بابهت: هۆکاری ژەهراویبوون به قارچك دۆزرایەوه
![]()
توێژەرانی ژاپۆنی توانیویانه ژەهرێکی تاکو ئێستا نەناسراو بدۆزنەوه، که له ئاسیا بەرانبەر ژەهراویبوونی چەندین مرۆڤ لێپرسراوه. توخمی دۆزراوه دەکرێت ڕوونکردنەوەیەك بۆ تووشبوونی چەندان ئەوروپی ئارەزوومەندی قارچك پێشكەش بکات.
ماوەی چەند ساڵێكه هەواڵ سەبارەت به ژەهراویبوونی مرۆڤەکان به قارچك له ئەوروپا، بەتایبەت له فەڕەنسا و پۆڵۆنیا، بڵاودەکرێتەوه، ئەوەش پاش خواردنی قارچکی سەوزی ناسراو به "Tricholoma equestre". قارچکی ناوبراویش دەبێته هۆکاری لێکهەڵوەشاندنەوەی ماسولکەی دیاریکراو.
نیشانەکانی "Rhabdomyolysis" خۆی له هێڵنجدان، تێکچوونی ئاخافتن، چوونەوەیەکی بلبیلەی چاو، ئازاری پشت و شان و مل و هەروەها سووراو و قاوەیی بوونی میز. لەباره قورسەکاندا بێهۆش و لاوازبوونی دڵ دەبنه نیشانه مەترسیدارەکان و به مردن کۆتایی به ژیان تووشبووان دێت دەگرێتەوه. هەربۆیه هۆشیاری دەدرێت، که مرۆڤ خۆی له خواردنی قارچکی سەوزی ناسراو به "Tricholoma equestre" بەدوور بگرێت.
له وڵاتانی کیشووەری ئاسیا مەترسییەکانی قارچکی ناوبراو وەك ژەهراوییەکی کوشنده له پەنجاکانی سەدەی پێشووەوه زانراوه. هەر لەو وڵاتانەشدا قارچکی "Tricholoma equestre" دەخرێته پاڵ قارچکی ناسراو به "Russula subnigricans".
"Masanori Matsuura" و هاوەڵەکانی له زانکۆی "Keio" له "Yokohama" توانییان زیاتر له تایبەتمەندی قارچك سەوز نزیك ببنەوه، هۆکاری ئەوەش بۆ لێکۆڵینەوەکانی سەر قارچکەکانی ناوچەی "Kyoto" دەگەڕێتەوه، که ژمارەی قوربانیان به خواردنی قارچکی ژەهراوی زۆر لەناوچەکانی دیکه زیاتر بووه.
مۆلیکیولێکی بچووكی پێکهاتوو له چوار کاربۆن، دوو ئۆکسجین و چوار گەردیلەی هایدرۆجین بەرانبەر نیشانەکان لێپرسراون. توێژەران لەسەر ڕووپەری گۆڤاری "Nature Chemical Biology"دا نووسیویانه، که سێ له چوار گەردیله کاربۆنییەکان به بازنەیەك بەستراون، ئەوەش لەگەڵ گروپێك له ئۆکسجین جووتبووه.
له مشكدا سەلمێنراوه، که توخمی پاککراوه به ڕێژەیەکی کەم هێنده کوشندە نییه. دەرئەنجامی خواردنی دوو بۆ سێ قارچکی "Russula subnigricans" مرۆڤ دووچاری مردن دەکاتەوه. توێژەرانی ژاپۆنی پێیانوایه، که قارچکی سەوز هەمان پێکهاتەی قارچکی "Russula subnigricans" هەبێت. لێکۆڵینەوەکانی تاقیگەی سەر ئاژەڵەکان دەریانخستووه، که قارچکانی دیکەی کۆکراوه بۆ خواردن، دەکرێت ببنه هۆکاری لاوازکردنی ماسولکەکان و ئەوانیش لەوانەیه هەمان ژەهری ترشییان تێدایه.