1

بابه‌ت: درۆ..چۆن فێری ئەوهو‌نەرەدەبین؟

[size=16]مرۆڤ لە تەمەنی 3 تا 4 ساڵان فێری درۆ دەبێت. ئەو توانایەش بۆ درۆکردن پەیوەستە بە ئاستی گەشەکردنی مێشکی منداڵەوە. جا بۆ ئەوەی درۆ بکەین پێویستمان بە توانا هەیە، توانای ئەوی کە خۆمان بکەین بە مرۆڤێکی تر. تەنها ئەو کاتەی کە مرۆڤ لەوە گەیشت کە بەرامبەرەکەی، لە خۆی زانیاری کەمتری پێیە لەبارەی ئەو بارودۆخەی کە ئەو تێیدایە، تەنها ئەوکاتە دەتوانێ درۆی لەگەڵ بکات و چەواشەی بکات.
کۆمەڵێک دەروونناسی بەریتانی تاقیکردنەوەیەکێان داهێنا بۆ ئەوەی بزانن‌ منداڵ لەکەیەوە لە پرینسیپەکانی درۆ تێدەگات.  بۆ ئەو مەبەستەش چەندین منداڵیان هێنا کە تەمەنیان لە نێوان 3 تا 5 ساڵان بوو،  دەروونناسەکان مناڵەکانیان بەتەنیا لە ژوورێک دادەنا کە دیوارەکەی ئاوێنە بوو، لەپشتێوە دایک و باوکی منداڵەکە و دەروونناسەکانی تری لێوەستابوون، منداڵەکەیان‌ لەژوورەکە بەتەنیا جێ دەهێشت و دەبۆایە لەسەر کورسییەک دابنیشێت و لە پشتێوە مێزێک دانرابوو و‌  یاریی منداڵانی لەسەربوو. دەروونناسەکان پێش ئەوەی منداڵەکان بەتەنیا لە ژوورەکە جێ بهێڵن داوایان لێدەکردن کە ئاوڕ لە یارییەکان نەدەنەوه، تا خۆیان دەگەڕێنەوه بۆ لایان‌.
هەموو منداڵەکان بە تێکڕایی ئاوڕیان لە یارییەکان دایەوە و پاشان کاتێ کە دەروونناسەکان لێیان دەپرسین، ئایا ئاوڕیان داوەتەوە یان نا، منداڵەکان حاشایان لێدەکرد دەیانگوت ئاوڕمان نەداوەتەوە!
ئاخۆ ئەمە هۆی چییە؟
منداڵەکان بڕواییان وابوو، کەس چاوی لێیان نییە. ئەوان پێیان وابوو کە دەروونناسەکە هەرگیز ناکرێ بزانێت،‌ ئەوان ئاوڕییان داوەتەوە چونکە ئەو لەو کاتەدا، له ‌ژوورەکە نەبوو.
بەرزی ئاستی درک پێکردن لە لای منداڵەکان بردنییە ژێر باری ئەوەی کە ئەگەر مرۆڤ ئاگای لە شتێک نەبوو ئەوا دەکرێت بەهەڵە ببرێت و چەواشە بکرێت.

sarchiltanya
[/size]

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]

2

وه‌ڵام: درۆ..چۆن فێری ئەوهو‌نەرەدەبین؟

وایە قسەکەت راستە ئەو  تەمەنە زۆر ئەساسە بۆ مندالەکان دەبێ چاودێریان بکەین تا فێری درۆ نابن دەست خۆش    big_smile

3

وه‌ڵام: درۆ..چۆن فێری ئەوهو‌نەرەدەبین؟

zhela نووسی:

وایە قسەکەت راستە ئەو  تەمەنە زۆر ئەساسە بۆ مندالەکان دەبێ چاودێریان بکەین تا فێری درۆ نابن دەست خۆش    big_smile

سوپاس:D

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]

4

وه‌ڵام: درۆ..چۆن فێری ئەوهو‌نەرەدەبین؟

ده سخۆش .

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته

5

وه‌ڵام: درۆ..چۆن فێری ئەوهو‌نەرەدەبین؟

دەست خۆش