بابهت: لەبەرەبەیانێکی بەهاریدا .
لەبەرەبەیانێکی بەهاریدا .....لەگەلهەلهاتن و دەرکەوتنی گەزەنگی ڕۆژ
بەڕێوەبەری کۆمپانیا هاتە ژووری ئۆفیسەکەی خۆی و بانگهێشتی هەموو فەرمانبەران و ئەندامان و کارگوزارانی کۆمپانیای کرد و پێی ووتن .....بەڕێزان خۆتان دەزانن من تەمەنم گەورە بووه دەستلەکار کێشانەوەی خۆ...م رادەگەینم لە پۆستەکەم ئێستاش دەمەوێ ڕێگە بۆ ئێوەی گەنج چۆل بکەم .....
بەڕێوەبەر نەیویست یەکێ لە کورەکانی خۆی بکاتە بەڕێوەبەر لە دوای خۆی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کۆمپانیا گەورەیە...چونکە دەیزانی بە ئەوان ناکرێت و کورد گونتەنی پیاوی خۆی دەوێت
......
هەر بۆیە بیری لە ڕێگەیەک کردەوە و هەڵسا وتی بەڕێزان من ئێوە تاقی دەکەمەوە و پاشان کەسێک لە ئێوە دەست نیشان دەکەم بۆ ئەو پۆستە....
ووتی هەر یەکێک لە ئێوە شتلە نەمامێکتان پێ دەدەم و ئێوەش دەبێ لە مالەوە بیچێنن و بیروێنن و پارێزگاری و چاودێری گەورەبوونی بکەن هەتا دوای سالێک پاشان بۆمی بگەڕێننەوە
.....ئەوە بوو هەریەکە لە ئەندامان و فەرمانبەرانی کۆمپانیا شتلە نەمامێکیان وەرگرت...دوای هەفتەیەک قسە و باس لە ناو کۆمپانیا ببوو بە باسی مەسەلەی شتلە نەمامەکه
هەر کەسەو باسی نەمامەکەی خۆی دەکرد و ئەو دەیووت هی من گەورە بووە و ئەو دەیووت هی من جوان بووە....
بەڵام بە تەنها کوڕێکی گەنجی لە خوا ترس کە ناوی (محمد) دەبێت لە کۆمپانیا کە شتلە نەمامەکە دەباتەوە مالێ دەلێتە خێزانەکەی حال و مەسەلەکی ئەوها هەیە دەبی ئەو نەمامە پەروەردە بکەم هەتا سالێک...خیزانەکەشی دەلێت ئەوەی لەسەرم بێت بۆتی دەکەم لە چاودێری و پارێزگاری کردن...دوای 2 هەفتە نەمامی ئەو کورە هەر سیس دەبێت
هی هەموو ئەندامانی کۆمپانیا گەورە دەبێت ،،،بە تەنها هی ئەو کورە لە خوا ترسە ووشک دەبێت
ئەو کورە زۆر پێ ی ناخۆش دەبێت ...دەلێت یا رببی خوایە چی وەلامی بەرێوەبەر بدەمەوە؟!!بە تەنها من نەمتوانی راسپاردەی ئەو بەجێ بگەینم ...
کە سالێک تیپەر دەبێ ،،،بەرێوەبەر هەموویان دووبارە کۆدەکاتەوە و هەموویان نەمامەکەی خۆیان دەدەن بە بەڕێوەبەر و بە تەنها (محمد) ی لە خوا ترس نەبی نەمامێکی ووشک دەدات بە بەڕێوەبەر دەلێت بمبوورە گەورەم هەرچەندی هەولمدا نەمتوانی پەروەردەی بکەم ////دوای وەرگرتنی نەمامەکان بەرێوەبەر زۆر دلخۆش دەبی
دەلێت بەرێزان من زۆر دلخۆشم کە نەمامەکەتان پەروەردە کرد و راسپاردەی منتان بەجێ هینا...ئێستاش داوا لە محمد دەکەم بێتە سەر تەختەی شانۆ (محمد لە دلی خۆی دەلێ ئەوە تازە تەواو دەرم دەکات لە کارەکەم چونکە من بە تەنها نەمتوانی راسپاردەی ئەو جی بەجێ بکەم)
بەرێوەبەر لەسەر شانۆ دەلێ لەمرۆ بەدوا محمد بەڕێوەبەری تازەتانە
خەلکی هەموو سەیریان پێ دێت و دەبێت مقۆ مقۆ و ئەو دەلێ چۆن ؟ ئەو دەلێ بۆ ؟ ئەو دەلێ ئەوە مانای چیە ئەو بەتەنها نەمامی ووشک ببوو ئاخر بۆ ؟
بەڕێوەبەر دەلێ بەرێزان من ئەو نەمامەی بە ئێوەمدا لەبار نەبوو بۆ ڕووان (واتە فەوتا بوو بە کەلکی ڕوواندن نەدەهات)...ئەو کوڕە (محمد) بە تەنها ڕاستگۆ و دەست پاک بوو لەگەل بەخێوکردنی نەمامەکە ..هەر یەکە لە ئێوە بۆ رازی کردنی دلی من چوو بوون نەمامەکەتان گۆڕیبوو بە نەمامێکی باش کە بۆ ڕوواندن بشێت تاکو گەورەی بکەن بۆ من !!!!
هەر بۆیە محمد شیاوترین کەسە کە ببێ بە بەڕێوەبەری کۆمپانیا.......
جا بەڕێزان هەرکەسێک ڕاستگۆ و دەست پاک بوو ئەوا بێگومان پاداشتی لای خوا گەروە زۆر گەورەیە و لای خەلکیش متمانە بە دەست دەهینیت.....هیودارین بتوانین رەزامەندی خوای گەورە مسۆگەر بکەین بە دەستپاکی و ڕاستگۆییمان لە کارەکانی ڕۆژانەمان....