1

بابه‌ت: دروست کردنی پەڕگەی ئارئێس ئێس (RSS)

دروست کردنی پەڕگەی ئارئێس ئێس (RSS)


http://aso.naderi.googlepages.com/rss-webchin.gif


دروست کردنی پەڕگەی ئارئێس ئێس

لەم بابەتەدا چۆنیەتی داڕشتنی پەڕەگەیەکی  ئار ئێس ئێس دەخەینە بەر چاو ،
سەرەتاو  مێژووی ئارئێس ئێس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی
1997 ئەم خزمەت گوزاریە لەلایەن کابرایەك بە ناوی "Dave winel" دروست کرا ، ئەم داڕشتنەی بۆ وێبگەکان  ساز کرد  دوای
ئەویش لەساڵانی 1999 لەلایەن " Netscape" وە بایەخی پێ درا وەشانی "0.90��? بڵاو کرایەوە لەهەمان ساڵدا و بەردەوام
"Dave winel" و "Netscape" چەند وەشانێکی دیکەیان بڵاو کردەوە دوا وەشانی لە ساڵی 2003  لە لایەن " Dave winel "
بڵاو کرایەوە کە بریتیە لە وەشانی [ rss 2.0 ] کەتا ئێستا کاری پێ دەکرێ لە بەر سادەی داڕشتنی  و ئاسان بەکار بردنی لەلایەن یوزەرەکانەوە .

ارئێس ئێس چیە :
ئەمەش بابەتێکی زۆر دێرە  هە ر بۆ یە زۆر بەکورتی ،" RSS  " کورتکراوەیە لە وشەکانی " Really Simple Syndication   "
ئار ئێس ئێس داهێنرا بۆ مەبەستی گەیاندنی تازەترین هەواڵ  لە وێبگەکانەوە بۆ بینەرا نی وێبگەکان پێش لە دایك بوونی بەکار هێنەرانی وێبگەکان  زۆر ماندوو دەبون بۆ بینینی هەواڵەکانی یان بابەتێکی تازەی وێبگەکان  کە دەبوو یەك یەك ئە و وێبگانە بکانەوە سەردانیان بکەن بۆ بینینی بابەتە نوێکان .... هە ر ئەمەش بوە هۆی دروست بونی ، لەو کاتەوە بەکار بردنی
ئاسان کرا کە دەتوانرێت بە چەند شێوەیەك  هەواڵی وێبگەیەك بەدیار بێت .
1-بەکار بردنی هەندێ پرۆگرامی تایبەت کراو کە دەتوارێت هە وەك پرۆگرامە کانی دیکە لە سەر کۆمپیوتەر جێگیر بکرێن کاری پێ بکرێ.

2-دانانی لە سەر وێبگەکان لە پەڕەیەك دا یان چەند پەڕەیەك  ئەمەش بەداڕشتنی لەگەڵ ئەو کۆ دانەی کەتوانای
[ function ] یان توانای لەخۆ گرتنی گۆڕاویان هەیە [variables ] . بۆ وێنە کۆ دەکانی ( php & asp.. )  بەتێکەڵ کردنی
لەگەڵ  کۆدەکانی ( xml  ) چونکە بەهۆی بەکار بردنی دەتوانرێت سیستەمێکی ئارئێس ئێس پێك بهێنرێت .

3-لە هەندێ وێبگەڕ دا بەتایبەت لە وەشانە تازەکاندا کە جێگەی بەکار بردنی پرۆگرامەکانی تەرخان کراو بۆ ئار ئێس
ئێس  گرتەوە کەئەمەش لەشێوازی خاڵی دووەم دەکات بۆ نموونە " Mozilla Firefox  " و "7 Internet Explorer "  هەندێ
لە وێبگەڕەکانی دیکەش ئەم خزمەت گوزاریە دەستەبەر دەکەن ....

