بابهت: ئارسن فینگەر هێرش دەکاتە سەر بەرشەلۆنە.
ئارسن فینگەر راهێنەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی نەیتوانی خۆی بگرێت لە ئاست ئەو هەموو هەواڵانەی کە باس لە رۆشتنی فابریگاس دەکات بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و هەندێکیان وایان راگەیاند کە فابریگاس وەرزی داهاتوو دەچێتە ئەو یانە کەتەلۆنیەوە. وە رۆژنامەی مۆندۆ ی کەتەلۆنی رایگەیاند کە یانە ئینگلیزیەکە و یانە ئیسپانیەکە ریککەوتوون لەسەر گواستنەوەی فابریگاس بە 35 ملیۆن یۆرۆ بۆ وەرزی داهاتوو. فینگر ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا بە توندی ئەو هەواڵانەی رەت کردەوە و بە شێوەیەکی سەیر وتی ” ئەگەر رویدا لە رۆژێکدا بۆندی یاریزانێک مۆر بکرێت و دوای ساڵێک پەیوەندی بکات بە یانەکەیەوە ئەوا من واز لە راهێنەرایەتی ئەهێنم” وە وتیشی ” ئەم پروپاگەندانە نە خزمەت بە تۆپی پێدەکات و نە سوود بە یانەکان دەگەینێت” وە دواتر هێرشی کردنی بۆ سەریانەی بەرشەلۆنە دەست پێکرد و وتی ” ئەو رێچکەیەی یانە ئیسپانیاکان ( مەبەستی رایال مەدرید و بەرشەلۆنە بوو) گرتویانەتە بەر ئەوە سیاسیە نەک وەرزشی و لە دوایشدا زەرەر بە یانەکانی تر دەگەیەنێت”




[/center]