتا لەگەل خێزانەکەی یاخود ئەویندارەکەی چەند کێشەیەک دەکەوێتە نێوانیان.
فڕین لەگەل چۆلەکە و تەیر لە ئاسمان واتای چییە؟
بینینی فڕین لە خەودا لەگەل چۆلەکە و تەیر و حاجی لەق لەق، واتا ئەوکەسە لەگەل چەند کەسێکی خالکی ولاتانی تر و خەلکی بیانی سەفەرێکیان لەپێشە یاخود سەفەرێک ئەنجام دەدات.
لە خەودا بەربوونەوە لەکاتی فڕین مانای چییە؟
ئەگەر ئەو کەسە لەکاتی فڕین لە ناکاو بەرببێتەوە سەر زەوی واتا ئەو کەسە لە کارێک یاخود سەفەرێک بە نیوەچلی دەگەڕێتەوە یاخود کارەکەی تەواو ناکات.
فڕین لە خەودا بەبێ باڵ مانای چییە؟
کەسی خەون بینەکە موژدەیەکی دڵخۆشکەری بەدەست دەگات دواتر لە ژیانی دا لە هەموو ڕویەکەوە بەختەوەر و ئاسوودە ژیانی بەسەر دەبات.
2 thoughts on “مانای فرین یاخود بینینی فڕین لە خەودا”
لە خەونمدا دەفڕیم بەڵام کەسێك بەدوام کەوتبوو مانای چیە ؟؟تکایە
بینیم لە خەونم ئەو کەسەی خۆشم دەوێ.لەگەڵ براکەم قسەی ئەکرد.وەکو خیانەتێک لام وابوو دڵم زۆر تەنگ بوو لە خەوەکە.وە دوایی خەبەرهاتنەوەشم هەر دەڵم تەنگ بوو تا چەند ڕۆژێک.