بابهت: لێرەوە 100% کۆتایی دێت بە دابەزاندنی فایل لە راپیدشار RapidShare
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
دوای ئەوەی کە بینیم زۆربەی ئەندامەکان کێشەیان هەیە لە دابەزاندنی فایل لە راپیدشار هەستام بە شیکردنەوەی ئەو بابەتە.
بەدڵنیاییەوە سوودی دەبێت بۆ هەموو لایەک.
سکریپتێک هەیە بەناوی RapidLeech ئەم سکریپتە لەلایان زۆر کەس بەکار دێت بۆ دابەزاندنی فایل لە راپیدشار، بەڵام هەمووکەس سکریپتەکە بڵاو ناکاتەوە چونکە ئەگەر داونلۆدی زۆری لێبکرێت ئەوا دەبێتە هۆی ماندوو بوونی ئەوسایتە کە سکریپتەکەی لەسەر بەکار دێت.
کاری ئەم سکریپتە چییە؟
ئەم سکریپتە هەڵدەستێت بە ڕاکێشانی فایلی داواکراو لەناو سایتی راپیدشار بۆ سەر سایتی خۆی بەخێراییەکی زۆر. وە دواتر تۆش دەتوانی فایلەکە بەهۆی خێراکەر (Accelerator) داببەزێنی و دەتوانی Pause و Resume ــیش بکەی.
ئێمەش دێین لە گووگڵ بەدوای ئەو سکریپتە دەگەڕێین.
بۆ ئەم مەبەستەش بەدوای ئەم وشەیە دەگەڕێین لە گووگڵ:
intitle:"RAPIDLEECH PLUGMOD" "Link to Transload:"
دەبینین کۆمەڵێک سایتمان دەداتێ کلیک لەسەر یەکێک لە سایتەکان دەکەین.
من ئەمەم هەڵبژارد: http://sv3.ohay.info
ئەوەش شێوەی سکریپتی RapidLeech ــە.

ئێستا لە بۆشایی یەکەم لینکی راپیدشار دادەنێین
من ئەم لینکەم هەڵبژارد : http://rapidshare.com/files/201821001/Variations.rar

پاشان کرتە لەسەر Transloade File دەکەین.
دواتر دەبێت چەند چرکەیەک چاوەڕوان بکەین ( ئەمە بە پێی قەبارەی فایلەکان دەگۆڕێت).

پاش تەواوبونی کاتەکەی سەرەوە ئەمە دێت کرتە لەسەر Download بکە.

ئێستا بە خێراییەکی زۆر فایلەکە لەناو سایتی راپیدشار دەهێنێتە سەر سایتەکەی خۆی

ئێستا دەبینین کە بە 57 چرکە فایلێکی 7.12 MB ــی هێنا سەر ئەو سایتەی کە سکریپتەکەی لەسەرە.

ئێستا دەتوانی بەکەیفی خۆت فایلەکە بە هەرچ خێراکەرێک بێت دابەزێنیت لەسەر سایتەکە. خێراکەر مەبەستم لە پرۆگرامەکانی خێراکردنی داونلۆدە بۆ نموونە من Internet Download Manager بەکار دێنم.
هیوادارم بتوانم کێشەی RapidShare ــم حەل کردبێ بۆ هەندێکتان، ببورن ئەگەر شیکردنەوەکەم هەر کەموکورتییەکی هەبێت کاتژمێر 2:33 دەقەی شەوە هەر ئەوەندەم پێ کرا ؛)
با ئەوەشمان لەبیر نەچێت ( مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ مەکۆی خەیاڵ)
پەخشی راستەوخۆی كەناڵە كوردیەکان Kurdmax , Waar tv, Kurdtvs, Kurdistan tv, Kuridsh TV www.KurdTVs.net
چؤنیەتی نووسین بە تەختەکلیلی کوردی لەناو مەکۆ





[/center]