بابهت: توێژەران : خواردنى ماسى تواناى ناسینەوە لە مروڤدا بە هێز دەكات
توێژەرانى نەرویجى لە ڵێكۆلینەوەیەكدا ئاشكرایان كرد كە خواردنى ماسى دەبێتە هۆى زیاد كردنى تواناى ناسینەوە لە مروڤدا ، ئەمەش بەهۆى بوونى ماددە چەوریەكانى ئۆمێگا سێ لەناو ماسیدا .
توێژەران هەڵسان بە ئەنجام دانى تاقیكردنەوەیەك لەسەر 2000 بەساڵاچوو ، لە ئەنجامدا بۆیان دەركەوت كە ئەوانەى ڕۆژانە نزیكەى 10 گرام لە گوشتى ماسیان خواردووە توانایى ناسینەوە لەلای ئەوان زیاترە لە چاو ئەوانەى كە بە ڕێژەیەكى زۆر كەم ماسى دەخون .
هەروەها توێژەرانى هۆلەندیش بۆیان دەركەوت كە ماددەى ئۆمێگا سێ لە پلازماى خوێنى مروڤدا هاوپەیوەندە بە بەرگرى كردن لە پاراستنى تواناى ناسین . توێژەرانى نیوزلەندیش لە تاقیكردنەوەیەكدا بۆیان دەركەوت كە خواردنى ماسى دەبێتە هۆى پاراستنى دەرونى مروڤ .
سەرچاوە : ساینس دەیلى