بابهت: [ڕاپرسی] پێشنیار و تێبینی ئێوە چییە بۆ خەیاڵ؟
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان.
سڵاو لە هەموو میوان و ئەندامە خۆشەویستەکانی مەکۆی خەیاڵ.
وەکو دیارە ماوەیەکە جوڵەمان کەمە لەناو مەکۆ لەبەر کەمی کات و نەبوونی دەرفەتی تەواو سەرەتا بۆ ئەمە داوای لێبوردن دەکەین. انشالله لە ماوەی داهاتوودا هەوڵ دەدەین زیاتر جوڵەمان هەبێت و سوودی زۆر بگەیەنین.
هەر وەکو دیارە بە پشتیوانی خوا ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٧ ـەوە تا ئێستا بەردەوامین لەگەڵ مەکۆکەمان. بە درێژایی ئەم ٥ ساڵە چەند جارێك تووشی گرفت و داخران و وەستانی سێرفەر و ئەم کێشانە هاتینەوە بەڵام لە هەموو جارێکیش توانیمان زاڵ بین بەسەریان و دووبارە بگەڕێینەوە بۆ خزمەتی ئێوە.
لێرەدا دەمەوێت لەژێر ئەم بابەتە ڕای هەمووتان وەربگرم لەسەر مەکۆی خەیاڵ.
ئایا تا چەند لێی ڕازین؟ تا چەند بابەتەکانی سوودیان هەبووە بۆت؟ بابەتەکان هیچ زیانێکێان هەبووە بۆت؟
چ گۆرانکارییەك پێویستە بکرێت لە مەکۆکە؟ ڕەنگی ڕەشی مەکۆ چۆنە بەلاتەوە؟ بەگشتی مەکۆی خەیاڵ چۆنە؟...هتد
هەر چییەکت هەیە بینووسە بۆئەوەی بزانین لە مێشکی تۆ چی هەیە بەرامبەر بە مەکۆی خەیاڵ. ![]()
شایەنی باسە ئەم پێشنیارانەی ئێوە هەمووی بە هەڵ وەردەگیرێت و لە داهاتوودا لە پلانی نوێ کردەوەی مەکۆ و وێبسایتی خەیاڵ هەموویان لەبەر چاو دەگیرێن.
ڕێز و سڵاوم قبوڵ بکەن.
پەخشی راستەوخۆی كەناڵە كوردیەکان Kurdmax , Waar tv, Kurdtvs, Kurdistan tv, Kuridsh TV www.KurdTVs.net
چؤنیەتی نووسین بە تەختەکلیلی کوردی لەناو مەکۆ