بابهت: دايك
دایک او بونەوەرەیە کە هەمومان تا مردن قارزارینە، یەکەم قوتابخانەیە لە ژیاندا، اوەی کە باسی دەکەین دەربارەی او پەندەکوردیانەیەکە ووشەی (دایک-داک) ی تێدایە .......
*دایک بناغەی چاکە و خراپەی منداڵیە
_واتە:دایک زۆر گرنگە و منداڵ لە ژێر دەستی او پەروەردە ابیت
*دیک و دۆتان بە شەر هاتن،چوکل نەیاران کەیف پێ هاتن
_ واتە:هەندێ کەس حەز بە شەر و شۆر و زەرەر مەندی کەسی تر اکەن
*دایک لای اولاد قات کۆن نابیت
_واتە: دایک زۆر شیرینە
*دایک مەتحی کچ بکات مەگەر خوا رزا بخوازێ
_واتە:کەس عەیبی خۆی ناڵیت
*دایک و باوک لا قازییە،منداڵ لە وازییە
_واتە:منداڵ بێ اگایە و بێ دەسەڵاتە لە شەری نێوان ذایک و باوک
*دایک بگرە و کچ بەدەست خۆتەوەبە
_واتە:دایک رازی بیت،تەواو کچاش وەک اوە
*دایکی دز سنگ دەخوات،یا سنگ دەکوتێ
_واتە: چاکە و خراپەی بۆ اوە
*دایکی خۆم کابانە تێر دەخۆم لە نانە
واتە:منەتی بە کەس نییە و دایکی لە پشتێتی
*دایک هێڵە هێڵ دەکات،کیژ بیلە بیل دەکات
_واتە:کیژ سەیری دایکی دەکات
*اگەر دەسەڵات نەبوو,بە دۆستی دایکی دەڵت بابە
*مەروانە خانوی بە دەوازە،بینە کچی بخوازە
_واتە:سەیری ماڵ و سەروەت مەکە،لە دایکەوە بروانە کچە
*برام نەبێ لە دایە،قەت گریانم بۆى نایە
_واتە:لە خوین و گۆشتم نییە..سکم پێی ناسوتێ