بینینی فڕین لە خەودا مانای چییە؟

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە پێک دێت لەم بەشانە - Table of Contents

شیکردنەوەی بینینی فڕین لە خەودا

هەرکاتێک خەونت بینی بەوەی دەفڕیت ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت تۆ کەسێکیت هیواو خەونت زۆرە و لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووی ئەوە دەکەیت لە هەمو ئەو کۆت و بەندانە ڕزگارت بێت کە بۆ ژیانت دروست کراون.

خەو بینین بە فڕین چی دەگەیەنێت؟

بینینی ئەوەی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەفڕیت ئاماژەیە بۆ گەشتێکی باش و بەرهەمدار و تەندروست.

بینینی کەسێک لە خەودا دەفڕێت ئاماژەیە بۆ چوون بۆ گەشتێک و بەدەستهێنانی پرێستیژ تا ئەو ڕاددە زۆرەی کە لە خەونەکەدا بەرز دەبیتەوە و دەفریت.
فڕین لە خەودا بە واتای زیارەتی کەعبەی پیرۆز و گەورەیی دێت.
بینینی کەسێک کە دەفڕێت؛ ئاماژەیە بۆ ئیرەیی.
لە هەمان کاتدا ئەم خەونە نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە دەچیتە حەج.

پێشکەوتنی ئەرێنی و جوان لە ژیانی ئەو کەسەدا ڕوودەدات کە خۆی لە خەونەکەیدا دەفڕێت.
بەڵام ترس لە کاتی فڕیندا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هێشتا کات بۆ ئەم پێشهاتانە ماوە.

ئەگەر خۆت بینیبێتت زۆر بەرز دەفڕیت، تەنانەت لە بۆشای گەردووندا، کێشەیەکی بچووک لە هاوسەرگیریت دروست دەبێت.
فڕینی نزم نیشانەی ناڕەحەتی و نەخۆشی کاتییە.

بینینی فڕینی کەسێکی تر لە خەودا مانای چوونە بۆ سەفەرێک یاخود پێگە و شوێنت بەرز دەبێتەوە.

بینینی فڕین لە خەودا مانای چییە؟

بابەتی لێکدانەوەی خەون دەربارەی بینینی فڕین لە خەودا مانای چییە؟ ـت خوێندەوە، ئەوەت لەیاد نەچێت کەوا مەرج نییە بینینی هەموو جۆرە خەوێک ئاگادارکردنەوەیەکی یان هەواڵێکی داهاتوو بێت. شوێنی خەونەکە و باری دەروونی و کات و سات و وردەکارییەکانی تری ناو خەونەکە گرینگی زۆریان هەیە. بۆیە پێشنیار دەکەین هەموو وردەکارییەکانی ناو خەونەکەت بە جیا بگەڕێیت و سەیری لێکدانەوەکەی بکەیت بۆ ئەوەی بتوانی لێکدانەوەیەکی تێر و تەسەل بۆ خەونەکەت بەدەست بهێنیت. شیکردنەوەکان لە چەند سەرچاوەیەکی بیانی و ناوخۆیی وەرگیراون لە ڕووی راستی و درووستی پشتی پێ نابەسترێت. لە کۆتاییدا تەنها خودای گەورە و میهرەبان زانایە بە کار و رووداوەکانی سەر مرۆڤەکان(الله يعلم).

Facebook
Telegram
WhatsApp
Twitter
Pinterest
LinkedIn
Email

2 thoughts on “بینینی فڕین لە خەودا مانای چییە؟”

  1. لەخەوندماا لەماڵیی باپیرم کە لە شارێکی ترە زۆر بەئاسانی ئەم توانی بفرم و بۆ هەرشوێنیک ئەم ویست ئەفڕیم و هەوڵم ئەدا کە کەس پیی نەزانێت

  2. فڕین بەرەوئاسمان لبەهێڵی کۆپتەر سوڕانەوەلەئاسمان ودواتر گەڕانەوە بۆسەرزەوی وبینینی ئافرەتی جوان چ مانایەکی هەیە؟

پەیامێک یاخود خەونەکەی خۆت لێرە بنووسە:

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *