1

بابه‌ت: ئیسلام و هاوڕێیەتی‌ نێوان كوڕو كچ:

ئیسلام و هاوڕێیەتی‌ نێوان كوڕو كچ:

ئایا لەئیسلام دا شتێك هەیە بڵێت ئەو پەیوەندیە حەرامە؟ئایا هاوڕێیەتی‌ كردنی‌ نێوان كوڕان و كچان سودی‌ زیاترە یان زیان؟
زۆرجار هاوڕێیەتی‌ نێوان كوڕو كچ سەردەكێشێت بۆدرووست بوونی‌ پەیوەند ییەكی‌ خۆشەویستی‌ ناشەرعی‌ كەئەمەش ڕێگە پێدراونیەو حەرامە لەئیسلامدا.بەلاَم لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە كەئایا ئەوە مانای‌ ئەوە دەگەیەنێت كەئیتر هیچ پەیوەندیەك لەنێوان كوڕو كچ دانەبێت و,نەتوانن قسە لەگەڵ یەكتر دا بكەن؟یان ئەوەتا ئاسا ییەجۆرێك لەپەیوەندی‌ هەبێت لەنێوان ئەو دووڕەگەزەدا؟بەلاَم لێرەدا پرسیارێكی‌ تر دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە كەئەگەر جۆرێك لەپەیوەندی‌ هەبێت وئاسا یی‌ بێت تائەندازەیەك ئایا جۆرو سنوری‌ ئەو پەیوەندیە چی‌ یە؟و چۆنە؟.
من لەو بڕوایەدام باشترین جۆری‌ پەیوەندی‌ ئەوەیە كەپەیوەندییەكی‌ خوشكانەو برایانە بێ ئەوە بەو مانایەی‌ هێڵی‌ سور نەبەزێندرێت گەمەویاری‌ بەئەقڵی‌ یەكتری‌ نەكرێت.....كەواتە ئاساییە هەڵسوكەوت و مامەڵەیان لەگەڵ یەك دا هەبێت,بەلاَم دەبێت لەسنورێكی‌ دیاری‌ كراو دا بێت و نەبێتە هۆی‌ ماڵوێران كردن و توڕەكردنی‌ پەروەردگار.وەك هاوڕێیەتی‌ كچ و كوڕ لەكۆلیژو پەیمانگاكان وسلاَوكردن لەیەكتری‌ بەبێ قسەكردنێكی‌ زۆرو درێژدادڕی‌ لەگفتووگۆكان دا .بەلاَم تاڕادەیەك كێشەیەك نیە ئەگەر هاتوو قسەكردن بوولەسەر ئەو بابەتانەی‌ كەپەیوەندییان بە موحازەرەكان و بابەتە زانستی‌ یەكانی‌ ترەوە هەبێت بەپێی‌ پێویست.نەك ڕاوەستان وپێكەنین و گاڵتەو گەپ لەگەڵ یەكتری‌ ودرێژەدان بەقسەی‌ بێ مانا و بێ كەڵك و دانیشتن بەیەكەوە لەكافتریای‌ كۆلیژو پیاسەكردن ومانەوەی‌ دوای‌ دەوام و دەرچوون بەیەكەوە بۆدەرەوەی‌ كۆلیژو بوونی‌ پەیوەندی‌ تەلەفۆنی‌ و ئاڵوگۆڕكردنی‌ قسەكانیان لەكاتی‌ پشووەكانداو.........
وە هەربەهۆی‌ ئەو جۆرە پەیوەندیانەوەیە كەخوای‌ گەورە قەدەغەی‌ كردوە,چونكە خۆیان توشی‌ ماڵوێرانی‌ دەكەن بەتایبەتی‌ كچەكە كەوا لەناخ و دەروون دا هەست بەتێك شكان و ئازار دەكات ,ئەوە جگەلەوەی‌ كەهەر كێشەو گرفتەك لەنێوانیان درووست بێت قوربانی‌ یەكەمی‌ دەرئەنجامەكەی‌ كچەكەیە؟چونكە لەكۆمەڵگەی‌ ئێمەدا هەركێشەیەك لەنێوانیان بێتەكایەوە ئەوا كچەكە نزیكەی‌ 80%باجەكەی‌ دەدات .بێگومان ئەوەش (كچ قوربانی‌ یەكەمە لەڕوودانی‌ هەركێشەیەكدا)پەیوەندی‌ بەداب و نەریتە نێگەتیڤەكانی‌ كۆمەڵگەوەیە,نەك بەیاساكانی‌ ئیسلامەوە, چونكە ئیسلام نەك هەرلەگەڵ چەوساندنەوەی‌ ئافرەت دانیە بەڵكو لەگەڵ هیچ ئاژەڵێكیش دانیە چ جای‌ مرۆڤ! لەبەر ئەوەی‌ ئیسلام هاتووە بۆ ڕزگاركردنی‌ مرۆڤایەتی‌ نەك چەوساندنەوەی‌ مرۆڤەكان؟!.
