بابهت: چەند رێنماییەك بۆ شووشتنی قژ
[size=16]ئەم هەشت خاڵە بخوێننەوە، شایانی باسە ئەم رێنماییانە بۆ هەردوو رەگەزی نێر و مێیە بەبێ جیاوازی.
1-ئەو جۆرە شامپۆیانە بەكاربهێنە كە لەگەڵ جۆری قژت دەگونجێت.
2-هەتا پێت دەكرێ شامپۆی منداڵان بۆ شووشتنی قژ بەكاربهێنە، چونكە هیچ جۆرە ماددەیەكی كیمیایی تێدا نییە.
3-هەوڵبدە ئاگاداری كاتی بەسەرچووی ئەو شامپۆیە بیت كە قژی خۆتی پێدەشۆیت، چونكە لەوانەیە كاتی بەسەرچووبێت.
4-ئەگەر قژی خۆت بۆیە دەكەیتەوە ئەوە ئەو جۆرە شامپۆیە بەكاربهێنە كە لەسەری نووسراوە(ph) ئەم جۆرەیان بۆ قژی بۆیەكراو زۆر گونجاوە.
5-كاتێك شامپۆ بەكاردەهێنێت هەوڵبدە بەهێمنی و لەسەرەخۆی لە قژی خۆتی بدەیت و خۆت لە بەكراهێنانی نینۆنەكانت بەدوور بگرە.
6-شووشتنی قژ بەشێوەی رۆژانە بۆ قژ باش نییە، كە زۆرێك وا دەزانن ئەمە بەسوودە، بەڵام قژ دەشێوێنێت، بەڵام لە دوو رۆژ جارێك یان سێ رۆژ جارێك ئەوە سوودی زۆری دەبێت.
7-ئەگەر قژت لە جۆری قژی وشكە، ئەوە جۆری شامپۆی تایبەت بەو جۆرە قژانە هەیە و دەتوانیت بەكاریان بهێنێت.
8-دوای شووشتنی قژت خۆت بەدوور بگرە لە بەكارهێنانی جەلی، چونكە جەلی رەونەق و زەوقی قژ لەناودەبات.[/size]
به جاوى ئيوه منيش جاوم بر كريانه
مالئاوا



