بینینی شەیتان لە خەودا مانای چییە؟

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە پێک دێت لەم بەشانە - Table of Contents

بینینی شەیتان لەخەودا مانای هەڵەکردنە

“لە یەکێ لە پیاو چاکانیان پرسی ووتیان ئایا شەیتان دەنوێ؟ پیاو چاکەکە لەوەڵامدا پێکەنی و ووتی “ئەگەر شەیتان بنوێت ئەوە بەچاکی دەحەسێینەوە.

هەروەها بینینی شەیتان لەخەودا مانای نوێژ نەکردن وپارە دزین و گوناەکردنە، هەروەها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حەسودی و جیابونەوەی ژن و مێردە، شەیتان لە خەودا پادشایەکی زۆردارو کافرو بێ ئیمانە، ئەگەر یەکێک لە خەودا ببینێ بۆتە شەیتان ئەو کەسە کوێر ئەبێ یان چاوی تێک ئەچێت و باش نابینێ یان لە دینەکەی هەڵدەگەرێتەوە یان بە فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینەوە هەندێ پارەی دەست ئەکەوێ یان ئەتوانێ دوژمنانی هەڵخەڵەتێنێ، ئەوەی شەیتان بکوژێ ئەوە فێڵ بازێکی وەک شەیتان هەڵدەخەڵەتێنێ.

خەون بینین بە شەیتان چی دەگەیەنێت؟

بینینی شەیتان لە خەودا مانای چاوچنۆکی و خراپەکاری دێت. بینینی شەیتان لە خەودا بە خراپی لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. ئەو کەسەی خەونەکە دەبینێت کەسێکی خاوەن ڕەوشت خراپە و بەخیلی بە ماڵ و حاڵی کەسانی تر دەبات، بەردەوام خراپەکاری لەناو دڵیدا هەیە، بۆیە بینینی خەون بە شەیتان بە نەرێنی لێکدەدرێتەوە.
باشترین شتیش بۆ ئەم کەسانە داوای تۆبەکردنە لە خودای مەزن و دلۆڤان و ئەنجامدانی نوێژەکانە بە شێوازێکی درووست و هەڵسانەوەیە بۆ نوێژی بەیانی و گرینگیدانە بە نوێژە سوننەتەکان. زیکر کردنی رۆژانە ١٠٠ (استغفرالله العظيم واتوب اليه). بە پشتیوانی خودای گەورە هیچ کاریگەریەکی لەسەر کەسەکە نامێنێت.

بینینی شەیتان لە خەودا مانای چییە؟

بابەتی لێکدانەوەی خەون دەربارەی بینینی شەیتان لە خەودا مانای چییە؟ ـت خوێندەوە، ئەوەت لەیاد نەچێت کەوا مەرج نییە بینینی هەموو جۆرە خەوێک ئاگادارکردنەوەیەکی یان هەواڵێکی داهاتوو بێت. شوێنی خەونەکە و باری دەروونی و کات و سات و وردەکارییەکانی تری ناو خەونەکە گرینگی زۆریان هەیە. بۆیە پێشنیار دەکەین هەموو وردەکارییەکانی ناو خەونەکەت بە جیا بگەڕێیت و سەیری لێکدانەوەکەی بکەیت بۆ ئەوەی بتوانی لێکدانەوەیەکی تێر و تەسەل بۆ خەونەکەت بەدەست بهێنیت. شیکردنەوەکان لە چەند سەرچاوەیەکی بیانی و ناوخۆیی وەرگیراون لە ڕووی راستی و درووستی پشتی پێ نابەسترێت. لە کۆتاییدا تەنها خودای گەورە و میهرەبان زانایە بە کار و رووداوەکانی سەر مرۆڤەکان(الله يعلم).

Facebook
Telegram
WhatsApp
Twitter
Pinterest
LinkedIn
Email

3 thoughts on “بینینی شەیتان لە خەودا مانای چییە؟”

  1. من لە خەوم لە ناو مزگەوتێک دەمویست شەیتان ڕەجم بکەم لەبەر دەرگاکە بووم، کاتێک وەستابووم هاوارم دەکرد( لا اله الا الله) لەگەڵ هاواری من هەندێک لەو کەسانەی دەهاتنەو دەرەوە دەبوون بە شەیتان منیش هەموویان ڕیز دەکرد بوون بە ١٢ دانە، دواتر نەمتوانی زاڵ بم بەسەریان وەک ئەوە بوو بێن پەلامارم بدەن یەکێکیان زۆر نزیک بۆوە لێم منیش بە ئاگا هاتم سەیرم کرد ٥:١٥ بەیانییە.

  2. من لەخەودا شەیتان هەر وازی لەبراکەم نەدەهێنا هەر دەهاتە ناو شکللی یانی دەمووچاوی وە دەموو چاووی براکەم سوور دەبۆیەوە هەندەک جاریش دەهات بەس لەکن دیواری بوو ڕەنگی سوور دەبوو ئەوو شوێنە، وەمنیش هەر دەمگووت (لا الە الا اللە محمد رسول اللە)

    1. السلام عليكم،
      بە پێی سەرچاوە ئیسلامییەکان و بۆچوونی زانایانی خەون لێکدانەوە، خەونەکەت دەکرێت بەم شێوەیە شی بکرێتەوە:
      ١. بینینی شەیتان لە خەودا: ئەمە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ هەبوونی کێشە یان ئاڵۆزی لە ژیانی براکەت یان پەیوەندی نێوانتان.
      ٢. سوور بوونەوەی دەموچاوی براکەت: ڕەنگی سوور لە خەودا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ تووڕەیی، شەرم، یان هەست و سۆزێکی بەهێز.
      ٣. دیواری سوور: دەکرێت ئاماژە بێت بۆ بەربەستێک یان ئاستەنگێک لە ژیانی براکەت.
      ٤. گوتنی “لا إله إلا الله محمد رسول الله”: ئەمە نیشانەیەکی زۆر باشە. پێشان دەدات کە تۆ پەنا دەبەیتە بەر خودا لە کاتی سەختی و هەوڵ دەدەیت براکەت بپارێزیت.
      ئەم خەونە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ ئەوەی کە براکەت لەوانەیە ڕووبەڕووی هەندێک کێشە یان وەسوەسە ببێتەوە لە ژیانیدا. هەروەها دەکرێت ئاماژە بێت بۆ نیگەرانی تۆ سەبارەت بە براکەت و ئارەزووی تۆ بۆ پاراستنی ئەو.
      بەڵام تکایە لەبیرت بێت کە تەنها خودا دەزانێت مانای ڕاستەقینەی خەونەکان چییە، و ئەمە تەنها لێکدانەوەیەکە بە پێی سەرچاوە ئیسلامییەکان.

پەیامێک یاخود خەونەکەی خۆت لێرە بنووسە:

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *