بابهت: هەنار بۆ چارەسەری نەخۆشی.....
[size=16]سڵاو...
لێكوڵینەوە زانستییە تازەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كەمیوەی هەنار میوەیەكی بەسودە بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشیو دەستەبەركردنی پێویستە سەرەكیەكانی لەش. هەنار چ وەك میوە چ وەك شەربەت یان بەكار هێنانی لەگەڵ هەر شتێكی تردا وەك زەڵاتە سودی زۆرە، كەدەبێتە هۆی لەناوچونی ئەو بەكتریایانەی كەدەبنە هۆی تووش بوون بەنەخۆشی سكچوونو بەهێزكردنی دڵو گەدەو پاككردنەوە خوێنو گورچیلەو دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشو چارەسەری بەد هەرسیو ئازاری جومگەكان، هەروەها گیراوەی گوڵەكانی هەنار وەك چارەسەرێك بەكاردەهێنرێت لەدژی سكچوون.
د. سعد سلمان مامۆستا لەسەنتەری نشتیمانی بۆ لێكوڵینەوە جەخت لەسەر گرنگیو بەسودی هەنار دەكاتەوە بۆئەو نەخۆشیانەی كەباسمان كردن، هەنار پاش وردكردنو پاڵاوتنی ئاوەكەی بۆچارەسەری زۆر لەنەخۆشیەكانی پێست بەكاردەهێنرێت، رەگەكەی لەدروستكردنی مادە سڕكەرەكاندا بۆچارەسەی كیمیایی بەكاردەهێنرێت.
نرخی خواردنی هەنار لەگرنگی چارەسەرەكەی كەم ناكەتەوە، هەنار پێكهاتووە لەپرۆتینو چەوریو خوێیە كازاییەكان گرنگترینیان پۆتاسیۆمو ئاسنو ترشە ئەندامیەكانو فیتامینەكان، هەر لەدوای ئەم لێكوڵینەوەیە لێكۆڵەرەوان ئەوەیان ئاشكراكرد كەهەنار لەچارەسەری نەخۆشی زەحیری (الدیزنتاریا)و چارەسەری لاوازی دەرونی بەكاردەهێنرێت هەروەها بۆ چارەسەری هەندێ جۆری وەرەم بەتایبەت ئەگەر هاتوو لەگەڵ هەنگویندا بەكارهات، بەسودە، خواردنی هەنار لەگەڵ خۆراكە سەرداپۆشراوەكاندا یارمەتیدەرە بۆ باش هەرس بوونی ئەو خۆراكانە.
هەنار بەرێژەی (10%- 15% )ی مادەترشەكانو( 1% )ی ترشی لیمۆیو رێژەیەكی زۆر لەئاوو پرۆتینو بەشێكی زۆری كانزاكان بەڵام بەرێژەیەكی كەم وەك (فسفۆرو ئاسنو مەگنسیۆم)و رێژەیەك لەمادە چەورییەكانی تێدایە.
سوپاس..[/size]
سەرچاوە: ماڵی کوردان
http://www.home4kurd.com/meko/viewtopic.php?id=5304
