1

بابه‌ت: سودو گێڕانەوەو خوێندنەوەی‌ ،،

سودو گێڕانەوەو خوێندنەوەی‌ چیرۆك بۆ منداڵ:


كاتێك منداڵ تێكەڵی‌ دەوروبەری‌ دەبێت بێجگە لەدایك‌و باوكی‌ كەسانی‌ تریش دەناسێت‌و دەبینێ‌و دەرفەتی‌ زمان فێربوون فراوانتر دەبێ، ڕووداو بەسەرهاتەكاتی‌ ڕۆژانەی‌ زۆرتر دەبێ، هەربەهەمان شێوەش پێویستی‌ بەزمانێكی‌ پاراو ترو وشەی‌ زیاتر دەبێ بۆ دەربڕینی‌ هەست‌و بیروبۆچونەكانی‌.
مندالاَن لەتەمەنی‌ ( 3 ــ 5) ساڵیدا زۆر قسە دەكەن لەگەڵ یەكتردا تەنانەت بەتەنیاش بۆ خۆیان هەر قسەدەكەن، لەم تەمەنەدا منداڵ قسەكانی‌ نزیك دەبێتەوە لەقسەی‌ گەورەوە واتە هەنگاوێكی‌ گەورە دەنێ لەزمان فێربووندا، منداڵ هەمیشە بەیاری‌‌و گۆرانی‌‌و چیرۆك‌و بەسەرهات‌و گێڕانەوە دەگەشێتەوە جا ئەو شتانە گرنگییەكی‌ زۆری‌ هەیە بۆ بەرەوپێش چوون‌و گەشەكردنی‌ زمان‌و هەمیشە خۆشە كەگەورەیەك ئەو شتانەی‌ بۆ بكات بۆ نموونە كاتێك كەچیرۆك بۆ منداڵەكەت دەخوێنێیتەوە بێجگە لەوەی‌ دڵنیایی‌و نزیك بوونەوەو گەرمی‌ دەدەیتێ‌و دەرفەتێكی‌ تری‌ ئەدەیتێ بۆ فێربوونی‌ زمان‌و ڕاستی‌ ژیان .
ئەو منداڵەی‌ دایك‌و باوك یان كاتیان هەیە بۆی‌و لەژێر سایەی‌ پەیوەندیەكی‌ خێزانی‌ لەباردایە ئارامترەو درك پێكردن‌و تێگەیشتنی‌ خێراترە بەسانایی لەگەڵ دەوروبەردا دەگونجێ، لەكاتێك دا منداڵێك كەلەخۆشەویستی‌ بێبەشەو دایك‌و باوك بەهۆی سەرقاڵی یان گیروگرفتی‌ خۆیانەوە كاتیان نییە بۆیە هەمیشە ناڕەحەتەو بەسانایی ناگونجێ لەگەڵ دەوروبەریدا لەهەمان كاتدا خاوەن زمانێكی‌ لەبار نابێ بۆ دەربڕینی‌ هەستەكانی‌ .
نەگونجاندنی‌ منداڵ لەگەڵ دەوروبەریداو نەبوونی‌ بەكەسانی‌ تر ئەبێتە هۆی دابڕینی‌ لە كۆمەڵ‌و بەم شێوەیە زەمینەی‌ قسەكردن‌و پەیوەندییە كۆمەلاَیەتیەكانی‌ نابێ.
زۆر جار منداڵپەنابەر لەولاَتان تووشی‌ كەم‌و كوڕی زمان دەبن، بەهۆی كەم‌و كوڕی زمانی‌ دووهەمیەوە تووشی‌ ناڕەحەتی‌ زۆر ‌و كەم‌و كوڕی دەروونی‌ دەبێت‌و هەندێك جاریش دەبێتە مرۆڤێكی‌ نالەباریش.
گەربێت‌و منداڵێكی‌ كوردی‌ پەنابەر نەتوانێ بە سویدی‌ هەست‌و بەسەرهات‌و ڕووداوەكانی‌ ڕۆژانەی‌ بگەیەنێتە دەوروبەری‌ چ لە باخچەی‌ مندالاَن‌و یاخود قوتابخانە یاخود هەر شوێنێكی‌ دیكە لەكاتێك دا كە هاوتەمەنەكانی‌ ئەو كارە بەئاسانی‌ دەكەن ئەوەی‌ لای‌ منداڵەكە هەست بەكەم كردنی‌ بیروڕایی بەتواناو لێهاتووی‌ خۆی لادروست دەبێ، چونكە منداڵ ناتوانێ هۆی ئەو نەزانینی‌ زمانە شیبكاتەوە بۆیە ئەركی‌ گرنگی‌ سەرشانی‌ هەموو دایك‌و باوكێكە كەكاتی‌ پێویست بدەن بەمنداڵەكانیان‌و شێواز‌و ڕێبازی‌ ڕاست‌و دروست بگرن بۆ پەروەردەو فێركردنیان‌و ئاوەڵەكردنەوەی‌ دەرگای‌ ژیانێكی‌ بەختەوەرو تاڕادەیەك كەم ئازار، دیارە بەپلەی‌ یەكەم كۆمەڵگا بەرپرسیاری‌ ئاسان كردن‌و جێبەجێكردنی‌ ئەو ئەركەی‌ خێزانەو زمان تاكە ڕێگەی‌ پتەوكردنی‌ پەیوەندییە كۆمەلاَیەتیەكانە‌و هاوكات كاریگەری‌ توندی‌ لەسەر دروستكردنی‌ كەسایەتی‌‌و هەڵسوكەوتی‌ تاكەوە لەمنداڵیەوە هەیە .


                                                                                         وەرگیراو..

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]

2

وه‌ڵام: سودو گێڕانەوەو خوێندنەوەی‌ ،،

ده سخۆش .

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته

3

وه‌ڵام: سودو گێڕانەوەو خوێندنەوەی‌ ،،

دەست خۆش