بابهت: وە : ياريگائیسپانیا،بەلجیکای گۆڵباران کرد و سەرکەوت بۆ جامی جیهانی
لە درێژەی یاریەکانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەورووپا بۆ گەشتن بە جامی جیهانی 2010،هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەنێو یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی بەلجیکای چوارەم کۆمەڵەی پێنجەمی کرد،هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە پێنج گۆڵی بێبەرانبەر پێشوازی لەمیوانەکەی کرد و لە 7 بردنەوەی یەک لەسەر یەک گەشتە دوا یاریەکانی جامی جیهانی 2010 کەلە باشووری ئەفریقیا بەڕێوەدەچێت.
گۆڵەکانی ئیسپانیا لە ڕێگەی داڤید سیلڤا دوو گۆڵ لەخولەکەکانی 41 و 67 و داڤید ڤیا دوو گۆڵ لەخولەکەکانی 48 و 84 و جێرارد پیکی لەخولەکی 50ـوە تۆمارکران سەرەڕای ئەوەی داڤید ڤیا لێدانێکی سزای لەدەستدا،بەم بردنەوەیە هەڵبژاردەی ئیسپانیا خاڵەکانی گەشتنە 21 لەکۆی 7 بردنەوە و لەپلەی دووەم هەڵبژاردەی بۆسنە و هەرسک بە 15 خاڵ دێن.
سەرچاوە : ياريگا



[/center]