1

بابه‌ت: مانەوەی‌ ژنان لەبەر خۆر مەترسی شێرپەنجەی‌ مەمك كەمدەكاتەوە

تیمێكی‌ لێكۆڵەرەوە لەلایەن سەنتەری‌ شێرپەنجەی‌ باكوری‌ كالیفۆرنیا، زانكۆی‌ باشووری‌ كالیفۆرنیا، زانكۆی‌ وەیك فۆریست ئاشكرایانكرد كە زیادبوونی‌ چوونە بەر تیشكی‌ رۆژ  لەلایەن ئافرەتانەوە دەبێتە هۆی‌ زیادبوونی‌ بڕی‌ ڤیتامین دی‌ لە لەشیاندا و ئەمەش دەبێتە هۆی‌ كەمكردنەوە یان نەهێشتنی‌ تەشەنەكردنی‌ شێرپێنجەی‌ مەمك.
لە لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە كە ئافرەتان بەمانەوەیان لەبەر تیشكێكی‌ بەهێزی‌ رۆژدا، نیوەی‌ ترسناكی‌ تەشەنەكردنی‌ شێرپەنجەی‌ مەمكیان لەكۆڵ دەبێتەوە كە بەراوردكرواە لەگەڵ ئەو ئافرەتانەی‌ بە رێژەیەكی‌ كەم لەبەر تیشكی‌ رۆژدا دەمێننەوە.
لێكۆڵینەوەكە ئەوەشی‌ ئاشكراكرد كە ئافرەتان بەپێی‌ نەرمیی‌ و رەقی‌ پێستی‌ لەشیان و هەروەها بەپێی‌ كاڵیی‌ رەنگی‌ پێستیان كاردانەوەی‌ تیشكی‌ رۆژ لەسەریان جیاوازدەبێت، بۆنموونە ئەو ئافرەتانەی‌ پێستیان نەرمە و رەنگی‌ كاڵە زۆرتر سوود لە تیشكی‌ رۆژ وەردەگرن بۆ دروستبوونی‌ ڤیتامین دی‌ كە زۆر گرنگە بۆ خاوكردنەوەی‌ گەشەی‌ خانە توشبووەكانی‌ مەمك بەشێرپەنجە.
ئیستەر جۆن بەرپرسی‌ سەرەكی‌ لێكۆڵینەوەكە لەمبارەیەوە وتی‌: "ئیتر باوەڕمان وایە كە تیشكی‌ رۆژ یارمەتیدەری‌ سەرەكییە بۆ كەمكردنەوەی‌ ترسناكی‌ شێرپەنجەی‌ مەمك، چونكە لەشی‌ مرۆڤ توانای‌ دروستكردنی‌ بڕێكی‌ زۆری‌ لە ڤیتامین دی‌ هەیە لەكاتی‌ لێدانی‌ تیشكی‌ رۆژدا،كە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ چارەسەركردنی‌ ئەو جۆرە شێرپەنجەیە".

سةرچاوه: سبەی

Nothing..!!

2

وه‌ڵام: مانەوەی‌ ژنان لەبەر خۆر مەترسی شێرپەنجەی‌ مەمك كەمدەكاتەوە

بابەتێکی بەسوودە ..
دەسخۆش