بابهت: ئەنتەر دەرسی میلانی داداو سەلماندی میلان زۆر بێ هێزه
یانەی ئەنتەر بەرهەڵستکارەکەی خولی ئیتاڵی لە یاری دیربی میلاندا بەزەویدا داو دەرزێکی باشی یانەی میلانی دادا، ئەمڕۆ ڕێکەوتی 29/08/2009 لە خولی دووەمی کالشیۆی ئیتاڵیادا و لەیاری دێربی میلاندا یانەی ئەی سی میلان میوانداری یانەی ئەنتەری بەرهەڵستکاری کرد هەرچەندە وا پێسبینی دەکرا یانەی میلان بتوانێت ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنێ بەڵام زۆرێك لەپێشبینیەکان بەهەڵەدا چوون، لەیاریەکی یەك لایەنەدا یانەی ئەنتەر بەتەواوەتی دەستی بەسەر یاریگادا گرتوو توانیان یاریەکە بەئەنجامی 4-0 ببەنەوە یانەی میلان توشی شکستێکی گەورەبکەن و لە نێو یاریگاو هاندەرانی خۆیاندا بۆیان بسەلمێنن کە یانەی ئەنتەر زۆر لە میلان بەهێزترە.
یانەی ئەنتەر لە خولەکی 28 توانیان دەست پێشخەری بکەن و گۆلێك لەڕێگەی بەڕازیلی تیاگۆ مۆتاوە تۆمار بکەن پاشانیش یانەی ئەنتەر لەڕێگەی لێدانێکی ڕاستەو خۆوە لە خولەکی 35دا توانیان ببن بەخاوەنی گۆڵی دوەم وە لێدانەکەش یاریزانی ئەرجەنتینی دیگۆ ئەلبەرتۆ میلیتۆ بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە بەئەنجامی گەیان، وە بەهۆی تووند و تیژیوەو ناو بژی وانی یاریەکە یاریزانی هیڵی ناوەندی میلان جینارۆ گاتۆسۆی بەکارتی سوور کردە دەرەوە و پاشانیش یانەی ئەنتەر بەتەواوی کۆنتڕۆڵی یاریگایان کردوو دوو گۆڵی تریان لەڕێگەی مایکۆنی بەڕازیلی و ستانکۆفیچی سڕبیەوە تۆمار کردوو یاریەکەیان بەئەنجامی 4-0 بردەوە.


گۆڵەکان :



[/center]