ائێرە زانیاریەکی سادەمان خوێندەوە لە سەر rss  کاتی ئەوەهاتوە باسی داڕشتنی بکرێت .
چی پێویستە بۆ ئەم کارە :
1- کەمێك شارەزای لە زمانی xml & html   .
2- پرۆگرامێك بۆ نوو سینەوەی کۆ دەکان notepad.

سەیری ئەم کۆدەی خوارەوە بکەن بریتیە لە پەڕگەیەکی rss 2.0  کەزۆر سادە داڕێژراوە سەرەتا پێویست دەکات هەندێ
ڕوون کردنەوە بدەین لە سەر پێك هاتەی تاگەکانی .



:
<?xml version="1.0" encoding= "UTF-8" ?>
<rss version="2.0">
<channel>
<title> your-site-title </title>
<link>http://www.yoursite.com</link>
<description> Free Kurdish form Service </description>
<item>
<title> rss tutorial </title>
<link>http://www. yoursite.com/rss</link>
<description> new rss tutorial on webchin</description>
</item>
</channel>
</rss>

1- هێڵی ژمارە یەك بریتیە ‌ یان ڕوون کردنەوەیه ‌ " declaration " ناودەبرێت ‌ بۆ وەشانی xml   کەلێرە دا وەشانی 1.0 تیادا بەکار هاتوە
لە هەمان تاگ دا " encoding " دەبینین  واتای ( سیستەمی کۆد بەخشین ) کە کەرەستەیەکی  پێویستی زمانە سکریپتەکانە ،زۆر تر بەکار دێ بۆ پیشان دانی داتاکان  بەبێ گۆڕان کاری و بێ گوێ دان بە جۆری ڕاژەکارو شێوازی
ویندۆزەکان .ئێمە چونکە هەمیشە بە یونیکۆد دەنوسین لە سەر ماڵپەڕەکانماندا زۆر پێویستە کە جۆری " encoding "
یەکسان بێت بە "UTF-8"  کەزۆر گونجاوه پشتوانیەکی گەورە دەکات لێمان .
<?xml version=��?1.0��? encoding=��?UTF-8��? ?>
2- هێڵی دووەم  پێك هاتوە لە تاگی rss   ژمارەی وەشانە  ( rss version=��?2.0��? )  لە داڕشتنی rss دا پێویست دەکات لە هێڵی ژمارە دوو دا بنوسرێت . <rss version=��?2.0��?> 
3-  هێلی ژمارە سێ بریتیە لە تاگی [ <channel> ]  کە بە خێزان دەناسرێت واتە " element " لەزمانی xml  دا  خێزانەکان پێویستیان " required "  بە چەند دانە لە منداڵ " child " هەیە ،
ئەگەر تاگی  <channel>  خێزانێك بێت لە rss دا ئەوا پێویستی بە چەند دانە لەمنداڵ هەیە .
لێرەدا ئێمە تەنیا سێ تاگ یان سێ دانە منداڵمان هەیە لەخێزانی " channel "  کە ئەوانیش بریتین لە
a-    یەکەم منداڵ بریتیە لە تاگی " <title> your-site-title </title> " ئەم تاگە بریتیە له دیاری کردنی ناو نیشانێك بۆ خێزانی " channel " . وەك دیارە سەرەتای دەست پێ کردن و کۆ تای هاتن بەتاگ دەبێت بنوسرێت مەبەستم " <title> </title>
b-    دووەم منداڵ بریتیە لە  تاگی  " <link>http://www. yoursite.com</link> "  ئەم تاگەش بۆ دیاری کردنی بەستەری " link  " ماڵپەڕ  ئەم بەستەرە دەگۆڕێ بەپێ جۆری ماڵپەڕەکان ناونیشنیان لە سەر نێت بەهەمان شێوەدەبێت ئەم تاگە لە کۆتایدا دابخرێت  وەك لە ناو نموونەکاندا دیارە .
c-    سێیەم منداڵی لە خێزانی " channel "  بریتیە لە تاگی " description "  بەواتای پێناسەکردنی یان ڕوونکردنەو
یان وەس�? کردنی خێزانی " channel "  کە کورتەیەك لە بارەی خێزان و ماڵپەڕ دەنوسرێت  بۆ نموونە لەناو کۆ دەکاندا
نوسراوە " Free Kurdish Weblog Service "  ڕوون کرنەوەیەکە بۆ خێزانی " channel "  ئەم تاگەش وەك منداڵەکانی تر
لە کۆ تای دا داخراوە .

