1

بابه‌ت: چای گەرم مەترسی بۆ سەر سورێنچك هەیه........

سڵاو.

باشتره بۆ ئەوانەی ئارەزووی چا خواردن دەکەن، کەمێك لەسەر ساردبوونەوەی چاکانیان بووەستن و دەستبەجێ دوای تێکردنی نەیخۆنەوه: لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، که خواردنەوەی چای گەرم دەبێته هۆکاری بەرزکردنەوەی تووشبوون به شێرپەنجەی سورێنچك. هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش بۆ برینداربوون به هۆی گەرمی چاوه دەگەڕێتەوه. چەند هەنگاوێکی ساکار دەکرێت مرۆڤ لە تووشبوون بەو نەخۆشییه مەترسییه ڕزگار بکات.

ساڵانه لەسەرتاسەری جیهان نزیکەی نیو ملیار مرۆڤ دەرئەنجامی تووشبوون به شێرپەنجه دەمرن. له وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا هۆکاری تووشبوون بەو نەخۆشییه کوشندەیه بۆ زۆری جگەرەکێشان و خواردنەوەی ئەلکهول دەگەڕێتەوه. بەڵام هەروەها خواردنەوەی زۆر گەرم وەك چا بەیەكێك له هۆکارەکانی تووشبوون به شێرپەنجه دادەنرێت، ئەوەش له نێو پیاواندا زۆر زیاتره وەك له ئافرەتان. دانیشتووانی ‌ناوچەی گولیستان له باکووری وڵاتی ئێران زۆر به کەم مەی دەخۆنەوه و جگەره ئەوەنده ناکێشن، بەڵام بڕێکی یەکجار چا دەخۆنەوه.

پزیشکانی زانکۆی فێرکاری له تارانی پایتەختی ئێران پشکنینیان لەسەر شێوازی خۆراکی نزیکەی 300 نەخۆشی تووشبوو به شێرپەنجەی سورێنچك له ناوچەی گولیستان کرد و هاوکات وەك کۆنترۆڵ 570 مرۆڤی خاوەن تەندروستیان لەهەمان ناوچە خسته ژێر پشکنین. هەر هەموو بەشداربووان چایان بەشێوەیەکی بەردەوام دەخواردەوه و وەك ڕێژەیەکی مامناوەندی پزیشکان بۆیان دەرکەوت، که بەشذاربووان ڕۆژی یەك لیتر چایان خواردۆتەوه. ئەو مرۆڤانەی چای کوڵاوی گەیشتوو به 65 بۆ 69 پلەی سەدەی خواردبوویەوه، دووئەوەنده زیاتر دووچاری شێرپەنجه هاتبوون بەبەراوردکردن لەگەڵ ئەوانە‌ی چای کوڵاویان به پلەی گەرمایی خواروو 65 پلەی سەدی ‌خواردبوویەوه. توێژەران لەسە‌ر ڕووپەری گۆڤاری "British Medical Journal"دا دەنووسن، که ئەوانەی چای کوڵێنراو له پلەی گەرمای 70 سەدەی دەخۆنەوه، هەشت جار زیاتر ئەگەری تووشبوونیان به شێرپەنجە‌ی سورێنچك لێدەکرێت - جا گرنگ نییه، ڕۆژی چەند لیتر چا دەخۆنەوه.

"David Whiteman" له زانکۆی "Queensland"ی ئوسترالی ئەنجامەکانی ئەم لێكۆڵینە‌وه به دروست دادەنێت. ناوبراو هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش بۆ برینداربوونی سورێنچك به هۆی گەرمی چاوه دەگەڕێنێتەوه. "David Whiteman" پێیوایه، که چای کوڵێنراو باشتره چوار خولەك پێش خواردنەوەی بۆ ساردکردنەوە دابنرێت.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

به‌ خێر بێن بۆ >>  کۆرگه‌ی ديڤيدی بۆ کورد‌


http://www.kurdup.com/uploads/a90aec58b2.jpg

2

وه‌ڵام: چای گەرم مەترسی بۆ سەر سورێنچك هەیه........

دەستت خۆش بێت هەر بژی سەرکەوتو بیت گیانە

تۆ که‌ به‌منالی بێ هه‌ستی    ،به‌ گه‌نجی مه‌ستی،

به‌ پیری سستی ئه‌ی  کــــــــه‌ی خوا ئه‌په‌رستی

3

وه‌ڵام: چای گەرم مەترسی بۆ سەر سورێنچك هەیه........

دەست  خۆش بەرێزم بۆ ئەم بابەتە گرنگە

[size=16][center]Xeyal is a Secret . . . Xeyal is a Fearful   ...   Xeyal is a Power ... Xeyal is an Imaginary
I love it
____________________________________
Impossible is NOTHING[/center]
[/size]