1

بابه‌ت: جيرؤكيكى خؤش

[size=16]جارێکیان مردن هات بۆلای پیاوێک پێی وت :" یەڵا برام پێشم کەوە ئەمرۆ رۆژی تۆیە.."
پیاوەکە وتی : کورە بۆخاتری خوا من ئامادە نیم!
مردن وتی : جا من چیبکەم ئەوەتا ناوەکەت لەسەری سەرەوەدایە لە لیستەکەم..."
پیاوەکە وتی: باشە بۆ دانانیشیت ئیسراحەتێک بکەیت و شتێکت بۆ دەهێنم بیخۆیت ئەوسا بڕۆین...؟
پاشان مردن وتی: " زۆر باشە کێشە نییە...".
پیاوەکە چوو خواردنێکی ئامادە کردوو دەرمانی خەوی تێکردوو و دایە دەستی. ئەویش خواردییەوەو کەوتە خەوێکی قووڵەوە!! ـ
پیاوەکە سەریرێکی لیستەکەی کردوو پاشان ناوەکەی خۆی کوژاندەوەو لە پێشی پێشەوەوە کردییە دوای دواوە.
ئینجا مردن لە لەخەو هەستاو سەیرێکی پیاوەکەی کردوو پێیوت. :"لەبەر ئەوەی خزمەتێکی باشت کردم و زۆر باشبوویت لەگەڵم لە خوارەوەی لیستەکەوە دەستپێدەکەم.
[/size]

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته