بابهت: گۆڵەکانی ياری نێوان ريال مدريد و لاکرۆنيا
یاریەكانی خولی لالیگای ئیسپانی دەستیان پێكردو ریاڵ مەدرید لەبێرنابیۆ زۆربەزەحەت بردیەوە
سەرچاوە/ياريگا.نێت
خولی لالیگای ئیسپانی كە چاوەرێ دەكرێت ئەمساڵ بەهێزترین خولی جیهان بێت بەوەی ئەمساڵ كێبڕكێی باشترین یاریزانەكان لەوخولەدایە، ئەم خولە ئەمشەو بەیاری نێوان ریاڵ مەدریدو لاكرۆنیا كاروانی یاریەكانی كەوتە رێ ، ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكرۆنیای كرد، چاوەڕێ دەكرا یانەی شاهانە بتوانێت بەئاسانی لەم یاریەدا سەركەوتن بەدەست بهێنێت، بەڵام كەتیبەكەی پیلگرینی راهێنەر لەنێویاریگای خۆیاندا توشی شۆك بوونو بەزەحمەت بەئەنجامی (3-2) یاریەكەیان بردەوە، رائول گۆنزالێسی كاپتن لەخولەكی 26دا یەكەم گۆڵی بۆریاڵ مەدرید تۆمار كرد، دوای 4 خولەك ریكی توانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە لەخولەكی 35دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەكە بەپێشكەوتن گەیاند بەتۆمار كردنی گۆڵی دووەم بەلێدانی سزا، بەلام جارێكی تر لاكرۆنیا لەرێگەی ڤالێرۆنەوە ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە، بەڵام دواجار لاسانا دیارا سەركەوتنی پێشكەشی یانەی ریاڵ مەدرید كرد بەتۆمار كرنی گۆڵی سێهەم لەخولەكی 60.

گۆڵەکان...



[/center]