تێبینی ::: { لە نووسینی کۆدەکانی rss دا  دەتوانرێت زیاتر لە سێ منداڵ هەبێت بۆ خێزانێك لە نموونەکەی
ئێمە دا  خێزانی " channel "  تەنیا سێ منداڵی هەیە  بۆیە باسی ئەو سێ دانەمان کردوە  ، لە ناو ئەم باسەدا ئە و منداڵانەی کە دەتوانرێ بۆ خێزانی " channel "  بنوسرێن باسی لێوە دەکەین  لە پاشان دا ... }
4-  خێزانی " item "

هەر خێزانێك لە " channel "  لە ناو rss دا پێویستیان بە خێزانێکی دیکە هەیە بۆ پیشان دانی بڕگەی یان کرۆکی ئەو هەواڵانەی لەسەر ماڵپەڕەکاندا بڵاو دەکرێتەوە . بۆ ئەم مەبەستەش  خێزانیێکیان دیاری کردوە بۆ جێبەجێکردنی ئەوکارە
کە بریتیە لە خێزانی  " item "  کە وەك تاگێك ئەمیش دەنووسرێت  .
خێزانی " <item> "  هەر وەك خێزانەکەی پێش خۆی پێویستی (required ) بە چەندانە لە منداڵ هەیە . کەئەوانیش لە ناو نموونەکەی سەرەوە دا بریتین لە .
a-    یەکەم منداڵ بریتیە لە تاگی " <title>rss tutorial</title> "  زۆر بەوردی سرنجی لێ بدەن  دەبێت لە ناو ئە م تاگەدا
ناونیشانی دیکە تایبەت بە خێزانی " item " بنووسرێت جیاواز بێت لە ناونیشا خێزانی یەکەم  بەواتایەکی تر ئەم تاگە
دەبێتە جێگایەك بۆ دیاری کردن  و بەدیار خستنی ناونیشانی ئەو بابەتەی یان ئەو هەواڵەی لەسەر ماڵپەڕەکان دەنووسرێت
ناو نیشانی ناو نموونەکەی سەرەوە  بریتیە لە " rss tutorial " لە دوای دا دەبێتە بەستەری ناونیشانی بابەتەکە یان هەواڵەکە
b- دووەم منداڵ لە ئەم خێزانەدا بریتیە لە تاگی " <link>http://www.your-site.com/rss</link> "  ئەم بەستەرەی لێرەدا دەنوو سرێت جۆرێکی ترە لە بەستەری خێزانەکەی " channel "  ئەم بەستەرە پێویستە ڕێچکەی( path )   پەڕگەی ئار ئێس ئێس لەگەڵدا بنووسرێت واتە لەکۆتای ناونیشانی ماڵپەڕەکە دەبێ بچێتە سەر پەڕگەی rss  تەنیا ئەمە یە جیاوازی لە گەڵ بەستەری خێزانی کەناڵ .
c- سێیەم منداڵ لەم خێزانە بریتیە لە تاگی " <description> new rss tutorial on webchin</description> "
بەهەمان شێوە جیاواز دەبێت لە تاگی وەس�?ی ڕابردوو ..