جالێرەدا بەپێویستی‌ دەزانم چیرۆكێكی‌ ڕاستەقینەتان بۆبگێڕمەوە ,بۆزانینی‌ سودوزیانی‌ هاوڕێیەتی‌ نێوان كچان و كوڕان.ئەویش بەسەرهاتی‌ كــچە قوتابییەكەو چیڕۆكەكەی‌ بریتیەلەپرۆسەی‌ گۆرینەوەی‌ خۆشەویستی‌ لەگەڵ كوڕێك دا كەدەڵێ:من كچەقوتابییەكم بەدرێژایی‌ تەمەنم دیندارو پابەند بووم بەڕێنماییەكانی‌ ئیسلامەوە,بەلاَم بەداخەوە بالاَپۆش نەبووم سەرەڕای‌ ئەو كێشانەی‌ كەلەناو خێزانەكەمداهەبوون من هەر سوربووم لەسەر پابەند بوون بەئەنجامدانی‌ پەرستشەكانی‌ سەرشانمەوە بەلاَم كاتێ تێكەڵی‌ ئەوكەسانەم كرد كەلەخواوە دوور بوون كەوتمە ژێركاریگەرییانەوە ...كاتێكیش چوومە زانكۆ كارەكە زۆر قورستر بوو,چوونكە تێكەڵی‌ كوڕان و كچانێكی‌ یەكجار زۆربووم....بۆیەپاش ماوەیەك زۆربەئاسایی‌ مامەڵەو هەڵسو كەوتم لەگەڵ كوڕەكاندا دەكرد تاپەیوەندییەكە لەگەڵ یەكێ لەكوڕەكاندا مۆركێكی‌ تایبەتی‌ وەرگرت وسەرەتا بە(هاوڕێیەتی‌) دەستمان پێكرد پاشان بەتێپەڕبوونی‌ كات جۆری‌ ئەو پەیوەندییە گۆڕا لەپەیوەندییەكی‌ هاوڕێیەتی‌ یەوە بۆپەیوەندییەكی‌ خۆشەویستی‌ وسۆزداری‌؟بەلاَم بەمەرجێ ئەوپەیوەندی‌ یە دووربێ لەكاری‌ حەرام بێ شەرعی‌ بەڵكو بەپێچەوانەوە پەیوەندییەكی‌ پاك و بێگەرد بێت... دوای‌ ئەوە وردە وردە ئەو پەیوەندی‌ یە تەشەنەی‌ كردو بەتەلەفۆن قسەمان لەگەڵ یەكتریدا كرد وباسی‌ ئەوەی‌ بۆ دەكردم كەهەرگیز ناتوانێت لێم دووربكەوێتەوە ,بۆیەسەرەتا بەرپەرچیم دەدایەوە بەلاَم دواتر كەوتمە داوی‌ وتەكانییەوەو ئەو كاتانەم بەهەلدەزانی‌ كەكەسمان لەماڵەوە نەبوو قسەم لەگەڵدا دەكرد .دوای‌ ماوەیەك وای‌ لێهات كەلەگەڵی‌ دا دەچوومە دەرەوە بۆشوێنە گشتییەكان .هەتائەوەبوو جارێك لەوجارانەی‌ كەبەتەنیا بووین كارەكە چووە چوارچێوەیەكی‌ حەرامەوە وئەوەی‌ كەنەدەبوو ڕووبدا ڕوویداو كارلەكارترازا...سەرەتا وابیرم دەكردەوە كەشەیتان دوورە لەمنەوە تووشی‌ دوو دڵی‌ و گومانم ناكات.بەلاَم ئەوەبوو بەهۆی‌ چەند كێشەو گرفتێكەوە كەلەنێوانماندا ڕوویدا ئەوكوڕە وازی‌ لێهێنام؟
ئەوەش كۆستێكی‌ گەورەبوو بۆمن چوونكە دوای‌ ئەوەی‌ لێم دووركەوتەوە ئەو هەستەم لا درووست بوو كە ئیتر مرۆڤێك نییە شیاوی‌ ئەوەبێت خۆشم بوێت,لەبەرئەوەی‌ ئەو هەمووكات پێی‌ خۆش بوو كەهەست و سۆزەكانی‌ خۆیم بۆدەرببڕێت.لەدیدی‌ ئەویش دا ئەو هەست وسۆز دەربڕینە دواجار دەگاتە پەیوەندییەكی‌ هاوسەرداری‌ !!!.
بەڵێ ئەو فشارانە بووە هۆی‌ كەوتنە ناو كۆمەڵێكی‌ زۆر لەشتی‌ حەرامەوە ....منیش هەركاتێك دەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە نەم دەوێرا بخەوم ,چونكە دەم گوت ڕەنگە خوا لەخەو دا گیانم بكێشێت ,ئەوكاتەش چۆن بتوانم لەڕووی‌ دا ڕابووەستم؟.....خۆم ئامادەنەكردبوو بۆمردن ...وام لێهاتبوو لەحالەتێكی‌ ناسروشتی‌ دا دەژیام وبەردەوام دڵم تێك هەڵدەچوو.....
