بابهت: فیرگسۆن بەرشەلۆنە بەترسناكترین و بەهێزترن یانە لەقەڵەم ئەدات
[imgl]http://www.ahlynews.com/ar/images/stori … _japan.jpg[/imgl]
فیرگسۆنی ڕاهێنەری یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەترسناكترین و بەهێزترین یانە لەقەڵەم ئەدات.
لەمیانی لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا "ئەلێكس فیرگسۆن"ی ڕاهێنەری بەتوانای یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی سەرسامی خۆی بەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەربڕی و بەیانەیەكی بەهێز و ئاست بەرزی ناوبرد.
ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند كەیانەی بەرشەلۆنە بەهێزترین و ترسناكترین یانەیە كەمانچستەر لەم وەرزەدا ڕوبەڕوی دەبێتەوە، بەو پێیەی خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی بەتوانا و ئاست بەرزە.
لەبارەی ئاستی یانەكەی خۆشی فیرگسۆن ئەوەی ڕاگەیاند كە لەمێژودا مانچستەر پێكهاتەیەكی وەك ئێستای بەخۆوە نەدیووە كەسەرجەمی یاریزانەكانی لەوپەڕی ئاست بەرزیدان.
ووتیشی "من شانازی بەیاریزانانمەوە دەكەم و پێم وایە سەرجەمیان ئاست و توانایان بەرزەو شیاوی ئەوەن سەرجەمی نازناوەكان بەدەستبهێنن.
(( خوایـــه به ئیمان و ئیسلامهوه بمانژیێنه ..به ئیمان و ئیسلامهوه بمانمرێنــه..به ئیمان و ئیسلامهوه زیندوومان كهوه))
من لة فةيسبووك
www.facebook.com/danikurd
