بابهت: هه ولير به ره و يارى كؤتاى
هەولێر بەرەو یاری كۆتایی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا ڕۆیشت
07:03:02/10/2012
تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر ئەنجامێكی گەورەی لە یاری چوونی نیوەی كۆتایی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا تۆماركردو رێگەی گەیشتنی بە یاری كۆتایی ئەو جامە زۆر نزیكە .
ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێو یاریگای هەولێر , یانە زەردەكە میوانداری یانەی چۆنبۆری تایلاندی كرد , تایمی یەكەم بە پێشكەوتنی هەولێری خاوەن یاریگا كۆتایهات و تاكە گۆڵی ئەو تایمە لە ڕێگەی ئەمجەد ڕازییەوە تۆماركرا .
هەر لە هاتنە ناوەوەی یاریزانان لە تایمی دووەم چۆنبۆر توانی گۆڵی یەكسان بكاتەوە بەڵام ئەوە كاری لە سەر ڕیتمی یاریزانی خاوەن هاندەران نەكردوو جارێكی تر لە ڕێگەی ئەمجەد ڕازییەوە گۆڵی دووەمیان كرد .
دوای ئەوەش لە شوتێكی هەڵگورد و بە هەڵەی بەرگریكارێكی چۆنبۆر گۆڵی سێهەمیان كردو بە دوایدا ساڵح سدیر بە شوتێكی موشەك ئاسا تۆڕی تایلاندییەكان بهەژێنێت و بە ڕادەیەكی زۆر گەیشتنی بۆ یاری كۆتایی مسۆگەر كردووە .
بڕیارە ڕۆژی 23 ی ئەم مانگە لە یاری هاتن لە وڵاتی تایلاند جارێكی تر بە یەك بگەنەوە براوەیان لە یاری كۆتایدا بەر براوەی جەمسەرەكەی تری نیوەی كۆتایی كە ئیتیفاقی سعودی و كوێتی كوێتیە بە یەك بگەن .
250 م ون كردوه و شكم ليته
