شیکردنەوەی بینینی فڕین لە خەودا
هەرکاتێک خەونت بینی بەوەی دەفڕیت ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت تۆ کەسێکیت هیواو خەونت زۆرە و لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووی ئەوە دەکەیت لە هەمو ئەو کۆت و بەندانە ڕزگارت بێت کە بۆ ژیانت دروست کراون.
خەو بینین بە فڕین چی دەگەیەنێت؟
بینینی ئەوەی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەفڕیت ئاماژەیە بۆ گەشتێکی باش و بەرهەمدار و تەندروست.
بینینی کەسێک لە خەودا دەفڕێت ئاماژەیە بۆ چوون بۆ گەشتێک و بەدەستهێنانی پرێستیژ تا ئەو ڕاددە زۆرەی کە لە خەونەکەدا بەرز دەبیتەوە و دەفریت.
فڕین لە خەودا بە واتای زیارەتی کەعبەی پیرۆز و گەورەیی دێت.
بینینی کەسێک کە دەفڕێت؛ ئاماژەیە بۆ ئیرەیی.
لە هەمان کاتدا ئەم خەونە نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە دەچیتە حەج.
پێشکەوتنی ئەرێنی و جوان لە ژیانی ئەو کەسەدا ڕوودەدات کە خۆی لە خەونەکەیدا دەفڕێت.
بەڵام ترس لە کاتی فڕیندا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هێشتا کات بۆ ئەم پێشهاتانە ماوە.
ئەگەر خۆت بینیبێتت زۆر بەرز دەفڕیت، تەنانەت لە بۆشای گەردووندا، کێشەیەکی بچووک لە هاوسەرگیریت دروست دەبێت.
فڕینی نزم نیشانەی ناڕەحەتی و نەخۆشی کاتییە.
بینینی فڕینی کەسێکی تر لە خەودا مانای چوونە بۆ سەفەرێک یاخود پێگە و شوێنت بەرز دەبێتەوە.
4 thoughts on “بینینی فڕین لە خەودا مانای چییە؟”
لەخەوندماا لەماڵیی باپیرم کە لە شارێکی ترە زۆر بەئاسانی ئەم توانی بفرم و بۆ هەرشوێنیک ئەم ویست ئەفڕیم و هەوڵم ئەدا کە کەس پیی نەزانێت
السلام علیکم و رحمة الله و برکاته.
سەبارەت بە باپیر، نابلسی دەڵێت لە خەودا باپیر لەجێی باوکە. بەپێی کتێبی خەونامەی ئیبن سیرین، هیچ ئاماژەیەکم نەدۆزییەوە دەربارەی پرسیارەکەی تۆ.
لەسەر هەندێک ماڵپەڕ و سەرچاوەی عەرەبی هاتووە کە نابلسی دەڵێت: ئەگەر کەسێک خۆی ببینێت بێ باڵ دەفڕێت، ئەوا نیشانەی گواستنەوەیەتی لە باردۆخێکەوە بۆ باردۆخێکی تر، هەروەها فڕینی ڕاستەوخۆ و ڕێک دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەدەستهێنانی کارەکان بێ ماندووبوون و سەختی. ئەمە لە ماڵپەڕە عەرەبییەکانەوەیە، نەک لە خودی کتێبەکە.
تەنها خوای گەورە زانایە بە راستی و دروستی لێکدانەوەی خەونەکان. هیوادارم خوای گەورە خێر و چاکەت بۆ بنووسێت و باشترین رێگات نیشان بدات.
فڕین بەرەوئاسمان لبەهێڵی کۆپتەر سوڕانەوەلەئاسمان ودواتر گەڕانەوە بۆسەرزەوی وبینینی ئافرەتی جوان چ مانایەکی هەیە؟
السلام علیکم و رحمة الله و برکاته.
بەپێی کتێبی خەونامەی ئیبن سیرین، هیچ ئاماژەیەکم نەدۆزییەوە دەربارەی پرسیارەکەی تۆ.
خوا باشتر دەزانێت.