تێبینی:::: { { لە نووسینی کۆدەکانی rss دا  دەتوانرێت زیاتر لە سێ منداڵ هەبێت بۆ خێزانێك لە نموونەکەی
ئێمە دا  خێزانی " <item> " تەنیا سێ منداڵی هەیە بۆیە باسی ئەو سێ دانەمان کردوە  ، لە ناو ئەم باسەدا ئە و منداڵانەی کە دەتوانرێ بۆ خێزانی "  item"  بنوسرێن باسی لێوە دەکەین  لە پاشان دا ... }

وەك لە نموونەکە دا دیارە  هەر یەك لە تاگەکان و خێزانەکان داخراون لەکۆتای دا
</item>     
</channel>
</rss>     

پێم وایە دەبێت هەندێ لە کۆدەکان و خێزانەکانی تاگەکان شارا زا بووین ئێستا کاتی ئەوە هاتوە بۆ خۆمان پەڕگەیەك
لە وەشانی " RSS 2.0 " دابرێژین.

داڕشتنی ئار ئێس ئێس 2.0
بەشی     دوو

سەرەتا بۆ ئەم کارە notpad بکەرەوە لەپەڕەیەکی تازەدا لە هێڵی یەکەم دا دەبێت وەشانی xml و سیستەمی کۆد بەخشین بنووسین بەم شێوەیە .
کە بە   <? دەست پێ دەکات کۆتای دێت بە ?>  لەسەرەتای ئەم تاگەدا وەشانی  xml دەنوسین بەم جۆرە
<?xml version=��?1.0��?  دوای ئەمیش سیستەمی کۆد بەخشین دەنووسین واتە encoding  لێرەدا جۆری UTF-8 ی بۆ دەنوسین پاشان ئەم تاگە بە ?>  دادەخەین هەموویان بەم جۆرە دەنووسرێت:
<?xml version=��?1.0��?  encoding=��?UTF-8��? ?>
لەهێڵ دووەم دا  تاگی وەشانی ئارئێس ئێس دەنووسین لەم وانەیەدا باس لە وەشانی 2.0  دەکەین بەم شێوەیە دەنووسرێت.
<rss version=��?2.0��?>

لەهێڵی سێیەم دا پێویستە تاگی یان خێزانی " channel " بنووسین بەم شێوەیە
<channel>
ئەم خێزانە پێویستی بە چەند دانە لە منداڵ هەیە ئەم داواکاریەش دەکەوێتە سەر ئەو کەسەی کە پەڕگەی rss بۆ ماڵپەڕەکەی دروست دەکات چەند منداڵی بوێ دەتوانێت بیان نوسێ بەڵام سێ لەو منداڵانە هەر دەبێت بنووسرێت کە ئەوانیش بریتین لە
1-    <title> -- -- -- </title>
2-    <link> -- -- -- -- </link>
3-    <descripition> -- -- -- </description>

:: لەناو تاگەکانی " <title> - - - - - </title> " دا دەبێت ناونیشان بۆ  خێزانی " channel  “   بنووسین لە نموونەکەی ئێمەدا وادیاره که نووسراوە " kurdblogger " .
لەدوای تاگی یان منداڵی <title>****</title>   دەبێت تاگی  <link>*******</link>  بنووسرێت بۆ خێزانی " channel "
لەناو نموونەکەدا نووسراوە " http://www.your-site.com "  ئێوە دەبێت ناو نیشانی ماڵپەڕەکەی خۆتان بنووسن .
دوا ئەم تاگە یان ئەم منداڵە دەبێ تاگی وەس�? کردن یان تاگی ڕوون کردنەوە  بۆ channel “ " بنووسین بەم جۆرە
<description Free Kurdish form Service </description>
ماڵپەڕەکەی ئێوە تایبەتە بەچی خزمەتێك یان ماڵپەڕێکی تاکە کەسی ئەوە بنووسن .
دوای ئەوەی هەر سێ لە منداڵکەکانی " channel  " نووسی ئەم شێوەیی لێ پێكهات
<?xml version=��?1.0��? encoding=��?UTF-8��? ?>
<rss version=��?2.0��?>
<channel>
<title> your-site-title </title>
<description> Free Kurdish form Service</description>

