بابهت: نیمجە کورتەیەک لەسەر( سیکۆلاریزم)......
لا گومان یەکێک لە جەمکە باوەکانی سەردەم وە کەمێکیش پێش سەردەم جەمکی(سیکۆلاریزم)ە،ئەم باویەش گرنگی پێدانی دیاری دەکات،وەئەم گرنگیەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو داوا گشت گیرەی کە ئەم جەمکه دەیکات لە کۆمەلگا،بەمەبەستی"مەدەنی" بوونی......،بۆیەش بە باشم زانی کە جەند رون کردنەوه وزانیاریەک لەسەر جەمکی ناو براو بخەمه ڕوو، وشەی سیکۆلاریزم لە زمانی لاتینیدا بەمانای (دنیایی)یاخود(گێتیانە)دێت، بەپێجه وانەی(ئاینی)یان(ڕۆحانی)یە،لەهەندێکیش لە زمانه نامیە کاندە وشەیەک نیە کە پڕاو پڕ ئەم مانایە بات بەدەستەوە،بەپێی هەندێک سەرجاوە یەکەمین کەسێک کە ئەم وشە ی بەکار هێنابێت لە ساڵی1846بووە،ئەویش(جۆرج یاکوب هالی ئۆکی) ی ئینگلیزیه،کە لەو کاتەدە داوای ئەم جەمکە بەم شێوەیه ی ئێستا نەبوە،یەکەمین پێناسە کە(جۆرج)بۆ سیکۆلاریزمی کردوە ئەمەیە" ئایدیایەک کە خۆی دە بەخشێت یان تەرخان دەکات بە ژیانی ئەم دونیا و ئەم سەر زەمینە"
لە ژێر ڕووناکی ئەم پێناسەیەدا روون دەبێتەوە کە سیکۆلاریزم لە سەرەتای سەر هەڵدانیدا بەم شێوە یەی ئێستا ململانێی بەرامبەر " ئاین " نەبووە ،بەڵکو دژ بە سیستەمی حکومڕانی ئەو کاتی مەسیحی بووە، وە جەندین راو بۆجونی تر لەو کاتەوە تا ئێستا،وە لە ئێستاشدا به کورتی ئەم پێناسەی هەیە،(جەمکێکی مەدەنی بوونی ده وڵەت ، ئەم مه دەنی بوونەش بە غیاب بوونی ئاین فە راهەم دەبێت)...



