بابهت: لە وڵاتی نیوزیلەندا دوو شووشە رۆح فرۆشرا

[size=16] دوو بوتڵە شووشەی بچووك كە گوایە یەكێكیان رۆحی پیرمێردێك و ئەوی تریان رۆحی كچی جحێڵی تێدایە لە رێگەی ماڵپەڕێكی ئەنتەرنێتیەوە بە بڕی هەزار و چوار دۆلار فرۆشرا. هەڵبەت بەشێكی زۆر لە سەردانیكەرانی ئەو ماڵپەڕە نیگەرانی چارەنووسی ئەم دوو بوتڵە رۆحە بوون.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە كە لە وڵاتی نیوزیلەند لە ماڵپەڕێكی تایبەت بە ناوی (Trade Me) واتە (بازرگانی من)، دوو بوتڵی شووشەیی خرابووە مەزاد و تا هەفتەی رابردوو و بەر لە فرۆشتنی زیاتر لە 200 هەزار كەس سەردانی ئەو ماڵپەڕەیان كردبوو.
خاتوون (ئاوی ودبوری) فرۆشیاری هەردوو رۆحەكە لە بارەی بانگەشەی فرۆشتنی هەردوو شووشە و رۆحەكان گووتوویەتی: ئەو دوو رۆحە لەلایەن جنۆگە گرێك لە ماڵەكەیدا لە شاری (كرایس چرچ) كەوتوونەتە تەڵە و دەستیان بەسەرداگیراوە و ئێستا لەم دوو شووشەیەدا لە ناو ئاوی پیرۆزدا هەڵگیراون.
بۆ كڕینەوەی ئەم دوو شووشە رۆحە، كۆمپانیایەكی تایبەت بە جگەرەی دروستكراوی نیوزیلەندی بە ناوی (Safer Smoke NZ) بڕی هەزار و 395 دۆلاری بە كڕینی ئەم دوو بوتڵە شووشەیە دا. ئەو خانمە رایگەیاندووە كە ئەو بڕە پارەیەی لە فرۆشتنی ئەم دوو بوتڵە گیری دەكەوێت، دوای ئەوەی پارەی جنۆكە گرەكەی لێدەدات، ئەو بڕەی بۆی دەمێنێتەوە لە پڕۆژەیەكی خێرخوازی بۆ پارێزگاریكردن لە ئاژەڵان خەرجی دەكات.
هەروەها ئاماژەیداوە كە لە ماڵەكەیدا چەند رووداوێكی سەیرو سەمەرە روودەدەن، لەوانە كتریە كارەباییەكەی ئاو گەرمكردنی سەربەخۆی پێ دەبێت و دەكوژێتەوە، یان بێ ئەوەی كەس دیار بێت یەكێك دەست لە پشتی ملییەوە دەدات، جگە لەمانەش لە ژوورەدان دەنگەدەنگ دەبیستێت و شتومەكی ون دەبێت و لە ناو خۆیان بە دیار دەكەنەوە.
لەلایەن خۆیەوە ئەو كۆمپانیایەی تایبەت بە جگەرەی دروستكراو، سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوە لەوەی دوای كڕینەوە هەردوو بوتڵەكە چی لە دوو رۆحەكەی ناویان بكات.
خاتوون ودبوری كە فرۆشیاری ئەو دوو بوتڵە شووشەیە دەڵێت: سەگەكەم هەر لە خۆیەوە چەپەڵۆك بەسەریدا دەكێشێت و ناشوێرێت روو لە هەندێك لە ژووەكان بكات، حاڵەتێكی دیكەش ئەوەیە كۆڕی براكەم شەوێك لە ماڵەكەمدا مایەوە، لەو شەوەدا لەگەڵ كچێكی بچووك قسەی كردووە.
وەكو باسی لێوەكردووە، دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی پار ساڵ یەكێك لە ئەندامانی كلێسای شارەكەی چەند جارێك لە ماڵەكەیدا جنۆكەی گرتووە، ئێستا رەوشی ناو ماڵەكەی ئاسایی بۆتەوە. ودبوری دەڵێت: رۆحی پیرەمێردەكە و كچەكە جحێڵەكە لە ناو ئاوی پیرۆزدا زۆر بە ئەمانەتەوە هەڵگیراوە و وەكو ئەوەیە لە خەوێكی گوزەشتەدا بن.
هەروەها گووتوویەتی: بە فرۆشتنەوەیان دەیەوێت لە دەست ئەم دوو رۆحە ئاسوودە بێت، چونكە زۆر بە دەستیانەوە ترساوە، هەرچەندە پێدەچێت یەكێك لەم دوو رۆحە حەز بكات و بیەوێت یاری لەگەڵ بكات.
جێی ئاماژەیە دەیان هەزار كەسی كە سەردانی ماڵپەڕی (بازرگانی من)یان كردووە دەربارەی ئەو مامەڵەكردنە بۆچوونیان هەبووە، هەندێكیان پرسیاریان ئەوە بووە كە باشرین پارێزگاریكردن لەم دوو رۆحە چییە و ئەوانی تریش پرسیاریان لە لایەنی ئەخلاقی ئەو كارە كردووە[/size]