تائەوەبوو ڕۆژێكیان هاوڕێیەكم داوای‌ لێكردم بۆئامادەبوونم لەمحازەرەیەكی‌ ئاینی‌ دا ,بۆیەبڕیارم دا بڕۆم و لەو محازەرەیەدا بەژداری‌ بكەم .بەڵێ چوومە محازەرەكەوە,بەلاَم سەیرم كرد شتەكە تەواو پێچەوانەی‌ ئەوەبوو كەمن چاوەڕێم دەكرد(من لە خەیاڵی‌ خۆم وام دانابوو كەگلەیی‌ وڕاز وشەكوای‌ خۆم ببەمەلای‌ وانە بێژەكە بەرامبەربەو هاوڕێیەم وكەوای‌ لێبكات بێتەوە بەلای‌ بەڵێنەكەی‌ و بێوە فانبێ)ئەو خەیاڵەم لەوە وە سەرچاوەی‌ گرتبوو كەوا من پێشتر لەو جۆرە محازەرانە بەژداریم نەكردبوو...
وانە بێژەكە كەباسی‌ لەهەست و سۆزی‌ مرۆڤی‌ بڕواداری‌ دەكرد بەرامەر بەپەروەردگارمان كەدەبێت چۆن بێت؟بەڕاستی‌ وانەیەكی‌ خۆش بوو ئەو هەستەی‌ لەلا درووست كردم كەمن زۆرتێنوو بووم ئەو وانەیە تێنوێتی‌ شكاندم؟هەستم دەكرد ژیانم بۆشایی‌ و چاڵێكی‌ گەورەی‌ تێدابووەو لەو ڕۆژەدا پڕبۆتەوە ...دوای‌ تەواو بوونی‌ محازەرەكە هۆڵی‌ وانەوتنەوەكەم بەجێهێشت و حەزم دەكرد باوەشی‌ سۆزو خۆشەویستی‌ بكەم بەهاوڕێ كچەكانمداو تێر تێر بۆن و ماچیان بكەم.بەڵێ وام هەست دەكرد دەمەوێت لەشەقامەكاندا دەست بهێنم بەسەر ئەو خەڵكەداو ئافەرینیان لێبكەم.
بەڕێزان ئەوەندە دڵم خۆش بوو بەجۆرێك هەستم بەوەنەدەكرد یان بیرم لەوە نەدەكردەوە كەمن هەڵەم كردووەو پێویستیم بەتۆبەو پەشیمان بوونەوەیە وەك ئەوە وابوو كەدڵنیام خوا لەگوناهەكانم خۆش بووە یانی‌ لەدڵەوە ئەو هەستەم لەلادرووست ببوو.چونكە خوا زۆربەڕێزو میهرەبانە,وەئێستاكە من لەسایەو فەڵی‌ خواوە نەك هەرقورئان دەخوێنم بەڵكو خەڵكیش فێری‌ قورئان دەكەم ...تكا كارم لەخوا بمكاتە مایەی‌ هیدایەت دانی‌ خەڵكانی‌ تر..وەمن هەوڵ دەدەم بەردەوام دەستی‌ خەڵكی‌ بگرم و هانیان بدەم بۆسەر ڕێگەی‌ ڕاست...ئێستا هەندێ كاری‌ باشی‌ وا دەكەم كەهەرگیز بەخەیاڵم دا نەهاتووە ئەو كارانە ئەنجام بدەم كەئەوەش سوپاسی‌ خوای‌ لەسەر دەكەم ,وەسوپاس بۆخوا ئێستا ئامادەباشی‌ تەواوم هەیە بۆمردن و زۆر مورتاح و دڵ خۆشم ,وەگومانم بەخوا زۆرباشەو ئەویش لەگەڵ گومانی‌ بەندەكەیدایە.
-

[center]http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclickf5947d2796.gif
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclicke8c12fc4d2.jpg
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclick0231d2b010.gif
[/center]

2

وه‌ڵام: ئیسلام و هاوڕێیەتی‌ نێوان كوڕو كچ:

بابەتێکی گرینگە ، دەست خۆش.

3

وه‌ڵام: ئیسلام و هاوڕێیەتی‌ نێوان كوڕو كچ:

دەست خۆش بابەتءکی بەسوودە.

[center]Technology News [/center]

[center]  " TEACHING OTHERS TEACHES YOU "[/center]

4

وه‌ڵام: ئیسلام و هاوڕێیەتی‌ نێوان كوڕو كچ:

سوپاس بۆ ئێوە

[center]http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclickf5947d2796.gif
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclicke8c12fc4d2.jpg
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclick0231d2b010.gif
[/center]