بابهت: مارادۆنا بۆ گۆڵەكەی ئینێستا ئاهەنگی گێڕاوە

[size=16]دیگۆ مارادۆنای ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ گۆڵەكەی ئینێستای ئیسپانی و یاریزانی بەتوانای یانەی بەرشەلۆنە ئاهەنگی گێڕاوە.
ڕۆژنامەی "TYC" لەهەواڵێكیدا ئەوەی بلاوكردەوە كە دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەستێرەی پێشوی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان و ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین بۆ ئەو گۆڵە مێژوییەی كە "ئەندرێس ئینێستا"ی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئەو وولاتە لەدژی یانەی چێڵسی ئینگلیزی تۆماریكرد ئاهەنگی گێڕاوە.
ڕۆژنامەكە ئەوەشی بلاوكردۆتەوە كە مارادۆنا بەسەركەوتنی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گەلێك دڵخۆشە و ئەو گۆڵەی ئینێستاشی بەجوانترین گۆڵ لەقەڵەمداوە.
جێی ئاماژەیە بەهۆی ئەوەی لەمۆندیالی 1986ی مەكسیك دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا بەدەست گۆڵی لەهەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆماركردو بەهۆیەوە لەپاڵەوانێتیەكە دەریكردن، جۆرە ڕق و كینەیەك لەلایەن هاندەرانی ئینگلیزەوە بەرامبەر مارادۆنا دروست بووەو لەوكاتەوە تائێستا هاندەرانی ئینگلتەرا دژایەتی مارادۆنا دەكەن و ناوبراویش لەچەندین بۆنەدا وەك پەرچە كردارێك دژایەتی خۆی بۆ هاندەرانی ئینگلیز دەربڕیوە كە دواترینیان خۆشحاڵ بونیەتی بەكردنە دەرەوەی چێڵسی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.[/size]
(( خوایـــه به ئیمان و ئیسلامهوه بمانژیێنه ..به ئیمان و ئیسلامهوه بمانمرێنــه..به ئیمان و ئیسلامهوه زیندوومان كهوه))
من لة فةيسبووك
www.facebook.com/danikurd