بابهت: بۆ ئەوەی كە تەندروستی هەردەم باش بێ هەمیشە سێو بخۆ...
سڵاو...
سێو، ئەوە میوە بەهەشتییە كە بەراست لە بەخشینی تەندروستییەكی رێك بە مرۆڤ لە ریزی یەكەمەكاندایە و هەروەك دەڵێن، هەركەسێك هەموو رۆژێك سێوێك بخوات، پێویستی بە دكتۆر نابێت، یان دەڵێن دەكرێ بەیانیان لەبری شوردنی ددان سێوێك بخۆی.
سێو زەختی خوێن دادەبەزێنێ، نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ ناهێڵێ و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە تەمەنی مرۆڤ بە خواردنی سێو بچێتە سەرێ.
سێو سەرچاوەیەكی چڕە لە گشت جۆرەكانی ڤیتامینات، كە دەكرێ لە ریزی خواردنە رۆژانەیەكان دابندرێ. پسپۆرانی بواری تەندروستی رایان وایە هەركەسێك بۆ ماوەی 2 مانگ رۆژانە 3 سێو بخوات، رێژەی كولسترۆلی 20% دادەبەزێ. سێو مرۆڤ لە شێرپەنجە دەپارێزێ، كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەر نەهێشتنی شێرپەنجەی ریخۆلەكە و پرۆستات. ئەو تایبەتمەندییانیە كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا زۆربەی خەڵكی جیهان دەیزانن، بەڵام كەم كەس هەیە بزانێ كە خواردنی سێو لە وەرینی موو بەرگری دەكات. كەوایە پاییزی ئەمساڵ بە خواردنی سێو تێپەڕ بكە.
سوپاس...

