بابهت: کەمی ڤیتامین "D" دەبێته هۆکاری تووشبوون به سەرما....
سڵاو...
توێژەرانی ئەمەریکی لەئاکامی هەڵسەنگاندنی داتای 19 هەزار مرۆڤ بۆیان دەرکەوتووه، که ئەو کەسانەی بڕێکی کەمتر له ڤیتامین "D"یان له خوێنیاندا هەیه، کەمێك زیاتر دووچاری سەرما دەبنەوه. ئەنجامەکانی هەڵسەنگاندن دەریانخستووه، که ئەوانەی بڕێکی کەم له ڤیتامین "D"ی له خوێنیاندا هەیه، بەڕێژەی له 40% زیاتر بەبەراورکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا دووچاری سەرما دەبنەوه. بەتایبەت ئەو نەخۆشانەی دووچاری هەناسەتەنگی یان نەخۆشی درێژخایانی سییەکان (COPD) هاتوون، زۆر زیاتر کاریگەری کەمبوونەوەی ڤیتامین "D"یان لەسەره. بەڵام له ئەنجامەکانەوه دەرناکەوێت، که وەرگرتنێکی زیاتری ڤیتامین "D" ببێته هۆکاری پاراستنی مرۆڤ له تووشبوون به سەرما.
زاناکان بۆ گەیشتن به ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەیان سوودیان له گەورەترین داتای کۆکراوەی ناوەندی ئاماری تەندروستی ئەمەریکی وەرگرت، که لەماوەکانی پێشووتردا به مەبەستی پشکنین ئاستی خوێنی بەشداربووانیان وەرگرتبوو. بەشێوەیەکی مامناوەندی ئاستی ڤیتامین "D"ی ناو خوێن گەیشتبووه 29 نانۆگرام بۆ هەر لیترێك، لەکاتێکدا خەستی ڤیتامین "D" کەمتر له 10 نانۆگرام و زیاتر له 30 نانۆگرام بۆ هەر لیترێك بووه. بێجگە لەوانەش زاناکان گەڕان بەدوای ئەوەی، ئایا بەشداربووەکان له ماوەکانی پێشووتردا دووچاری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان هاتوونەتەوه. لەژێر تیشکی ئەو داتایانەوەش زاناکان ئەوجا فاکتەری دیمۆگرافی و کلینکییان ئەنجامدا و له یەکتریان جیاکردنەوە.
ئەنجامەکانی هەڵسەنگاندن بەشێوەیەکی ڕوون نیشانیاندابوو، که پەیوەندییەك لەنێوان خەستی ڤیتامین "D"ی ناو خوێن و ئەگەرەکانی تووشبوون به سەرما هەیه. زۆر زەقتر دەردەکەوت، که ئەوانەی دووچاری هەناسەتەنگی هاتوون، بەکەمبوونی ڤیتامین "D"ی ناو خوێنیان، زیاتر دووچاری سەرما هاتوونەتەوه.
توێژەران پێیانوایه، که پەیوەندییەك له نێوان ئاستی ڤیتامین "D" و تواناییەکانی سیستەمی بەرگریدا هەیه. بەڵام توێژەران ناتوانن هیچ ڕوونکردنەوەیەك یان میکانیزمێك سەبارەت بەو پەیوەندییه پێشکەش بکەن....
سوپاس.
