1 (دەستکاری کراوە: Nozhen 2011-08-10 10:05:08 PM)

بابه‌ت: یەکەم میوە

هەر یەکە لە ئێمە بە  هەموو مێوەکان ئاشنایە و وە لە ئیستادا ئاستی رۆشن بیری مرۆڤەکان پێشکەوتنی بەر چاوی بینیوە لە ئاشنا بون  بە سود و زیانەکانی  مێوەکان و چۆنێتی بەکار هێنانیان بەشیوەی تەندروست و وە لە ئێستادا میوەکان باشترین خۆراکن  بۆ تەندروستی .
لێرەدا نامەویت باسی سودەکانی میوە بکەین پێم باشبو هەنێک لەو میوانەتان پێ ئاسنا بکەم کە بزانین سەرەتا ئەو میوانە لە کوێوە سەری هەڵداوە یا بەشیوەیەکی تر بلێین سەرەتای دۆزینەوە و بەکار هێنانیان لە کوی بوە

میوەی هەنجیر

ئەو میوەیەیە کە لە وڵاتانی باشووری رۆژئاوای ئاسیا و وڵاتانی سەر بە دەریای ناوەڕاست ( لە ئەفغانستانە تا پورتوگال ). درەختی هەنجیر بەرزییەکەی لە (٥م)ەوە تا (٩-١٠م) گەشە دەکات

[size=16]
لیمۆ[/size]

لیمۆ شوێنی سەرەکی باکووری هیندستانە لە ئاسیا. لە سەدەی ١ ی زاینیدا گەیشتۆتە باشووری ئیتاڵیا لە ئەوروپا.

[size=16]
سێو[/size]

لە شوێنە مامناوەندەکانی نیوەی باکووری گۆی زەوی ، لە چیاکانی حەوزی زەریای سپی ناوەڕاست هەیە. سێوی کێوی لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و ناوچەی قەوقاز و نۆرویژ لە شوێنە نزمەکان هەیە. سێوی کێوی (Pyrus malus) شوێنی سەرەکی بریتانیایە.


[size=16]هەنار[/size]

ھەنار لە قورئانی پیرۆزدا ناوی ھاتووە . تا ئێستاش جوولەکەکان ھەنار لە ھەندێ تقوسی ئایینی بەکار دەھێنن. ڕۆمان و گریک و فیرعەونەکان ھەناریان ناسیوە ئەمەش لە نەخش و نیگاری سەر دیواری پەرستگاکانیان دەرکەوتووە. بنەچەی ھەنار ئاسیایە بە تایبەتیش ئێران و ھیندستان ، ھەنار لە شامەوە ( سووریا ، ئوردن ، فەلەستین ، لوبنان ) گواستراوەتەوە بۆ باکووری ئەفریقا و میسر و حەوزی سپی ناوەڕاست . سێ جۆر ھەنار ھەیە ، ھەناری شیرین و ھەناری ترش و ھەناری مزر کە تامەکەی لە نێوان ترشی و شیرینی دایە.

[size=16]کاڵەک[/size]

کاڵەک لە لای ڕۆمەکان و میسریەکان لە کۆنەوە ناسراو بووە لە سەدەی حەڤدەهەمەوە گەیشتۆتە ئەوروپا و ئێستا لە زۆربەی وڵاتاندا دەچێنرێت بە تایبەتی وڵاتە گەرمەکان لە شام و میسر

[size=16]خورما[/size]

خورما شوێنە سەرەکیەکەی ئاسیایە بە تایبەتیش دوورگەی عەرەبی و دوورگەی عەرەبییەوە چووە هەموو جیهان ، هەر درەختێکی خورما و تۆوەکەی لە جیهان سەرچاوەکەی دوورگەی عەرەبیە. خورما ناوکێکی درێژکۆلەی ڕەق و پێستێکی تەنك و ڕەشباوی هەیە و بەشێوەی هێشووی گەورە بەدارەکەی دا شۆڕدەبێتەوە.لەزمانی عەرەبی دا بە خورمای تەڕ و گەییو دەڵێن(رطب) و بەوشکبوەوەکەی دەڵێن(تمر) واتە هاوشێوەی ترێ و مێوژ یەکێکیان تەڕو ئەوی تریان وشکبوەوەیە.
[size=16]
توو[/size]

توو مێژوویەکی کۆنی هەیە ، وا مەزەندە دەکرێت کە سەرچاوەکەی ئاسیا بێت بە تایبەتیش هەردوو وڵاتی فارس و چین. ئەم درەختە بە شێوەیەکی کێوی لە باکووری ئاسیا و ئەرمینیا و باشووری ناوچەکانی قەوقاز بۆ وڵاتی فارس گەشە دەکات . ئێستا لە هەموو ئەوروپا دەڕوێنرێت . چاندنی ئەم درەختە لە سەرەتای سەدەی شازدەهەم لە بەریتانیا دەستی پێکرد.

    [size=16] قۆخ[/size]
قۆخ ئەو میوەیەیە کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی چین گەشەی کردووە. بەرزی دارەکەی دەگاتە (٤-١٠م).

[size=16]
ترێ[/size]

ترێ بەری دارمێوە شوێنی بنەڕەتی ئاسیایە یەکەم جاریش فینقیەکان گواستیانەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان و سەقلییە و ئیتاڵیا و مەرسلیا و میسر و شام و شوێنی دیکەش ، وەکو خواردن و شەربەت بەکاریان ھێناوە.

[size=16]
مۆز[/size]

وشەی مۆز لە زاراوەی مۆزاوە وەرگیراوە کە زاراوەیەکی ھندیە ، ھەروەھا پێشی دەوترێت سێوی بەھەشت یاخود سێوی ئادەم یاخود درەختی ئادەم چونکە ھەندێک لە خێڵەکان بڕوایان وایە ئەمە ئەو میوەیەیە کە لە ئادەم و حەوا قەدەغە کراوە ، ھەروەھا پێشی دەوترێت میوەی دانایان ، چونکە فەیلەسوفە ھندیەکان لە سێبەرەکەیدا دادەنیشتن و بەرەکەیان دەخوارد

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

2

وه‌ڵام: یەکەم میوە

بابەتێکی جوانە دەست خۆش .

3

وه‌ڵام: یەکەم میوە

سوپاس  بۆتۆ کاک لاوێن

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

4

وه‌ڵام: یەکەم میوە

:k:ده سخۆش

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته

5

وه‌ڵام: یەکەم میوە

[size=24]ده ست خۆش  سه ركه وتوو بى[/size]