لەبەر کردنی جلی سپی لە خەودا
بینینی جلی سپی یاخود لەبەر کردنی جلی سپی لەخەودا بە مانای هاتنی ناز و نیعمەتێکی زۆر دێت، بە قەدەر جوانی جلە سپییەکە خێر و بەرەکەت بۆ کەسەکە دێت، بینینی جلی سپی لەخەوندا مانای باش و بەخێری هەیە.
بینینی جلی سپی لە خەوندا لەڕووی ئاینییەوە
شیکەرەوەی خەونە ئیسلامیەکان دەڵێن: ئەگەر کەسێک مردبوو، لە خەودا جلی سپی لەبەردا بوو، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە لە ئەو کەسە بارودۆخێکی باشدایە و ئەو کەسە لە ئەهلی بەهەشتە.
هەروەها بینینی لەبەر کردنی جلی سپی لەخەودا، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە لەگەل کەسێکی دەوڵەمەند هاوڕێیەتی پەیا دەکەیت و بەهۆی ئەو کەسەوە سوود و قازانجێکی زۆر دەکەیت.
کەسی خاوەن خەونەکە، لە خەودا جلی سپی لەبەربێت، واتای پاک و خاوێنی دەکات لەڕووی دینی و روحیەوە. بە واتای کەسێکی باش دێت لە دنیا و لە ئاخیرەتدا.(الله يعلم)
مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو کەسە کەسێکی دڵ ساف و دڵ پاکە. لەبەر ئەم هۆیەش لەناو خەڵک کەسێکی خۆشەویستە. کەسی خاوەن خەونەکە بەوە جیا دەکرێتەوە کە بە شەرم و ڕاستگۆ و بە رەوشتە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی بەدوور بگرێت لە خراپە و شەرانگێزی و کەسی خراپ.
لەبەر کردنی جلی سپی درێژ لە خەودا
واتای لەبەر کردنی جلی سپی درێژ لە خەودا ئەوەیە کەسی خاوەن خەوەکە کەسێکی سەرکەوتووە، ئەو کەسە بەردەوام لە تەنگ و چەلەمەکانی ژیان سەرکەوتوو دەبێت و لەڕووی ماددی و مەعنەوی خاوەنی پلەی بەرز دەبێت. هەروەکا جلی سپی درێژ واتای دەستکەوتنی هەڵ و چانس دێت، لەم ڕووەوە مانای ئەوەیە کەسی خاوەن خەوەکە قازانجی ماددی دەست دەکەوێت.
لەبەرکردنی جلی سپی کورت لەخەوندا مانای چییە؟
بینینی لەبەرکردنی جلی سپی کورد لەخەودا ئەوە دەگەیەنێت کە کەسی خەون بین بەشداری کارێکی هاوبەشی دەکات لەگەل کەسێک. کەسەکە لەم هاوبەشییە تووشی تەنگ و چەلەمە دەبێت بەم جۆرە کەسی خاوەن خەونەکە لەڕووی دەروونییەوە کاریگەری لەسەر درووست دەبێت بۆ ماوەیەک و دواتر سارێژی برینەکانی دەکات.
بینینی کەسێک لەخەودا بە جلی سپییەوە
بینینی کەسێک بە جلی سپی واتای ئەوە دەگەیەنێت کە خاوەن خەونەکە دەگاتە ئامانج و خەون و خواستەکانی، قسمەتی هەڵدەستێت، ئەگەر خاوەن خەونەکە هاوسەرگیری پێک نەهێنابوو ئەوا هاوسەرگیری دەکات، ئەگەر نا واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو کەسە بەهێز دەبێت و لەسەر قاچەکانی خۆی دەوەستێت.
1 thought on “مانای جلی سپی لە خەودا 5 مانای جیاواز”
بينينى ماليك گه وره له خه ودا جيه