بابهت: چۆنییەتی ئامادەكردنی شیرنەمەنی سویس رۆڵ
یەكێك لەو شیرنەمەنیانەی لە ناوەڕاستی ئەوڕوپا ناوبانگی زۆری هەیە بەتایبەت لە هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و سویسرا بریتییە لە شیرنەمەنی(سویسس رۆڵ) رەنگە ئەو ناوەشی هەر بەهۆی ئەوەوە لێنرابێ بەو پێییەی شیرنەمەنییە كە لە سویسرا دروست دەكرێ و یەكێكە لەو شیرنەمەنیانەی كە لێهاتوویی و دەست رەنگینی سویسرییەكان پیشاندەدا.
بۆ دروستكردنی ئەو شیرنەمەنییە پێویستیمان بەو كەرەستانەی خوارەوە هەیە:
- نیو لیتر شانتی ئەو جۆرە كرێمە لە هەموو سوپارماركێتە رۆژئاواییەكان دەست دەكەوێت.
- موڕەبای فراولە یاخود هەر جۆرە موڕەبایەكی دیكە كە خۆت ئارەزووت لە كام جۆریانە.
- شەكی بۆدرە
- پسكویتی سویس بەبۆنی فانیلیا ئەو جۆرە پسكویتەش لە سوپارماركێتە رۆژئاواییەكان دەفرۆشێت.
هەنگاوەكانی دروست كردنی
سەرەتا دێین پسكویتی سویسی كە بەتامی فانیلیا دروست كراوە دەكەینە پارچە پارچەی لاكێشەیی دواتر لەسەر هەر پارچەیەك هەندێك لەموڕەبایەكەی لەسەر دادەنێن دواتر لەسەرەوەی موڕەبایەكە هەندێك كرێمی شانتیك دادەنێن پاشان ئەو هەنگاوانەی سەرەوە لەسەر پارچە كاغەزێك دادنێن كە بە رۆن چەوركراوە، پاش كەمێكی دیكە بەهێواشی كاغەزەكە لە چواردەوری ئەوەی ئامادەت كردووە لوول بدە و پاشان بۆ ماوەی دووكاتژمێر لە ناو ساردكەرەوە(ثلاجة) هەڵیبگرە، دواتر بهێنە دەرەوە و كاغەزەكەی لەسەر لادە و كەمێك شەكری وردكراوی بەسەردا بكە و ئینجا بۆ خواردن داینێ.




[/center]