لەدوای ئەم کۆدانە پێویستە دووەم خێزانی پەڕگەی ئار ئێس ئێس  بنووسرێت ئێمە دەزانین دووەم خێزانی ئار ئێس ئێس 
بریتیە لە خێزانی " item " لە گەڵ سێ منداڵەکەی  پێك هاتوون کە ئەوانیش بریتین لە :

1-    <title> -- -- -- </title>
2-    </link> -- -- </link>
3-    <descripition> -- -- -- </description>

بەهەمان شێوە  هەریەك لە و منداڵانە لە ناو نیشان و بەستەر و وەس�? کردن  دەبێت جۆرێکی دیکە یان دەتوانین بڵێن جیاواز لە خێزانی " channel  " بن  چوونکە " channel  " خێزانێکە سەبەخۆیە ،" item " یش خێزانێکی سەربەخۆیە
بۆ یە درووست نابێ لە کۆ دەکانی ئار ئێس ئێس   دوو خێزانی هاو شێوە وەك یەک هەبن .
ئەم خێزانە  دەبێتە هۆکارێك بۆ پیشان دانی ناوە ڕۆکی هەواڵ یان بابەتی سەر ماڵپەڕەکان چوونکە
یەکەم منداڵ لەم خێزانەدا بریتیە لە تاگی " <title>***********</title>  "  ئەم تاگە کاری پیشان دانی سەردێری هەواڵ ‌ یان سەر دێری بابەتە نیشان دەدات لەنموونەکەی ئێمەدا لەنێوان تاگی " <title> " نووسراوە " rss tutorial " کە بریتیە لە
ناونیشانی بابەتێك بەناوی وانەی ئار ئێس ئێس   .
دوای ئەم تاگە دێینە سەر نووسینی تاگێکی تر یان منداڵێکی تر بۆ بەستنەوەی ئەم  سەردێرە بە ناوەڕۆکی بابەتەکەوە 
واتە دەمانەوێت بەستەرێك " link "  دروست بکەین کاتێ کەسێك کرتەی کرد لەسەر ناونیشانی بابەتەکە ڕاستەو خۆ بچێتەسەر ناوەڕۆکی بابەتەکە، بۆ ئەم کارەش دەبێت هەمان تاگی " link " بەکار بەرین بۆ یە لەدوای تاگی ناونیشان
ئەم کۆدە دەنووسین
<link>http://www. yoursite.com/rss</link>
بەوریایەوە دەبێت ئەم تاگەش داخراوبێت لە کۆتای دا ... ئەگەر سەری ئەم بەستەره ‌بکەین دەبینین پاشگرێك یاخود ڕێچکەیەك " path " هەیە بەناوی " rss " ئەمەش جیاوازیەکەیە لە نێوان دوو تاگ یان منداڵەکانی هەردوو خێزانەکە
ئەم rss بریتیە لەو پەڕگەیەی  کە لەدوایدا کۆدەکانی تیادا دەنووسرێت بەرز دەکرێتەوە بۆ سەر ماڵپەڕەکە.مەرج نیە
هەموو ئەوپەڕگانە بەهەمان ناوەوە بنووسرێت .
دوای ئەمەش دەبێت تاگی یان منداڵی سێیەم بنووسین کە بریتیە لە وەس�? کردن یان ڕوونکردنەوە بۆ ناوەڕۆکی بابەتەکە
بەهەمان شێوە  تاگی " description " بنووسین بەڵام جیاوازی ئەمەش دەبێت لە نێوان ئەم تاگەدا هەندێ وشەی تر بنووسین کە جیاواز بێت لە گەڵ وشەکانی تاگی کەناڵ ،بەم شێوەیە لە دوای تاگی بەستەر ئەم تاگەدەنووسین
<description> new rss tutorial on webchin</description>

دوای ئەوەی کە هەردوو خێزانە سەرەکیەکانی ئار ئێس ئێس  ی وەشانی دوومان نووسی لە گەڵ هەندێ لە منداڵکانیاندا
دەبێت هەردوو تاگی خێزانیش وەك تاگەکانت دیکە دابخرێن بەم شێوەیه لە گەڵ تاگی ئار ئێس ئێس  لەکۆتای دا دابخرێت
</item>
</channel>
</rss>

لە کۆتای دا تەواو بووین لە کۆد نووسین بەم شێوەیە خوارەوە ... زیاتر سرنجی لێبدەن زۆر ئاسانە نووسینی کۆدەکانی xml بۆ داڕشتنی وەشانی ئار ئێس ئێس  ی دوو ...



