بابهت: تێڕوانينی كچێكی تەمەن ( ١٥ ) ساڵ بۆ ژيان
تێڕوانينی كچێكی تەمەن ( ١٥ ) ساڵ بۆ ژيان
تەمەنی (١٥) ساڵ بوو ئەيەويست گرێكانی ژيان بكاتەوە ..
كچێك بوو حەزی بە بەختەوەربوون ئەكرد لەگەڵ ماناكانی گەنجێتی دا
ئەوپەڕی هەوڵی بوو بگات بەو لوتكەيەی سەركەوتنی بۆ دەست ئەخست ...
ڕۆژێك لەگەڵ هاوڕێكانی چوون بۆ گەشت ، هەريەكەيان شتێكی بە ئارەزووی خۆی
كڕی تا نوقڵێك لە بەختەوەری بكاتەوە ، تەنها ئەو نەبێ .. كتێبێكی كڕی تا فێری
خۆشيەكانی ژيانی بكات ، شەو كتێبەكەی هێناو لێكيكردەوە ، بينی لە يەكەم دێڕی
نوسراوە (( ئەم كتێبە سەرەتاكەی تاڵە تا خۆشيەكانی ژيانت نيشان بدات ))
لەبەر ئەوەی كچەكە حەزی بە بيستن و بينينی وشەی ( تاڵ )ی نەئەكرد ، بۆيە
پەشيمان بوويەوە لە كڕينی .. بيری كردەوە ئاخۆ بۆچی بەر لەوەی بيكڕێ ناوەڕۆكەكەی
نەخوێندۆتەوە ؟! هەر لەبەر شۆخی نوسينی سەر بەرگەكەی چنگی خست..!
داينا و نەيخوێندەوە ، هەر بەو بيركردنەوەوە خەو برديەوە ....
بۆ بەيانی .. لە پڕێكا بە باوكی وت : ژيان چۆنە ؟!
باوكی سەری سوڕما !!! بەڵام خۆشحاڵ بوو لە دڵەوە بە بيركردنەوەی كچەكەی
بۆيە پێی وت : كچەكەم ، ژيان جوانە بە شارەزا بوون لە ئەزموونی گەورەكان...
كچەكە ئەمەی بيست و هەر ئەوكات چووە ماڵی باپيرەی كە لێيانەوە نزيك بوو..
چووە لای دانيشت و پێی وت : بابە گەورە : ناخی ژيان چی تيايە ؟!
لە وەڵامدا وتی : كچی خۆم ، ژيان بريتييە لە خۆشی و ناخۆشی ، مرۆڤيش
لەو كاتەيا سپی ئەبينێ كە بزانێ ڕەش هەيە ، ياخود ڕەش ئەبينێ كە بزانێ
سپی هەيە ...
كچەكە لە وەڵامەكە تێگەيشت و گەڕايەوە بۆ ماڵ و كتێبەكەی هێناو ديسان
لێكيكردەوە .. دوا چەند ڕۆژێك لە خوێندنەوەی كتێبەكە بوويەوە و هەستی
بەوە كرد كە كتێبەكە سەرەتاكەی تاڵ بوو و دواتر كەوتە ناو وشە ئومێد بەخشەكان
لە لايەكی تريش هەستی كرد كە لە ژيان و مرۆڤ بوون تێگەيشتووە تا بەختەوەری
بە دەست بێنێت ، كاتێكيش لە دوا لاپەڕەی كتێبەكە نوسراوێكی بينی زياتر كەوتە
دڵنيايی كە نوسرا بوو :
نەمديووە تاڵ و شيرين لەگەڵ يەك ، چا نەبێ
هەر كەسێ هەم نشينی چا نەبێ ، پێت چا نەبێ