بابهت: ئیتۆ دەیەوێت لەیاریگای ڕیاڵ مەدرید ئاهەنگ بگێڕێت
[imgl]http://www.azmarsport.com/wenekan/eto.jpg[/imgl]
[size=16]ئیتۆی كامیرۆنی و یاریزانی بەتوانای یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت لەنێو یاریگای ڕیاڵ مەدرید ئاهەنگی سەركەوتن بگێڕێت.
لەمیانی لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا "ساموێل ئیتۆ"ی كامیرۆنی و هێرشبەر و گۆڵكاری بەتوانای یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەوەی ڕاگەیاند كە خوازیارە ئاهەنگی بەدەستهێنانی خولی ئەمساڵی لالیگای ئیسپانی لەنێو یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"ی تایبەت بەیانەی ڕیاڵ مەدرید بگێڕێت.
ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند دەیەوێت لەو یاریەی كە بڕیارە یانەكەی سەرەتای مانگی داهاتوو لەنێو یاریگاكەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەو یانەیە ئەنجامیبدات، سەركەوتن بەدەستبهێنن و لەوێشەوە ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوەكە بگێڕن.
ئیتۆ ئاماژەی بەوەشدا كە نایەوێت هەوڵی ئەوە بدات ببێتە گۆڵكاری خولەكە، بەڵكو هەموو بیری لای ئەوەیە بۆ جارێكی تر نازناوی ئەمساڵ لەگەڵ یانەكەی بەرزبكاتەوە.[/size]
ئەزمڕ سپۆرت
(( خوایـــه به ئیمان و ئیسلامهوه بمانژیێنه ..به ئیمان و ئیسلامهوه بمانمرێنــه..به ئیمان و ئیسلامهوه زیندوومان كهوه))
من لة فةيسبووك
www.facebook.com/danikurd
