بابهت: خۆشۆردن بەئاوى گەرم هەستى بەركەوتن بێ هێز دەكات
لێكۆڵینەوەیەكى تازە كە لە گۆڤارى زانستى هەستدا بڵاو كرایەوە ئەوەى دەرخستووە كە ئەو منداڵانەى تووشى حەساسیەتى پێست دەبن، لەهەمان كاتدا تووشى نەخۆشى رەبۆش دەبن بەرێژەیەك كە پێشتر نەزاندراوە ئەوەندە كاریگەرى هەبێت.
لێكۆڵەرەوە هۆڵەندیەكان هەستان بە شیكاركردنى 13 لێكۆڵینەوەى پێشووتر دەربارەى ئەو منداڵانەى كە تووشى حەسایسیەت بوونە ، بۆیان دەركەوت كە نزیكەى 40% ئەو منداڵانە تووشى نەخۆشى رەبۆ "هەناسە تەنگ بوون" بوونە، بەڵام ئەم لێكۆڵینەوە نوێیە بەپێچەوانەى ئەوانى پێشوترەوە ئەوە دەردەخات كە زیاتر 90%ى ئەو منداڵانەى تووشى حەساسیەت بوونە ئامادەن بۆ تووشبوونیان بە نەخۆشى رەبۆ .
هەرلەمیانەى لێكۆڵینەوەكەدا دەركەوتووە كە چەندین هۆكار هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشى حەساسیەت دیارترینیان مانەوە لە خۆشۆرگەو خۆشۆردن بە ئاوى گەرم بۆ ماوەیەكى زۆر، ئەمە سەرەڕاى هۆكارەكانى پێستى وشك و رێژەى ئارەق كردنەوەو جۆرى سابون و پاككەرەوەكان و بەركەوتنى زۆرى تەپوتۆزو جۆرى جلوبەرگ و گۆڕانى خێراى پلەكانى گەرمى و شێ ى نزم.
سەرچاوە : بابولئەخبار