بابهت: چای گەرم ئەگەرەكانی نەخۆشی شێرپەنجەی قورگ زیاد دەكات...
سڵاو...
لێكۆڵینەوەیەكی زانستی هۆشداری ئەوەی داوە خواردنەوەی چایەكی گەرم، ئەگەرەكانی توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی قوڕگ زیاد دەكات، هەتا گەرمییەكەشی بەرز بێت ئەگەرەكان زۆر تر دەبێت.
لێكۆڵینەوە كە لەلایەن كۆمەڵێك لێكۆڵەری ئێرانییەوە ئەنجامدراوە، پشتی بەستووە بەئامارێكی توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی قورگ لە هەرێمی گلوستان، كە زۆرترین رێژەی توشبووانی ئەو جۆرە نەخۆشییە لەو هەرێمەدا كۆبۆتەوە، دانیشتووانی ئەو هەرێمەش بەوە ناسراون كە رۆژانە بڕێكی زۆر لە چای رەش دەخۆن كە بڕەكەی دەگاتە لترو نیوێك.
لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە خواردنەوەی چایەك كە پلەی گەرمییەكەی لە نێوان 65 بۆ 69 پلەی سەدی دا بێت بەڕێژەی دوو ئەوەندە مەترسی تووش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی قوڕگ زیاد دەكات، لە بەرامبەردا ئەگەر پلەی گەرمی چایەك لە 65 پلەی سەدی بەرەو خوار بوو، ئەوا ئەو ئەگەرە كەمتر دەبێتەوە.
خواردنەوەی چایەكیش كە پلەی گەرمییەكەی لە نێوان 70 بۆ 158 پلەی سەدی دا بێت بەڕێژەی هەشت ئەوەندە مەترسی ئەوەی لێدەكرێت كە روبەرووی نەخۆشی شێرپەنجەی قورگ بیتەوە.
پێشتر زاناكان ئەوەیان سەلماندبوو كە كێشانی جگەرەو خواردنەوە كحولییەكان، هۆكاری سەرەكییە بۆ توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی قوڕگ، لە هەمانكاتدا جەخت لەسەر ئەوەش دەكەنەوە كە خواردنەوەی گەرم زیان بەپێكهاتەكانی ناو قوڕگ دەگەیەنێت.
سوپاس....