:
<?xml version="1.0" encoding= "UTF-8" ?>
<rss version="2.0">
<channel>
<title> your-site-title </title>
<link>http://www.yoursite.com</link>
<description> Free Kurdish form Service </description>
<item>
<title> rss tutorial </title>
<link>http://www. yoursite.com/rss</link>
<description> new rss tutorial on webchin</description>
</item>
</channel>
</rss>

تێبینی زۆر گرنگ ::: {{  ئێمە هەر ئەو تاگانە یان  ئەو منداڵانەمان نووسی بۆ خێزانەکان کەدەبێت هەبن لەناوکۆدەکاندا
لەپاشان دا ئەو منداڵانەی دەتوانن لەگەڵ خێزانەکانی <channel > و <item>  دابنرێت هەندێ ڕوون کردنەوەیان لەسەر دەدەین لە بابەتێکی تر دا زۆر بەوردی؛ وەك بەدیار خستنی لۆگۆی ماڵپەڕو کاتی نووسینی بابەتی ناو ماڵپەڕ‌ یان مایڵی نووسەر و چینی واتە هاوکلاسی هاوپۆلی ماڵپەڕ ،کاتی نووسنی بابەتەکان ‌::::}}

بەشی سێ :: ئار ئێس ئێس 
دامەزراند و بڵاو کرنەوەی سیستەمی ئار ئێس ئێس 
دوای ئەوەی کۆدەکانمان نووسی لەناو نۆتپاد  دەبێت بەناوێك و پاشگرێك لە xml پاشەکەوت بکەین
1- ناوێك بۆ پەڕگەکە بنووسە بۆ نموونە دەتوانن بنووسن یەکەم ئار ئێس ئێس   کەم دەبێت ناوەکە بە پیتی ئینگلیزی بنووسرێت  بە "پاشگری xml  " پاشەکەوت بکرێ واتە " xml extension "  من لێرەدا بەم جۆرە دەی نووسم بۆ پەڕگەکە
" myfirstrss.xml " بەڵام ئێوە دەتوانن تەنیا بنووسن " rss.xml " و پاشەکەوتی بکەن .
2- بۆ دڵنیا بوونی لەنەبوونی هەڵ دەبێت سەدانی ئەم بەستەرە بکەیت لەوێ تاقی کاری بۆ پەڕگەی ئار ئێس ئێس  کەت بکەی بزانیت ئاستی ئەو پەر گەیە تاچەندە لەڕووی داڕشتنی کۆدەکانی
www.feedvalidator.org
3-  ئێستا ئەم پەڕەیە بەرز بکرەوە بۆ سەر ماڵپەڕەکەت و راژەکاری وێبگەکەت واتە بۆ ناو " your web directory on yor web server "

4-  یەکێك لەم وێنە بچووکانە یان ئەم دوو لۆگۆیە لەناو پەڕەکانی ماڵپەڕەکەت لە شوێنێك کە خۆت پێت باشە دابنێ
ئێستا سەیرێکی سەرەوە بکە لە بەشی سەرەوەی مەکۆکانی وێب چین بزانە مەبەستم چیە  باش تێ دەگەیت .




