بابهت: بۆ چی کەتەوبەدەکەم دەگەڕێمەوەسەر تاوان .. ؟؟؟
[size=16]بابەتە ئیسلامیەکانکێشەی یەکەم : تۆ ناتەوێت بگۆڕێیت ... چونکەدڵت بەتاوانەکەوەپەیوەستە:
مەحاڵەبگۆڕێیت ، ئەگەر لەدڵت دا چەندین ڕوکنی تاوانی تیا بێت ...
الفضیل بن عیاض دەڵێت : " ئەگەر توانای ڕۆژووی بەیانی و هەستان بۆ شەو نوێژت نەبوو ، ئەوا بزانەتاوانەکانت کۆتیان کردوویت "
پێویستەڕقت لەتاوان کردن بێتەوە... دەبێت بزانیت هەموو غەم و خەفەت و دڵ تەنگیەک ، وەئەو کێشانەی هەتەلەژیانتدا بەهۆی ئەو تاوانانەوەیەکەلەناو دڵت دان و ناتوانی لەدڵت دەریان بهێنیت ... پەنا بۆ پاڕانەوەو دوعا کردن ببەبەتایبەتی ئەم دوعایە:
" اللهم باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب، اللهم أنقني من خطاياي كالثوب الأبيض من الدنس، اللهم اغسلني بالثلج والماء والبرد "
هیچ تاوانێک بەکەم مەزانەهەرچەندەبەبڕوای تۆ کەم یان بچووک بێت .
دووەم : زۆر بیانوو هێنانەوە
ئینسانی وا هەیەکەبیانوو دەهێنێتەوەبەوەی کەلەخێزانێکی پابەند بەئاین گەورەنەبووە، یان لەخێزانێکی پڕ لەبەڵا و کێشەدا بووە ، وەیان زۆر بیانووی تر ...
ئەگەر بێت و لەهێنانەوەی بیانووەکانتدا سەرکەوتت بیت ئەوا هەرگیز گۆڕان لەخۆتا بەدی ناکەیت ، بۆیەدان نان بەڕاستیەکەدا ئەصل و ڕوکنی تەوبەیە: پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت بەدایکمان عائشەخوای لێ ڕازی بێت دەفەرموێت : " ان العبد اذا اعترف ثـم تاب ، تاب اللەعلیە"متفق علیە. واتە: ( ئەگەر بەندەدان بەتاوانی خۆیدا بنێت و تەوبەبکات ، خوای گەورەلێی خۆش دەبێت) .
ئەوەش حیکمەتی ئەو دوعایەدەردەخات کەتیایدا دەوترێ ( أبوء لک بنعمتک علی و أبو بذنبی... )
کێشەی سێیەم : بەهەڵەتێگەشتن
بەشێوەیەک پەروەردەکراوین کەتێگەشتنی هەڵەمان بۆ دین هەیەو بەزیندانی دادەنێین ، فەلسەفەی کۆمەڵگەش وا دەڵێت .... دین وات لێ دەکات کەناتوانی خۆشی لەدونیات ببینیت چونکەهەموو شتێ حەرامە، پێوانی سەرکەوتن لای ئێمەبریتیەلەبڕوانامەو ئاستی ڕۆشنبیری ، گەورەترین شت کەخۆمان و خێزانەکەشمان ئاواتەخوازین بۆی بریتییەلەوەی کەشوێنێکی ڕاقیت لەکۆمەڵدا هەبێت ...
لەسەر ئەوەپەروەردەنەکراوین کەگرنگترین شت لەژیانمان دا ئەوەبێتکەناو و حاڵێکی باشمان لای خوای گەورەهەبێت ...
ئەوەش ململانێت بۆ دەخولقێنێت لەنێوان داب و نەریتی ئەو کۆمەڵگایەی کەتیایدا پەروەردەکراویلەگەڵ ئەو ژینگەیەی کەتازەدەیناسیت و بەهۆیەوەلەدینەکەت تێ دەگەیت...
ئەمەش وات لێدەکات پێیەکانت لەڕێگاکەدا قورس ببن و نەتوانی هەنگاو بنێیت و بڕیار بدەیت ....
لێرەدا پێویستمان بەوەدەبێ کەخودی خۆمان پەروەردەبکەین ، هەروەک چۆن پێشەوامان دروودی خوای لەسەر بێت هاوەڵەکانی پەروەردەکرد .... لەکاتێکدا لەنەزانی و پەرستشی بتەوەو کاری نەشیاودا بوون ، پاشان بوونەپاکترین و باشترینی خەڵک لەڕەوشتدا...
کێشەی چوارەم : دیاری نەکردنی ئامانج
پێویستەکەئامانجێکی ڕاستەقینەت هەبێت لەژیاندا ، وەبا گرنگترینی ئامانجەکانت بریتی نەبێت لەدونیا ...
نیەتت ڕاست بکەرەوە... دەبێت لەهۆش و بیری خۆتدا هاوسەنگی لەنێوان ئامانجی دونیا و ئامانجی ئیمانت بکەیت ...
بیر بکەرەوەتۆ لەگۆڕدا ئەو پرسیارانەی لێت دەکرێت لەسەر ئاست و ئیش و خێزانەکەت نیە، بەڵکو پرسیارەکەت ئەوەدەبێت کەدەڵێ " خوات کێیە؟ .. ئاینت چیە؟ .. پێغەمبەرت کێیە؟
لەخوای گەورەداواکارین دامەزراومان بکات بۆ لەوەڵامی ئەو پرسیارانەدا ....
کێشەی پێنجەم : ڕێگری ئەو ژینگەیەی کەتێیدای
کاتێک بڕیارێک دەدەیت و دەست دەکەیت بەگۆڕینی خودت ، لەو کاتەدا دەبینیت هاوڕێکانت و هەموو ئەوانەی لەدەورتن گاڵتەت پێ دەکەن ، وات لێ دەکەن هەنگاوەکانت بەرەو گۆڕان گران و قورس ببن ...
پێویستەئەوانەی دەورت بگۆڕیت ، چونکەڕوانینیان جیاوازە، گوێ مەدەبەگاڵتەکردن و ڕێگری کردنت لەگۆڕانی ئەو بارەی دەتەوێت .
کێشەی شەشەم : تەسویف و ڕاڕایی
ڕاڕا مەبەو مەڵێ وا دەکەم یان دەبێت ئەوەبکەم ، لەئێستەوەدەست پێ بکە... مردن چاوەڕێی کەس ناکات ، چەند منداڵی کەم تەمەن مردن ڕێگەی ژیانی لێگرتن و دنیایان بەجێ هێشت بێ ئەوەی هیچ کاتێکیان بۆ دیاری بکرێت ...
ڕێگەی خۆت بزانە( فأین تذهبون ) التکویر 26 .
ئەمڕۆ دەتوانیت بڕیار بدەیت و جێبەجێی بکەیت ، بەڵام بۆ بەیانی خوا دەزانێت ...!![/size]
(( خوایـــه به ئیمان و ئیسلامهوه بمانژیێنه ..به ئیمان و ئیسلامهوه بمانمرێنــه..به ئیمان و ئیسلامهوه زیندوومان كهوه))
من لة فةيسبووك
www.facebook.com/danikurd
