بابهت: ئەو منداڵانەی چاویلكە بەكاردێنن
گەر پزیشك دیاری كرد كە منداڵەكەتان پێویستی بە چاویلكەیە، لەوانەیە لەم لایەنەوە لەگەڵ منداڵەكەتان توشی گرفت بن. كەواتە بۆ نەهێشتنی ئەم گرفتانە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن...
- بیەڵن كە منداڵەكە خۆی شێوەی چاویلكەكەی هەڵبژێرێت و ئێوەیش بە باشە باسی هەڵبژاردنەكەی بكەن.
- لە سەرەتادا داوای لێبكەن بۆ چەند كاتێكی كەم چاویلكە بەكار بێنێت تاوەكو كەم كەم رادێت.
لە كاتی ئەنجامدانی چەند كارێك وەكو سەیر كردنی تەلەفیزیۆن، رۆیشتن بۆ سینەما و خوێندنەوەی كتێب داوای لێبكەن چاویلكە بە كار بێنێت.
- سەبارەت بە بەكارهێنانی چاویلكە بۆڵەبۆڵ مەكەن بە سەر منداڵەكەتاندا بەڵكو هەوڵ بدەن بەمەبەستی هاندانی بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە خەڵاتی بۆ دیاری بكەن.
- بە كارهێنانی چاویلكە دەبێت وەك ددان شتن و جل لەبەركردن ببێتە كاری رۆژانەی منداڵەكەت.