5- ئێستا دەبێت بەستەرێك بۆ پەڕگەی ئار ئێس ئێسکە بکەیت  لە وێنە بچوو کەکەوە بۆ سەر پەڕەی ئار ئێس ئێس  کە
پێشتر بەرز کراوەتەوە بۆ سەر ڕاژەکاری ماڵپەڕەکەت بەم جۆره ئەم کۆ دانە دەنووسین بۆ درووست کردنی بەستەر لە سەر وێنەکە بۆ پەڕگەی ئار ئێس ئێس  کە .


:
<a href=��?www.your-site.com/myfirstrss.xml��?
“>
<img src=www.your-site.com/rss.gif
“width= 36��? height=��?14��?>
</a>

تێنینی::: {{ لێرەدا درێژی و پانی ئه و لۆگۆیە 36 بە 14 یە بەڵام تۆ دەتوانی وێنەیەکی دیکە بەکار بەریت کە خۆت پێت باشترە .}}

بەشی چوار :: ئار ئێس ئێس 

ناساندنی پەڕگەی ئار ئێس ئێس  بە هەندێ ماڵپەڕ بۆ ئەوەی لە ئێستاوە ماڵپەرەکەمان بناسرێت لە بوونی خزمەت گوزاری ئار ئێس ئێس  .
بۆ ئەم کارە سایت گەلێك هەڵ دەستن بەدابین کردنی ئەم خزمەتە بۆ ماڵپەرەکانی تر .. هە ندێ لە و ماڵپەڕانەی کە ئەم خزمەتە پێشکەش دەکەن لە خوارەوە هەن دەتوانن بێ بەرام بەر خۆتان تۆمار بکەن ..
http://www.syndic8.com/suggest.php?Mode=data

http://www.daypop.com/info/submit.htm
http://www.newsisfree.com/faq.php


ئەگەر پێتان خۆشە بابەتەکانی ناو ماڵپەڕەکانتان لەسه ر‌ گەڕۆکەکاندا هەبێ ئە وا لە خوارەوەدا بەستەرەکانیان دانراوە
{{ هەندێ بەرنامە هەن بۆ نیشاندانی بابەتی نوێ  لە وانە :.. http://www.rssreader.com/
http://www.newsgator.com/ و http://www.bradsoft.com/feeddemon/index.asp .

http://www.google.com/intl/zh-cn/webmasters/add.html
http://rss.msn.com/publisher.armx
http://publisher.yahoo.com/index.php

هەندێ لە وێبگەڕەکانی ئێستا ئەم خزمەتەش دابین دەکەن وەك " firefox & Internet Explorer 7  " ... هتد

لە کۆتای دا ئار ئێس ئێس  بۆ چ  باشە

1-    بۆ وێبلاگەکان
2-    ئەو سایتانەی ئاژانسی هەواڵن..
3-    سایتی ڕادیۆ تڤی یەکان
4-    ئەو ماڵپەڕانەی کە �?ۆرم تەختی گ�?تووگۆ یان لەسه ر‌ دامەزراوە .

تا ئێرە بەهیوای ئەوەی کە سوودی هەبێت بۆ تان ، ئەگەر هەندێ کەمو کوڕی هەبێ لە نووسینی ڕێزمانی و ناوبردنی هەندێ لە وشە کەمانای تەواو و دروست نەبن ..
لەگەڵ ڕێزو حورمەت بۆ هەموو لایەك

.::. لەگەڵ رێزی بەڵێن چاوشی .::.

2

وه‌ڵام: دروست کردنی پەڕگەی ئارئێس ئێس (RSS)

دەست خۆش بەڵام واباشترە بابەتی ناو مەکۆی تر نەخەینە ناو مەکۆکەی خۆمان و ئەگەر بابەتیشمان گواستەوە بێویستە سەرچاوەی بابەتەکە بنووسرێت.


سەرچاوە : وێبچن www.Webchn.org
پێویستە ئاما‌ژە بەسەرچاوەی بابەت بکرێت...


کتێکی خۆش

3

وه‌ڵام: دروست کردنی پەڕگەی ئارئێس ئێس (RSS)

باشە کاکە خەیاڵ گیان hmm