1

بابه‌ت: لاپۆرتا هانی ئیدارەی میلان ئەدات كاكا بە ڕیاڵ مەدرید نەفرۆشێت

[imgl]http://www.azmarsport.com/wenekan/milan20.jpg[/imgl]
[size=16]ئەزمڕ سپۆرت:
خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی هان ئەدات دەستبەرداری كاكا نەبن.
لەمیانی لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا "خوان لاپۆرتا"ی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەوەی ڕاگەیاند كە مانەوەی ڕیكاردۆ كاكای بەڕازیلی و یاریزانی بەتوانای یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی لەڕیزەكانی یانەكەی باشترە لەپەیوەندیكردنی بەیانەیەكی ترەوە.
ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند كە پێویستە لەسەر كاكا ڕیزەكانی یانەكەی بەجێنەهێڵێت و ئیدارەی یانەكەشی ئەو بۆندە ڕەتبكاتەوە كەلەیانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە پێیان دەگات.
لەبارەی ڕۆناڵدینیۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی هەمان یانە، لاپۆرتا ئەوەی ڕاگەیاند كە پێویستە لەسەر ئیدارەی یانەی میلان ئارامیان هەبێت و بڕیاری بەپەلە لەسەر ئەو یاریزانە نەدەن.
وتیشی "هێنری لەسەرەتای یاریكردنی لەبەرشەلۆنە ئاستی وەك پێویست نەبوو، بەلام بەتێپەڕبونی كات و گونجانی لەگەڵ یاریزانان ئێستا ئاستی زۆر لەپێشەو یەكێكە لەیاریزانە بنەڕەتیەكان، هەربۆیە پێویستە میلانیش ئارامیان لەسەر ڕۆناڵدینیۆ هەبێت.[/size]

كـــــــــــــــــMاHakنــــــــــــــــى
(( خوایـــه‌ به‌ ئیمان و ئیسلامه‌وه‌ بمانژیێنه‌ ..به‌ ئیمان و ئیسلامه‌وه‌ بمانمرێنــه‌..به‌ ئیمان و ئیسلامه‌وه‌ زیندوومان كه‌وه‌))

http://www.ittihadfans.com/fans/attachments/18142d1212795345-1-gif?stc=1


من لة فةيسبووك

www.facebook.com/danikurd