بابهت: چەند زانیاریەک لەسەر خەواندنی موگناتیسی
[size=16]خەواندنی موگناتیسی[/size]
لە خەواندن دا هیچ شتێک تەلیسماوی نییە.کارکردن تەنها لە سەر بنەمای پەیوەندی ئاگامەندانەیە لەنێوان ئاگایی و نائاگاییدا و پشت دەبەسترێت بە((خۆخاوکردنەوە و وردەگەرایی و وێناندن))
راستی خەوی تەڵقینی ئەتوانرێت ئەم حاڵەتە وەک هونەر یان زانست نیگا بکرێت، یاخود وەک دیاردەیەکی سروشتی کە هەر مرۆڤیک دەتوانێت پێی بگات بەشێوەیەک کە مێشک و جەستە تیایدا ئیسراحەتن.
[size=16]دیاردەکانی خەواندن[/size]
کاتێک کە کەسێک بە خەواندنی موگناتیسی دەخەوێنرێت ئەوا:
1_گەرمای لەشی بەرز دەبێتەوە.
2_ئاوی دەم زیاد دەکات.
3_بیلبیلەی چاو روەوسەرەوە ئەروات.
4_جوڵەی بیلبیلەی چاو لەژێر پێڵوەکانەوە دەبینرێت.
5_دروست بونی سوربونەوە لە چاودا.
6_نەمانی کاردانەوەی چاو لە بەرامبەر ئەو مەترسیانەی رووبەروی دەبێتەوە.
[size=16]بۆچونە هەڵەکان سەبارەت بە خەواندن:[/size]
1_ئەو بۆچونەی کە دەڵێت خەواندن جادووەو خەوێنەر جادوکەرە.
2_هیچ کات خەوێنەر ناتوانێت خەولێخراو ناچار بکات کە کارێک بکات پێچەوانەی ویستی بێت.
3_بەبێ ئەوەی پەی بەبناماکانی ببەن بڵێن ئەم زانستە گوناهەو لەگەڵ دین و ئایین دا ناییەتەوە.
4_هەن دەڵێن کە ئەم زانستە بونی نییەو ئەم کارە تەنها جادوە.
5_دەڵێن کە ئەم زانستە هەمو نەخۆشیەک چارەسەر دەکات،ئەمەش هەڵەیە.
بەشێوەیەکی گشتی خەواندنی موگناتیسی مەترسی نییە بەڵام ناکرێت جێگای پزیشکی بگرێتەوە بەڵام دەتوانرێت هاوکات لەگەڵ چارەسەرکردنی پزیشکی سودی لێوەربگیرێت.
[size=16]سودەکانی خەواندنی موگناتیسی:[/size]
1_یەکلاکردنەوەی کێشە دەرونییەکان.
2_پرۆگرامکردنی جەستە بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ ئازاردا.
3_پرۆگرامکردنی نائاگایی لەسەر هێوری و هەست کردن بە ئاساییشی ناوەکی.
4_زاڵ بون بەسەر تورەییدا و بەرەنگار بونەوەی ترسەکان.
5_خۆ پرۆگرام کردن لەسەر ئاسودەیی و رزگار بون لە دڵتەنگی.
6_زاڵ بون بەسەر دوودڵی.
7_چارەسەر کردنی زمانگیران لە کاتی قسە کردندا،کەم خۆراکی ،زۆر خۆری،زاڵ بون بەسەر تەمبەڵی.کۆنترۆڵکردنی کێش.
8_پرۆگرامکردنی نا ئاگایی لەسەر ئامانجە ئیستراجییەکان.
9_چارەسەر کردنی دەنگ گیران،ئاوی چاو ،گرژ بونی ماسولکەکانی چاو.
10_چارەسەر کردنی هەست کردن بە کەمکاری،ماندوێتی ،نائومێدی،زیادکردنی ئاستی وردگەرایی،خەمۆکی،بێخەوی،لەبیر چونەوە،ترسی کتوپر،ترس لەگەشت کردن بە فرۆکە(یاخود هەر شتێکی تر)،ترس لە دەریا شوێنی بەرز شوێنی قەرەبالغ.ترس لە ئاژەڵی مالی و هیتر....
[size=16]جیاوازی نێوان خەواندنی موگناتیسی و خەوی سروشتی:[/size]
1_لە خەوی موگناتیسی دا دەتوانرێت کار بکرێت لە کاردانەوەی خەولێخراو لە کاتێکدا ئەم کارە لە خەوی سروشتی دا مەحاڵە و کەسەکە خەبەری ئەبێتەوە.
2_دوای تێر بونی خەوی سروشتی کەسێک دەتوانرێت دوبارە خەوی موگناتیسی خەوی لێبخرێت بەڵام ناتوانرێت دوبارە سروشتیانە بخەوێتەوە.
[size=16]ئەو کەسانەی خەویان لێناخرێت:[/size]
1_کەسێک حەز نەکات.
2_کەسێک ئاستی رۆشنبیری نزم بێت.
3_کەسێک نەخۆشی بورانەوە و پەرکەم(شۆک)ی لەگەڵ بێت.
نهێنییەکی بچوک
کاتێک کە یەکێک لە خەودا قسەی کرد(ورێنەی کرد)واتە کەوتۆتە خەوی موگناتیسییەکی سوک..گەر پرسیارت لێ کرد ئەوە وەڵامت ئەداتەوە.بەڵام ئاگادار بە با سەرەتا پرسیارەکانت دەربارەی ئەو شتە بێت کە ئەو ورێنەی لەسەر دەکا دواتر پرسیاری تری لێبکە..وە نابێت لەم کاتانەدا کە قسەی لەگەڵ ئەکەی دەنگت بەرز یاخود بە شێوەیەکی توندو تیژ قسە بکەیت.پێویستە بە دەنگێکی هێواش و لەسەر خۆ و نەرم نیان بیت لەگەڵیا ئەگەر نا خەبەری دەبێتەوە :k:
بەهیوای سود وەرگرتن

it takes years to build trust and a few seconds to destroy it.
